بنەمای پەرەگراف متمانەیە

وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەران: گۆڕان‌و یەكگرتووش سەرمایەگوزاریی دەكەن

یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان

پەرەگراف- سوركێو محەمەد

وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان دەڵێت، حزبە گەورەكانی وەك یەكێتی، پارتی، گۆڕان‌و یەكگرتووش لە كەرتی ئابوری هەرێمدا سەرمایەگوزاریی دەكەن، ئەوەش بە حاڵەتێكی ئاسایی ناودەبات.

یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ پەرەگراف، لەگەڵ باسكردن لە بوونی قۆرخكاریی‌و سەرمایەگوزاریی لەلایەن حزبەكانەوە، ڕیزبەندیی دەوڵەمەندترین سەرمایەدارانی كوردستان ئاشكرادەكات‌و نوێترین ئامارەكانی ژمارەی ملیاردێرو ملیۆنێرو ئەو كەسانەش دەخاتەڕوو كە بەهۆی قەیرانی داراییەوە بێكار بوون.

مەلا یاسین كە هاوكات بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێزە، ئەوەشدەخاتەڕوو قەیرانی دارایی تەواوی جومگە ئەساسییەكان‌و سێكتەرەكانی گرتوەتەوەو كۆمپانیا حزبییەكانیش كاریگەرییان بەركەوتووە، چونكە داهاتیان كەمی كردووە، بەڵام لەسەر كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت كاریگەری قەیرانەكە زۆر زیاتر بووە.

پێشیوایە بە چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی، قەیرانی ئابوریش كۆتایی دێت، دەشڵێت"دەیان سەرمایەداری گەورە هەن كە ملیۆنان دۆلاریان هەیەو ناوێرن بیخەنە بازاڕەوە."

قەیرانی سیاسی هەیە نەك دارایی

وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان پێیوایە لەهەرێمی كوردستان شتێك نییە ناوی قەیرانی دارایی بێت‌و ئەو قەیرانە سیاسییەی كە بوونی هەیە ڕەوشە ئابورییەكەو بازاڕی تێكداوە.

مەلا یاسین دەڵێت"ئێمە قەیرانی سیاسیمان هەیە ئەگەر قەیرانی سیاسی چارەسەر بكرێت قەیرانی دارایی ئۆتۆماتیك خۆی چارەسەردەبێت، ئێستا ئەگەر حزبەكان ڕێكبكەون، بازاڕ دەكرێتەوەو جوڵەی بازاڕ دەستپێدەكاتەوەو وەبەرهێنان دەكرێتەوەو ژێرخانی بازاڕ دەبوژێتەوەو موچە فەرمانبەران دەدرێت."

ساڵێك‌و چوار مانگە ڕەوشی سیاسی‌ هەرێم‌و پەیوەندی‌ نێوان حزبەكان لەدۆخێكی دژواردایە، پەرلەمان پەكخراوە‌و وەزیرەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لەحكومەت دوورخراونەتەوە، ئەوەش بەبڕیاری مەكتەبی سیاسی پارتی بەهۆی كێشەكانیان لەگەڵ گۆڕان، ئەو ڕەوشەش كاریگەری تەواوی لەسەر بازاڕو سستبوونی جوڵەی ئابوری هەبووە.

"دەیان سەرمایەداری گەورەمان هەیە دەیان ملیۆن دۆلاریان هەیەو ناوێرن بیخەنە بازاڕەوە." مەلا یاسین وای وت‌و هۆكاری ئەوەشی بۆ دژواری ڕەوشی سیاسی گەڕاندەوە، وتیشی"40 ملیار دۆلار پارە لای خەڵكی ئاساییە، لە 5 هەزارو 10 هەزارو 50 هەزار دۆلار كە متمانەیان بە بانك نییە تێیدا دایبنێن."

لەبارەی سەرمایەگوزاریی حزبەكان‌و ڕۆڵیان لە كەرتی ئابوری هەرێم، وتەبێژەكەی یەكێتی وەبەرهێنەران باسلەوەدەكات ئەوان ئاگاداری ئەو پرسەن‌و پێویستە پرسیار لەوان بكرێت لەوبارەیەوە نەك لە كەسانێك كە ئاگاداری ئەو بابەتە نین، ئەوەشدەخاتەڕوو بەشێك لەو قسانەی ئێستا لەبارەی سەرمایەگوزاریی حزبەكانەوە دەكرێن"موزایەدەن."

