بنەمای پەرەگراف متمانەیە

وردەكاری ڕێككەوتنی حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیای دانەگازو هاوبەشەكانی

پەرەگراف- سوركێو محەمەد

حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیای پێرڵ پیترۆڵیەم(دانەگاز و هاوبەشەكانی) گەیشتە ڕێككەوتن‌و هەردوولا تەواوی سكاڵاكانیان لەسەر یەكتر دەكشێننەوەو كۆمپانیاكە پەرە بە كێڵگەی گازی كۆرمۆر دەدات.

ڕێككەوتنەكە دوای ئەوەدێت لەماوەی ڕابردوودا دانەگازو هاوبەشەكانی زیاتر لە 2 ملیار دۆلاریان لە هەرێم بردەوە لە دادگای لەندەن، هەروەها كۆمپانیاكە سەرقاڵی ئامادەكاریی بوو بۆ تۆماركردنی سكاڵایەكی دیكەو داوای قەرەبووكردنەوەی بە بڕی زیاتر لە 26 ملیار دۆلار.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە ڕاگەیەندراوێكیدا ئەوەی ئاشكراكرد كە لەگەڵ دانەگازو هاوبەشەكانی ڕێككەوتوون‌و هەردوولا سكاڵاكانیان دەكشێننەوە.

سامانە سروشتییەكان باسلەوەدەكات بەپێی ڕێككەوتنەكە، بڕی بەرهەمهێنانی گاز لە كێڵگەی كۆرمۆر كە دانەگاز كاری تێدادەكات بە ڕێژەی لەسەدا 160 زیاد دەكرێت‌و حكومەتی هەرێم لەسەدا 50ی ئەو زیادكردنە دەكڕێت‌و ڕێگە بە كۆمپانیاكە دەدات لەسەدا 50كەی دیكە بفرۆشێت.

هەروەها دوو بلۆكی دیكە لە كۆرمۆر دەدرێتە دانەگاز‌و سەرمایەگوزاریی تێدادەكات، هاوكات ئەو كۆمپانیایە لەتوانای مرۆیی ناوخۆییدا هاوكاریی هەرێم دەكات.

لەبارەی ئەو قەرزەی كۆمپانیاكە كە لەلای حكومەتی هەرێمەو لەدادكای ناوبژیوانیی لەندەن دۆڕاندویەتی، بەپێی ڕێككەوتنەكە هەرێم ملیارێك دۆلار دەداتە كۆمپانیاكەو بڕی یەك ملیارو 239 ملیۆن دۆلاری دیكەی دەمێنێتەوەو لە داهاتوودا دانەگاز لە فرۆشی گازی كێڵگەی كۆرمۆر هەڵیدەگرێتەوە.

لە بەشێكی دیكەی ڕێككەوتنەكە ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی دانەگازو هاوبەشەكانی خەرجییەكانیان وەردەگرنەوە، گرێبەستەكەیان لەگەڵ هەرێم لەڕوی قازانجەوە دەستكاریی دەكرێت، بەجۆرێك ڕێژەی ئەو قازانجەی دەچێت بۆ دانەگاز دەچێت وەك كۆمپانیاكانی دیكەی لێبێت، ئەوكاتەش %78ی قازانج بۆ حكومەتی هەرێم دەبێت‌و %22ی بۆ دانەگازو هاوبەشەكانی دەبێت.

كێشەكانی نێوان دانەگاز و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2009 كاتێك دانەگاز و كۆمپانیای كریسێنت دوو كۆمپانیای دیكەیان هێنا بۆ پڕۆژەی گازی چەمچەماڵ ئەوانیش كۆمپانیاكانی ئۆ ئێم ڤی(OMV)ی نەمسایی‌و ئێم ئۆ ئێڵ (MOL)ی هەنگاریی بوون‌و دواتر پێكەوە یەكەیەكی وەبەرهێنانیان پێكهێنا بەناوی پێرڵ پیترۆڵیەم كە لەسەدا 70ی لەلایەن دانەگاز و كرێسێنتەوە خاوەندارێتی دەكرا، هەروەها هەریەك لە ئۆ ئێم ڤی و ئێم ئۆ ئێڵ هەروەها كۆمپانیای ئاڕ دەبلیو ئی (RWE) ئەڵمانی هەریەكەیان لەسەدا 10ی پشكەكانیان هەبوو.

