بنەمای پەرەگراف متمانەیە

پسپۆڕێكی ئابوری لە دهۆك: توركیا بە پارەی نەوتی هەرێمی كوردستان شەڕی كورد دەكات

پەرەگراف

دكتۆر هاشم زێباری، پسپۆڕی ئابوری لە دهۆك پێیوایە هێرشەكانی توركیا بۆ لێدان و داڕمانی ئابوری هەرێمی كوردستانەو ئەو وڵاتە بە پارەی گواستنەوەی نەوتی خاوی هەرێم، شەڕی میللەتی كورد دەكات.

ناوبراو كە مامۆستای زانكۆی نەورۆزە لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ پەرەگراف ئاماژە بە زیانە ئابورییەكانی شەڕی توركیا دەكات و دەڵێت، ئەو وڵاتە بازاڕی باشوری كوردستانی قۆرغكردووە.

پەرەگراف: كاریگەری هێرشەكانی توركیا لەسەر ئابوری هەرێمی كوردستان چییە؟
هاشم زێباری: هێرشی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان جیاواز لە جارانی دیكە؛ ئامانجی سەرەكی لێدانە لە ئابوری كوردستان، توركیا شەڕی ئابووری و جوگرافی لەگەڵ باشور دەكات، ماوەی چەندین ساڵە ناوچەی بادینان بە تایبەت قەزاكانی ئامێدی و زاخۆ كە باشترین شوێنن لە ڕووی بەروبومی كشتوكاڵی و ئاژەڵدارییەوە زیانی زۆریان بەركەوتووە، سەدان گوند چوڵكراون و زیانی چەندین ملیۆن دۆلار لە ناوچەكە كەوتووە.
ئەو ناوچانە شوێنی گەشتیاری و ئاژەڵدارین و سودی زۆریان هەیە بۆ باشووری كوردستان، ئەگەر ڕێگریی و بۆردومانی توركیا نەبوایە ساڵانە پارەیەكی زۆر داهاتیان دەبوو.
سەرباری ئەوەش، دەوڵەتی توركیا ئابووری و بازاڕی باشووری كوردستانی بۆ خۆی قۆرغكردووە، زۆرینەی كەلوپەلی خۆی لە بازاڕەكانی هەرێم ساغدەكاتەوە، بەشێكی زۆر لە كۆمپانیاكانی سیخوڕی بۆ میتی تورك دەكەن لە باشوور.

پەرەگراف: زیانەكانی ئۆپەراسیۆن و سنوربەزاندنی ئەمجارەی توركیا چی بون؟
هاشم زێباری: زیانی زۆری بە بەروبومی جوتیاران گەیاندووە، توركیا ئامانجی سەرەكی ئەوەیە باشوری كوردستان نەبێتە خاوەنی بەروبومی خۆی، تا بەردەوام چاویان لە دەستی توركیا بێت، ئەگەرنا لەم قەیرانی داراییەدا بەرهەمی جوتیارانی دهۆك بە سەدان ملیۆن دەبوو.
بەداخەوە حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە ڕێگری بكات لە دەوڵەتی توركیا، كە ڕۆژانە زیانی زۆری ئابووری لە ناوچەكانی ئامیدی و ئاكرێ و زاخۆ دەدات، لەكاتێكدا شەڕی توركیا دژ بە یەك حزب نییە، بەڵكو دژی هەموو گەلی كوردە، هەوڵی ئەوان بۆ ئەوەیە كورد لەناوببەن، دەیانەوێت خەونەكانی دەوڵەتی عوسمانی بهێننەدی بە داگیركردنی كەركوك و موسڵ.

پەرەگراف: قەبارەی زیانەكانی شەڕی توركیا لە بادینان دەگاتە چەند؟
هاشم زێباری: بەپێی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونێك لە پارێزگای دهۆك، بەشی زۆری گوندەكان بەهۆی بۆردومانی توركیاوە چۆڵكراون، بەشێكیان لە سەردەمی ڕژێمی پێشوی بەعسەوە چۆڵبون كە نزیكەی 500 گوندن، كە زۆرینەی ئەو گوندانە ئاژەڵدارییان دەكرد، ملیۆنان سەر مەڕو ماڵاتیان هەبووە، توركیا ئامانجی ئەوەیە گوندەكان هەروا بە چۆڵی بمێننەوە و ئاوەدان نەكرێنەوە.

پەرەگراف: بۆچی توركیا ئامانجی ئەوەیە زیان بە هەرێم بگەیەنێت لەكاتێكدا ڕێككەوتنی نەوتیی 50 ساڵەی لەگەڵ حكومەتی هەرێمدا هەیە؟
هاشم زێباری: ڕاستە گرێبەستی 50 ساڵی كراوە بەناوی حكومەتی هەرێمەوە، بەڵام ئەو گرێبەستە پارتی دیموكراتی كوردستان كردویەتی، هیچ لایەنێكی تر ئاگاداری وردەكارییەكانی نییە، كەواتە ڕێككەوتنێكی حزبییە و تەنیا لەگەڵ پارتی و بارزانی كراوە، تەنانەت یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاگاداری وردەكارییەكانی نییە كە شەریكی ڕاستەقینەی حكومڕانییە لەگەڵ پارتی، بەشێكی زۆری ئەو ڕێككەوتنە بۆ بەرژەوەندی ئەمنیی‌و شەخسە و بەشێكی كەمی دەچێتە خزمەتی گشتییەوە.

