بنەمای پەرەگراف متمانەیە

سەرمایەدارە گەورەكانی هەرێمی كوردستان ڕوودەكەنە كەرتی كشتوكاڵ

یەكەم دیداری سلیمانی بۆ گەشەپێدانی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان. فۆتۆ: پەرەگراف.

پەرەگراف- سوركێو محەمەد

حكومەتی هەرێم دەیەوێت بەكردەوە كشتوكاڵ بكاتە ئەو لەویەتی كارەكانی‌و ئەو كەرتە بەشێوەیەك ببوژێنێتەوە بیكاتە سەرچاوەیەكی سەرەكی داهات‌و ئیدی تەنها پشت بە نەوت نەبەستێت، سەرمایەدارە گەورەكانی هەرێمیش هاتوونەتە پێشەوەو ئامادەن وەبەرهێنان لەو كەرتەدا بكەن بە ئەنجامدانی پڕۆژەی گەورە.

دوای قەیرانی سەختی دارایی لە 3 ساڵی ڕابردووی هەرێم، حكومەت گەیشتە ئەوبڕوایە ئیدی نابێت تەنها پشت بە داهاتی نەوت ببەستێت‌و ئابوری هەرێم لەسەر بەرزی‌و نزمیی نرخی نەوت بوەستێت، هەربۆیە وەك قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتی"دوای وەرگرتنی دەرس لە قەیرانی دارایی‌و دوای تێگەیشتنمان لە مەترسییەكانی خستنی هەموو هێلكەكانمان لەبەرمیلی نەوت بۆمان ڕوونە كە دەبێت لەمەولا نەك تەنها بە دروشم بەڵكو بە فیعلی كەرتی كشتوكاڵ بكەینە ئەولەویەت."

ئەو وتانەیەی قوباد تاڵەبانی لەمیانی وتارێكیدا هات كە ئەمڕۆ لە یەكەمین دیداری سلێمانی بۆ گەشەپێدانی كشتوكاڵ پێشكەشیكردو تەئكیدی لەوەكردەوە كە حكومەتی هەرێم گرنگیی تەواو دەدات بە كەرتی كشتوكاڵ‌و تیشكی خستەسەر ئەو هەڵەو كەموكورتییانەی لەساڵانی ڕابردوو لەو كەرتەدا كراوە.

"دەبێت كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو بكەینە ئەولەویەتی كارەكانمان... ساڵی 2017مان ناوناوە ساڵی ڕێكخستنەوەو دەرئەنجامەكەی دەبینن."جێگری سەرۆكی حكومەت وای وت.

دیدارەكە لەسلێمانی بەڕێوەچوو، سەرباری وتاری بەرپرسانی حكومەت، دوو پانێڵی لەخۆگرتبوو، لەبارەی ئاسایشی خۆراك‌و ئاسایشی ئاو، كە تێیدا چەند كەسێكی پسپۆڕی هەردوو بوارەكە بەشدارییان كردو سەرنج‌و پێشنیاری خۆیان خستەڕوو، لەلایەن ئەنستتیوتی ئەمریكی-كوردی بۆ توێژینەوەو گەشەپێدان‌و ڕاوێژی ئابوری بە هاوكاری یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان دیدارەكە ڕێكخرابوو.

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە درێژەی وتارەكەیدا وتیشی"قۆرخكاری ناهێڵین‌و هاوكاری جوتیاران دەكەین بۆ گەیشتنی بەرهەمەكانیان ڕاستەوخۆ بە بازاڕ."

هەر لەدیدارەكەدا وەزیری كشتوكاڵ لەمیانی وتارێكدا تیشكی خستەسەر ڕەوشی كشتوكاڵی هەرێم‌و بەرەوپێش چوونەكانی ئەو بوارەو ئەوەی خستەڕوو كە لەچەندین بەروبومدا هەرێم گەیشتووەتە خوددابینكاری‌و چەند بەرهەمێكیش ڕانەوەی دەرەوەی هەرێم كراون.

عەبدولستار مەجید، وەزیری كشتوكاڵ وتی"بەپێی توێژینەوەی ڕێكخراوەكانی بواری خاك، لەدوای سودان باشترین خاك خاكی كوردستانە، ئاو و هەوا گونجاوەو ئاوی پێویست‌و دەستی كاراو ڕەنگینیش هەیە."

وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو، لەبەشێكی دیكەی وتەكانیدا باسیلە ڕەوشی ئاوی هەرێم‌و ئاسایشی ئاو كردو ئەوەخستەڕوو كە هەریەكە لە وڵاتانی ئێران‌و توركیا زیانیان بە ئاوی هەرێم گەیاندووە لەڕێی دروستكردنی بەنداو لە وڵاتەكانی خۆیان كە بووەتەهۆی گلدانەوەی ئەو ئاوانەی دەڕێنە هەرێمی كوردستانەوە.

هەرێمی كوردستان خاوەنی 17 بەنداوەو 91 بەربەستی خاكیشی هەیە بۆ گلدانەوەی ئاو بەمەبەستی ئاودێری، هەروەها 2 هەزارو 250 پڕۆژەی ئاودێریشی هەیە.

"لەكۆی 20 بەنداو لەهەرێم بەهۆی قەیرانی داراییەوە تەنها 5 دانەیان بە سستی كاریان تێدا دەكرێت، ئەگەر ئەمانە تەواوببن دەگەین بە دابینكردنی ئاوی پێویست."وەزیری كشتوكاڵ وای وت.