مەلا یاسین دەڵێت"حزبە گەورەكان هەموویان بەشی سەرمایەگوزارییان هەیە یەكێتییە، پارتییە، گۆڕانە، یەكگرتووش تا ڕادەیەك، بەڵام بۆ كۆمەڵ تائێستا ئەو بابەتەم نەدۆزیوەتەوە."

وەك وتەبێژەكەی یەكێتی وەبەرهێنەران ڕوونیكردەوە، حزبەكان بۆ خۆیان بەشی وەبەرهێنانیان هەیەو پارە بۆ حزب پەیدا دەكەن، "ئەمەش لەدونیادا ڕێگە پێدراوە، بەڵام بەشێوازی دادپەروەرانەو كێبڕكێی شەریفانە، كە بەداخەوە لای ئێمە وانییە."

گۆڕان چی هەیەو یەكگرتوو چۆن كاردەكات؟

مەلا یاسین ئەوەی خستەڕوو، بزووتنەوەی گۆڕان پشكی لە كارگەی چیمەنتۆدا هەیەو هەندێك دوكان‌و بازاڕی هەیە، "ئەمەی باسیدەكەین ناتوانرێت بشاردرێتەوە، گۆڕانیش وەبەرهێنانی كردووەو بازاڕی میترۆ لەچوارچێوەی ئەو زەویەدایە كە گۆڕان وەریگرتووە، بەڵام گۆڕان لەسەدا 1ی ئەو وەبەرهێنان‌و بوارە ئابورییەی نییە كە پارتی ‌و یەكێتی هەیانە."

لەبارەی یەكگرتووی ئیسلامییەوە مەلا یاسین وتی"یەكگرتوو تائێستا لەهیچ پڕۆژەیەكی وەبەرهێناندا كارینەكردووە بەوجۆرەی كۆمپانیا دابنێت‌و پڕۆژە وەربگرێ‌و لای ئێمە لە وەبەرهێنان خۆی تۆماربكات، بەڵام چەند كەسێكی خۆی هەیە ئەو كەسانە یارمەتییان دەدەن‌و لەناو كوردستاندا سەرمایەگوزاری دەكەن، ئیتر ئەو حزبە پارەكەی لەكوێ هێناوە نازانم ئەوە بۆخۆیان جێدەهێڵم، ئەو سەرمایەدارە بەشێك لەداهاتەكەی دەداتەوە بەو حزبە، هەندێكیان بەپارەی یەكگرتوو ئیش دەكەن."

لەبارەی پڕۆژەكەی گۆڕانەوە، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەران زانیاری زیاتری ئاشكرا كردو وتی"گۆڕان لای ئێمە تۆمارنییە تەنها یەك كارگەی چیمەنتۆ هەیە بەناوی گاسن كاك فاروقی مەلا مستەفا وەبەرهێنەری سەرەكی پڕۆژەكەیە، بەڵام بەشێكیشی هی بزووتنەوەی گۆڕانە، جگەلەوەو پڕۆژەكەی میترۆ هیچی دیكە شكنابەم هەی بێت."

بە بڕوای مەلا یاسین، "ئەو دوو پڕۆژەیەی گۆڕان هەموو پێوەرەكانی وەبەرهێنانی بڕیوەو هیچ قۆرخكارییەكی تێدانییەو خۆزگە هەموو حزبەكان ئاوا پڕۆژەیان وەربگرتایە."

نەوت هێڵی سوورە

وتەبێژەكەی یەكێتی وەبەرهێنەران، باسلەو كەرتانە دەكات كە لە هەرێمی كوردستان قۆرخكراون‌و كراوەنین بۆ كاركردن لەبەردەم سەرمایەداراندا، كەرتی نەوت بە هێڵی سوور ناودەبات.

"بازاڕ بەگشتی قۆرخكراوە، بەڵام نەوت ئەوە هێڵی سوورە هەروەها جگەرەو ئۆتۆمبێل زۆری قۆرخە هەروەها بەشێكی خانووبەرە."مەلا یاسین وای وت.

لەگەڵ ئەوەشدا مەلا یاسین ئەوەدەخاتەڕوو كە ئەوان وەك وەبەرهێن‌و سەرمایەداران دەتوانن كاری گەورە بكەن بەبێ ئەوەی پەنا بۆ حزبەكان ببەن‌و بیانكەن بە شەریكی خۆیان.