پەرەگراف: بۆچی ڕێككەوتنی 50 ساڵی و كارە بازرگانییەكانی تری توركیا لە باشور ناچێتە خزمەتی گشتییەوە؟
هاشم زێباری: ڕێككەوتنی 50 ساڵی بۆ بەرژەوەندی گشتیی نییە، وەك سێكتەرەكانی تر توركیا بۆ ئامانجی خۆی قۆرغیكردووە، بۆ نمونە ناردن و گواستنەوەی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستانی لە ڕێگەی بۆرییەوە بۆ خۆی قۆرغكردووە، مانگانە پارەیەكی زۆری دەستدەكەوێت، بەداخەوە كۆنتڕۆڵكردنی سێكتەری نەوت لەلایەن ئەردۆغان و توركیاوە لە دژی میللەتی كورد بەكاردەهێنرێت، ئێمە بووین بە دیل بە دەستی توركیاوە، هەركاتێك بیەوێت ڕایدەگرێت، لەكاتێكدا حكومەتی هەرێم دەیتوانی بەچەندین ڕێگەی تر نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان بكات.
توركیا سومەندترین وڵاتە لە نەوتی هەرێمی كوردستان، مانگانە تەنیا لەكرێی گواستنەوەی نەوت بە بۆری زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلاری دەستدەكەوێت، ئەو وڵاتە لەڕێی پارەی نەوتەوە پێشمەرگە و حكومەت و لایەنە سیاسییەكان لە دژی كورد و پەكەكە و پارچەكانی تری كوردستان بەكاردەهێنێت.
جگە لە نەوت، توركیا ساڵانە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە زیاتر لە 12 ملیار دۆلار قازانج دەكات، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەكان كە بەپێی بەدواداچونی من زیاترە، چونكە سەدا 95ی كەلوپەلی توركی لەو دەروازەیەوە ئاڵوگۆڕی پێدەكرێت و دەهێنرێتە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانەوە.

پەرەگراف: چی وایكردووە توركیا گوێ بە هۆشدارییەكان نەدات و بەردەوام بێت لە بەزاندنی سەروەری خاكی عێراق؟
هاشم زێباری: هەڵویستی حكومەتی باشوور و حیزبەكان بەرانبەر بە توركیا زۆر شەرمنانەیە، بێدەنگی نەتەوەیەكگرتووەكانیش وایكردوە توركیا حساب بۆ هیچ وڵات و یاسایەك نەكات، بۆیە سەروەری خاكی هەرێم پێشێلدەكات و دەیان تاوانی نامرۆڤانە دژی گەلی كورد ئەنجامدەدات.

پەرەگراف: چۆن ڕێگری لە قۆرغكاری و هێرشەكانی توركیا دەكرێت؟
هاشم زێباری: تاكە ڕێگری ئەوەیە یەكێتیی و یەكڕیزی كوردان هەبێت، باشترین ڕێگایە بۆ ڕێگریكردن لە دەوڵەتی توركیا، بەڵام بەداخەوە لایەنێكی كوردی چۆتە خزمەتی توركیاوە و دژی پەكەكە شەڕ دەكات، هاوكاری ئەو وڵاتە دەكات، چونكە توركیا هاوكاری چەك و دارایی ئەو لایەنە دەكات، ئەو خیانەتەش دواجار لە زیانی كوردە.
پەرلەمانی كوردستان و لایەنەكانی دیكەش هەڵوێستیان زۆر لاوازە، لەبەر بەرژەوەندی خۆیان بێدەنگن و بەهۆی ناكۆكی ناوخۆییەوە لە هەرێمی كوردستان، توركیا و ئێران و عێراقیش بە درێژایی مێژوو بونەتە هەڕەشە بۆ كورد.

پڕۆژەیەكی جیاواز لە سلێمانی؛ پەلەوەرو ئاژەڵی بە سروشتی بەخێوكراو دەخاتە بازاڕەوە

مریشك‌و قازو جۆرە جیاوازەكانی ئاژەڵ بە پێدانی خۆراكی سروشتی‌ بەخێودەكات‌و گۆشتەكەیان دەخاتە بازاڕەوە

وەزیرێكی گۆڕان بۆ پەرەگراف: پێداچوونەوە بە سێكتەری نەوتدا دەكرێت بە گرێبەستەكەی توركیاشەوە

"حكومەتی هەرێم ئامادەیە هەموو نەوتی هەرێم(نەك تەنها داهاتی نەوت) ڕادەستی بەغداد بكات"

وەبەرهێنانی سلێمانی: گۆڕان دەسەڵاتەكانی گەڕاندەوە هەولێرو زیانی زۆری بە سلێمانی گەیاند

"ساڵانی پێشوو نزیكەی 40 مۆڵەت دەدرا، بەڵام كە دەسەڵاتەكان چووەوە هەولێر دابەزی بۆ 6 بۆ 7 مۆڵەت لە ساڵێكدا"

پسپۆڕێكی ئابوری لە دهۆك: توركیا بە پارەی نەوتی هەرێمی كوردستان شەڕی كورد دەكات

2020-08-13 13:17:09