هاوشانی هەوڵەكانی حكومەت بۆ بایەخدان بە كەرتی كشتوكاڵ‌و بوژانەوەی ئەو كەرتە، سەرمایەدارو وەبەرهێنە گەورەكانی كوردستانیش ڕوویان كردووەتە ئەو كەرتەو چاوەڕوانی ئاسانكاری‌و بایەخپێدانی كشتوكاڵن لەلایەن حكومەتەوە.

وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، ئەوەدەخاتەڕوو ئەگەر ئەو ڕێنماییانە جێبەجێ بكرێن كە حكومەت بەڵێنی پێداون‌و كاربكرێت‌و بۆ ڕێگریی لە داڕمانی كەرتی ئابوری بەدڵنیاییەوە وەبەرهێنەران ئامادەن وەبەرهێنان لە كەرتی كشتوكاڵ بكەن، "دەبێت بزانین ڕێنماییەكانی داهاتووی حكومەت دەتوانێت ئەوەبكات بەرهەمەكانی ئێران‌و توركیا كێشە بۆ بەرهەمی ناوخۆیی دروست نەكات."

یاسین مەحمود وتەبێژی یەكێتیەكە بە پەرەگرافی وت"سێ كێشە هەیە دەبێت چارەسەربكرێن، دروستكردنی بازاڕ بۆ بەرهەمەكان، پاراستنی بەرهەمەكان‌و دادپەروەری لە كێبڕكێی شەریفانە لەنێوان وەبەرهێنەران."

وتەبێژەكەی یەكێتی وەبەرهێنەران باسیلەو پڕۆژانەشكرد كە جێبەجێكراون‌و ئەوەی خستەڕوو سەرمایەداری گەورەش هاتوونەتە پێشەوە بۆ كاركردن لەكەرتی كشتوكاڵ.

"چەند پڕۆژەیەك جێبەجێ كراوە لە شیرەمەنی(گاداری)‌و ماسی، زیاتر لە 10 پڕۆژەی ستراتیژیش زەوییان بۆ دیاریكراوەو چاوەڕێی ڕێنمایی نوێ دەكەن، پڕۆژەی باخێكی زەیتون هەیە كە زەیتوتی هەمو عێراق دابین دەكات‌و پڕۆژەی گەورەی پەلەوەریش هەیە."

لەچوارچێوەی گرنگیدانەكانی حكومەت بۆ كەرتی كشتوكاڵ، لەدواین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە بە دانانی بۆردێكی باڵای كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو بۆ بووژانەوەی ئەو كەرتە، داوای پشتیوانیش لە پسپۆڕانی بیانی‌و خۆماڵی دەكرێت بۆ تێگەیشتنی نوێ لە كشتوكاڵ‌و گۆڕینی ڕۆڵی حكومەت لە گەشەپێدانی ئەو كەرتە.

وتەبێژەكەی یەكێتی وەبەرهێنان، وەك ئاماژەیەك بۆ گرنگیدانی ئەوكەرتە لەلایەن سەرمایەدارەكانەوە، وتی"سەرمایەدارە گەورەكان هاتوونەتە پێشەوە لەوانە ئەحمەد ئیسماعیل(یەكێكە لە ملیاردێرە گەورەكانی دۆلار لە هەرێم)، هەموویان چاوەڕوانی ڕێنماییە نوێیەكان دەكەن‌و ئێمە هەموو ئامادەییمان تێدایە بۆ كاركردن لەكەرتی كشتوكاڵ."

بەوتەی یاسین مەحمود، ئەگەر ڕێنمایی لە حكومەتەوە بۆ پاراستن‌و هاندانی كەرتی كشتوكاڵ جێبەجێ بكرێت ئێران‌و توركیا ناتوانن كێبڕكێی هەرێم بكەن، چونكە كوردستان خاك‌و ئاو و هەوای گونجاوی هەیە، وتی"2017 ساڵی بووژانەوەی سێكتەرەكانی كشتوكاڵ‌و پیشەسازی‌و گەشتوگوزاردەبێت."

یەك لەدوای یەك دەرگاكان بەڕووی هەرێمی كوردستاندا دادەخرێن

پێدەچێت لە ئایندەیەكی نزیكدا جیهان شوێنی خەزنكردنی نەوتی زیادەی نەبێت

سعودیە بازاڕی نەوتی تووشی شۆك كرد؛ كاریگەریی لەسەر كوردستان دەبێت؟

سعودیە شەڕی نرخی ڕاگەیاند بەرامبەر ڕوسیاو بە هەنگاوێكی كتوپڕ بازاڕی نەوتی جیهانیی تووشی شۆك كرد

دهۆك هەر فڕۆكەخانەی نەدی؛ ساڵانێكە پڕۆژەكە ڕاگیراوە و دەیان خێزانیش بەهۆیەوە بوون بە كرێچی

فڕۆكەخانەی دهۆك، ساڵانێكە بووەتە خەونێكی بەتاڵی خەڵك و كەسیش نازانێت چارەنوسی چی لێدێت.

كەی دامەزراندن دەستپێدەكاتەوە؟

محەمەد بە هەزار چەرمەسەری خوێندنی زانكۆی تەواو كرد، لەوەش زیاتری چەشت بەدوای ئیشدا و لە بوارەكەی خۆیدا هیچی دەستنەكەوت، بۆیە ناچار..

سەرمایەدارە گەورەكانی هەرێمی كوردستان ڕوودەكەنە كەرتی كشتوكاڵ

2017-03-02 17:16:34