بنەمای پەرەگراف متمانەیە


دەربارەی پەرەگراف

 

پەرەگراف ماڵپەڕێكی كوردیی ئازاد‌و سەربەخۆیە، لەمیانی كاركردنیدا ڕەچاوی بنەما ئەخلاقی‌و پیشەییەكانی كاری ڕۆژنامەوانی دەكات (هاوسەنگی، وردبینی و بەویژدانی).

 

پەرەگراف زیاتر گرنگی بە ڕاپۆرت‌و بەدواداچونی ڕۆژنامەوانی دەدات لەبوارەكانی سیاسی، ئابوری‌و كۆمەڵایەتی، سنوری ڕوماڵی زیاتر هەرێمی كوردستانە سەرباری كاركردن لەسەر پارچەكانی دیكەی كوردستان.

 

لەگەڵ هەبوونی ژمارەیەكی زۆر كەناڵی میدیایی كە زۆربەیان حزبی و سێبەری حزب و كەسایەتییە سیاسییەكانن، پەرەگراف هەبوونی میدیای ئازادو سەربەخۆ بەگرنگ دەزانێت، بەئامانجی پڕكردنەوەی ئەوبۆشاییە كاردەكات كە لەمیدیای كوردیداهەیە، ئەوەش لەكاتێكدایە هەرێم و پارچەكانی دیكەی كوردستان لەبەردەم گۆڕانكاریی و قۆناغێكی نوێی ناوچەكەدان.

 

سەربەخۆیی و ئازادیی كاركردنی پەرەگراف لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە بەپارەی ستافەكەی دامەزراوەو تاكەسەرچاوەی داهاتی بۆ داهاتوو تەنها ڕیكلامە.

 

پەرەگراف متمانەی وەرگرانی زۆر بەلاوە گرنگە، هەربۆیە "بنەمای پەرەگراف متمانەیە"ی كردووە بە دروشمی سەرەكی خۆی‌.

 

ڕۆژی 16-1-2017 كاتژمێر 6ی ئێوارە پەرەگراف دەستیكرد بە بڵاوكردنەوەی بابەتەكانی.