مەلا یاسین وتی"ڕاستە بوارە زۆرهەستیارەكان لەدەست كەرتی تایبەت نییەو حزبەكان ڕۆڵی تێدا دەبینن، بەڵام دەیان ئیشی گەورەش هەیەو سەرمایەدارەكان وەریانگرتووەو حزب شەریكیان نییە."

ئەو كە هاوكات بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێزە، لەبارەی پڕۆژەكانی خۆی‌و شەراكەتی حزبەوە، وتی"من تائێستا لە پڕۆژەكانمدا بە خواستی خۆمان لەسەدا 10ی پڕۆژەی ئاسودەمان داوەتە كۆمپانیای نۆكان، بەڵام لەبەرامبەردا سەرمایەمان لێوەرگرتوون، لەوەدەرچێت تەحەدا دەكەم لەهیچ ئیش‌و كارێكی كۆمپانیای بەڕێزدا هیچ حزبێك شەریكمان بێت."

ئاسودە بریتییە لە 12 پڕۆژەی نیشتەجێبوون لەسەرتاسەری كوردستان جێبەجێ دەكرێت.

مەلا یاسین بۆ ڕوونكردنەوەی زیاتر لەسەر ئەوەی سەرمایەداران دەتوانن بەبێ حزبیش كار بكەن، نمونەی ئەوەی هێنایەوە پڕۆژە هەیە لەسلێمانی كەسێك شەریكە تێیدا سەربە پارتییەو لە هەولێریش بە پێچەوانەوە پڕۆژە هەیە كەسێك شەریكە تێیدا یەكێتییە.

"هەندێك لە وەبەرهێنەرەكان خۆمان گەندەڵین، ئیشەكەمان بۆ ناكرێت پەنا بۆحزب دەبەین‌و دەڵێین یارمەتیمان بە ئەو مۆڵەتە وەربگرین‌و ئەوەندەشی بۆ ئێوە."مەلا یاسین وای وت.

وتەبێژەكەی یەكێتی وەبەرهێنەران، شەراكەتی حزبی لە پڕۆژەكاندا بەلاوە ئاساییەو وڵاتانی وەك توركیا، ئیمارات‌و سعودیەی بەنمونە هێنایەوە كە حزبی دەسەڵاتدار لەزۆربەی پڕۆژە گرنگەكاندا شەریكە، وتی"خۆزگە هەرچی كۆمپانیایە شەریك بوونایە لەگەڵ حزب‌و شتی باشیان بكردایە‌و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانیان جێبەجێ بكردایە."

ژمارەی ملیاردێرو ملیۆنێرەكان

ژمارەی ملیاردێرو ملیۆنێرەكانی هەرێمی كوردستان كەمیكردووەو كێبڕكێی كۆمپانیاكانیش بۆ ڕیزبەندی یەكەمی دەوڵەمەندیی، لەنێوان گروپی كارە لە هەولێرو فاروقی مەلا مستەفا سەرۆكی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق لە سلێمانی كە سەرمایەكانیان نزیكە لەیەكەوە.

بەوتەی مەلا یاسین، لەئێستادا 11 ملیاردێر و 5 هەزار ملیۆنێر لەهەرێم هەن كە سەروەتیان لەسەروی ملیۆنێك دۆلارەوەیە بە موڵك‌و ماڵەوە، "بەڵام بەداخەوە ئەم ژمارەیە كەمی كردووەو پێشتر لەوەزیاتر بوو، ملیاردێرەكان دوانمان كەمی كردووە."

لەبارەی دەوڵەمەندترین كۆمپانیا لە هەرێمی كوردستان، مەلا یاسین وتی"گەورەترین سەرمایەداری كوردستان ئێستا گروپی كۆمپانیای كارە لەهەولێر كە سەروەت‌و سامانی 3 ملیارو 600 ملیۆن دۆلارە، دوای ئەو فاروقی مەلا مستەفایە كە خۆم گومانم هەیە لەنێوان ئەو دوانە كامیان لەپێشن‌و نەگەیشتوومەتە ئەنجام، بەڵام بە بۆچونی ئێمە كاك فاروق 3 ملیارو 500 ملیۆن دۆلاری هەیە."

