بنەمای پەرەگراف متمانەیە

گەنەڵ ئینێرجی پاشەکشەی گەورە لە نەوتی تەق تەق ئاشکرادەکات

کێڵگەی نەوتی تەق تەق فۆتۆ: رۆیتەرز

پەرەگراف

کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی رایدەگەیەنێت نەوتی کێڵگەی تەق تەق پاشەکشەی گەورەی کردووەو یەدەگی نەوتەکەی لەسەدا 66 دابەزیووە، ئەویش بەهۆی دزەکردنی ئاو بۆ بۆرییە نەوتییەکانی ئەو کێڵگەیە.

کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی کە وەربەرهێنان دەکات لە نەوت و گازی کوردستاندا، رۆژی سێشەممە رایگەیاند یەدەگی نەوت لە کێڵگەی تەق تەق بە ڕێژەی لەسەدا 66 دابەزیووەو ئەوەش دەبێتە هۆی هەڵپەساردنی ئامانجی بەرهەمی ساڵێکی کێڵگەکە کە لەنێوان 35 هەزار بۆ 46 هەزار بەرمیل بووە لەرۆژێکدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە ئێستادا کێڵگەی نەوتی تەق تەق رۆژانە تەنها 19 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنیت، لەکاتێکدا لە کۆتایی 2016 بەرهەمی رۆژانەی ئەو کێڵگەیە 36 هەزار بەرمیل بوو.

"بەم دواییە، بیرە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنان، بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوون ئەوەش لە ئەنجامی دزەکردنی ئاو تێیاندا، ئەوەش بووەتە هۆی خراپکردنی دۆخی تەواوی کێڵگەکە" ڕاگەیەندراوی کۆمپانیاکە وادەڵێت.

 چاوەڕێ دەکرێت کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی ڕێکەوتنێکی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای هەناردەکردنی گازی تورکیدا بکات بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو پاشەکشانەی لە دۆزینەوەی نەوتی هەرێمی کوردستاندا رووبەڕووی بوویەوە. ئەوەش بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز.

گەنەڵ ئینێرجی هەرچەندە لە ساڵی 2016 ئامانجی ئەوە بوو 200 تا 230 ملیۆن دۆلار قازانج بکات، بەڵام قازانجەکەی بۆ 190.7 ملیۆن دۆلار لەو ساڵەدا دابەزیووە.

ئێستا کۆمپانیاکە پشتدەبەستێت بە بەرهەمە گازییەکان لە کێڵگەکانی میران‌و بینا باوی لە هەرێمی کوردستان، هەروەها مورات ئۆزگول بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گەنەڵ ئینێرجی بە رۆیتەرزی راگەیاندوە ئەوان پێدەچێت رێکەوتنێکی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیای وزەی تورکیا (TEC) کە لەلایەن دەوڵەتی ئەو وڵاتەوە پاڵپشتی دەکرێت، لە ئەمساڵدا واژۆ بکەن.

ساڵێكە پارە نەخراوەتە سندووقی پترۆدۆلاری چەمچەماڵەوە

ساڵێكە هیچ بڕە پارەیەك نەخراوەتە سندووقی پترۆدۆلاری چەمچەماڵەوە. چەندین جار لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتەوە هەوڵی بۆ دراوە، بەڵام ئەنجامی نەبووە.

عێراق چۆن دەتوانێت نەوتی بەسرە بە بۆریی هەرێم هەناردەی توركیا بكات؟

عێراق ئامادەكاریی دەكات بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەكی نوێی هەناردەكردنی نەوتی بەسرە، تا لە ئەگەری داخستنی گەروی هورمز فرۆشی نەوتی تووشی گرفت نەبێت.

ڕوسیا لە قوماری نەوتی هەرێمی كوردستاندا چی دەستكەوت؟

هەرچەندە ڕوسیا بەفەرمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕیفراندۆمەوە بە "بێلایەن" ناوبرد، بەڵام بەوتەی دیبلۆماتكارێك، كریملن بە نافەرمی پەیامی پاڵپشتی بە بارزانی گەیاندبوو.

وەزارەتی ناوخۆ بۆ پەرەگراف: بە هێزی ئەمنیی‌و سەربازیی پاڵاوگە نایاساییەكان دادەخەین

خاوەنی پاڵاوگە نایاساییەكان بڕیاری حكومەت جێبەجێ ناكەن‌و پاڵاوگەكانیان داناخەن، وەزارەتی ناوخۆ هێزی ئەمنیی‌و سەربازیی بۆ داخستنیان بەكاردەهێنێت.

گەنەڵ ئینێرجی پاشەکشەی گەورە لە نەوتی تەق تەق ئاشکرادەکات

2017-03-30 17:19:43