لەدوای ئەوانیشەوە هەریەكە لە گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان‌و ئەحمەد ئیسماعیل خاوەنی كۆمپانیای ماس دێن، "بەپێوەرەكانی ئێمە دەبێت ئەحمەد ئیسماعیل لەپێشەوە بێت، بەڵام قەیوانیش ئێستا پڕۆژەی زۆرباشیان هەیەو زۆر دەوڵەمەندبوون، ئەمانەش یەك لەیەك خێرخوازترن." وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەران وای وت.

لەبارەی چۆنێتی زانینی ڕیزبەندیی ملیاردێرەكان‌و سەرمایەكانیان، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەران وتی"هەموویان مۆڵەتەكانیان لای منە، بۆنمونە كاك ئەحمەد ئیسماعیل بایی یەك ملیارو 600 ملیۆن دۆلار تەنها مۆڵەتی وەرگرتووە بۆ كارگەی ئاسن‌و چیمەنتۆو وێستەگەی كارەبا."

لەسەرەتای ساڵی 2014وە كاتێك حكومەت بەغدا بەهۆی كێشەكانی لەگەڵ هەولێر لەسەر پرسی نەوت بودجەی هەرێمی كوردستانی بڕی، قەیرانی دارایی ڕوبەڕوی هەرێم بوەوەو زۆربەی پڕۆژەكان ڕاگیران‌و حكومەت سەرباری پیادەكردنی سیستمی پاشەكەوتی موچە ناتوانێت مانگانە لەكاتی خۆیدا موچە دابەشبكات‌و موچەی چەند مانگێكی فەرمانبەرانیش قەرزارە.

كەرتی تایبەت بەهۆی كاریگەرییەكانی ئەو قەیرانەوە ژمارەیەكی زۆر كارمەندی دورخستەوە، بەپێی ئامارەكانی وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەران"500 كۆمپانیاو كەسایەتی‌و دەوڵەمەند‌و خاوەن كار مایەپوچ بوون‌و 183 هەزار كەس لەكەرتی تایبەت بێكاربوون."

بە بڕوای مەلا یاسین كۆمپانیاكان بە كۆمپانیاكە خۆشیەوە ئەو كەسانەیان ماڵوێران كردووە كە بێكاربوون، وتی"ماڵوێرانمان كردوون، كابرا چەندساڵە لە كۆمپانیای بەڕێزە لەپڕ وتمان خوات لەگەڵ موچەمان پێنادرێت."

لەبارەی مافی ئەو كەسانەی كەرتی تایبەت بێكاری كردوون، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەران باسلەوەدەكات دەبێت بچن سكاڵا تۆماربكەن، وتی"داوادەكەم هەموو ئەوانە بچن بۆ فەرمانگەی كارو دەستەبەری كۆمەڵایەتی‌و سكاڵا تۆماربكەن، هەموویان بچن، ئەوانەشی ئێمە بێكارمان كردوون."

ڕێوشوێنی نوێ دەگیرێتەبەر
فۆڕمەكەی دەستەی دەستپاكی سامانی ڕاستەقینەی بەرپرسان ئاشكرا ناكات

ئەو فۆڕمەی بۆ بەرپرسان دەنێردرێت تا بە دەستی خۆیان ئەو موڵك‌و ماڵ‌و سامانە بنوسن كە هەیانە، هەقیقەتی سامانەكەیان ئاشكرا ناكات

ساڵێكە پارە نەخراوەتە سندووقی پترۆدۆلاری چەمچەماڵەوە

ساڵێكە هیچ بڕە پارەیەك نەخراوەتە سندووقی پترۆدۆلاری چەمچەماڵەوە. چەندین جار لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتەوە هەوڵی بۆ دراوە، بەڵام ئەنجامی نەبووە.

عێراق چۆن دەتوانێت نەوتی بەسرە بە بۆریی هەرێم هەناردەی توركیا بكات؟

عێراق ئامادەكاریی دەكات بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەكی نوێی هەناردەكردنی نەوتی بەسرە، تا لە ئەگەری داخستنی گەروی هورمز فرۆشی نەوتی تووشی گرفت نەبێت.

ڕوسیا لە قوماری نەوتی هەرێمی كوردستاندا چی دەستكەوت؟

هەرچەندە ڕوسیا بەفەرمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕیفراندۆمەوە بە "بێلایەن" ناوبرد، بەڵام بەوتەی دیبلۆماتكارێك، كریملن بە نافەرمی پەیامی پاڵپشتی بە بارزانی گەیاندبوو.

وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەران: گۆڕان‌و یەكگرتووش سەرمایەگوزاریی دەكەن

2017-02-11 14:33:39