لەو كاتەدا ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم بە پێكهاتەی ڕێكەوتنەكە ڕازی نەبوو و حكومەتی هەرێم هیچ پاداشتێكی لەو ڕێككەوتنەدا دەست نەكەوت، لەكاتێكدا كاتێك كۆمپانیای IOC مافی موڵكدارییەكانی فرۆشت بە وەبەرهێنەرێكی دیكە حكومەتی هەرێم بڕێك قازانجی دەستكەوت بوو.

لە وەڵامی ئەو گرێبەستەی دانەگازو هاوبەشەكانیدا، ئاشتی هەورامی فەرمانیدا هەموو كارەكانی هەڵكەندن هەڵپەسێردرێت‌و هێزی چەكدار بۆ كێڵگەكان جوڵەیان پێكرا بۆ جێبەجێكردنی فەرمانەكەی هەورامی.

بەوهۆیەوە بیرێكی نوێی گازی سروشتی كە پێشبینی بەرهەمی زۆری لێدەكرا لە چەمچەماڵ داخرا. بەرهەمی كێڵگەی كۆرمۆر(نزیك چەمچەماڵ) لە ساڵی 2011وە لە دەوروبەری 330 ملیۆن پێ سێ جادا بۆ هەر ڕۆژێك وەستاوە.

بەو هۆكارانەوە گەشەپێدانی گازی چەمچەماڵ وەستاوەو ئەوەش بووەتە هۆی كاریگەریی خراپ بەسەر ئابووری كوردستانەوە، چونكە ئەو كێڵگانە سەرچاوەیەكی گرنگ بوون بۆ دارایی هەرێم و دابینكردنی وزەی كارەبا، بەڵام ئێستا هەرێم ناچارە گاز هاوردە بكات بۆ دەستەبەركردنی كارەبا.

دانەگاز ساڵی 2013 ئەوەی ڕاگەیاند لەسەر كێشەكانی لەگەڵ حكومەتی هەرێم، نزیكەی 2 ملیار دۆلاری لە هەرێم بردووەتەوە لە سكاڵایەكیدا لە دادگای لەندەن.

ئەمساڵیش ئەو كۆمپانیایە ڕایگەیاند، سەرقاڵی داوایەكی یاسایی نوێیە كە داوای قەربووكردنەوەی ئەو زیانانەی دەكات كە حكومەتی هەرێم لە كۆمپانیاكەی داوەو بە 26 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار مەزەندەی دەكات.

ئه‌م بابه‌ته 394 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

حكومەتی هەرێم: دواین داواكاریی دانەگاز لەلایەن دادگاوە گوێی لێ نەگیراوە

 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی لەسەر دۆسیەی دانەگاز بڵاوكردەوەو دەڵێت دواین داواكاریی دانەگاز بۆ زیانەكانی دواكەوتنی پەرەپێدانی كێڵگەكان "لەلایەن دادگاوە گوێی لێ نەگیراوە."

دانەگاز و هاوبەشەكانی داوای 26 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار قەرەبوو لە حكومەتی هەرێم دەكەن

كۆمپانیای پێرڵ پیترۆڵیەم(دانەگاز و هاوبەشەكانی)، دوای ئەوەی لەڕێی داوایەكی یاساییەوە نزیكەی دوو ملیار دۆلاری لە حكومەتی هەرێم بردەوە، ئێستا سەرقاڵی داوایەكی یاسایی نوێیە.

وردەكاری ڕێككەوتنی حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیای دانەگازو هاوبەشەكانی

2017-08-30 19:55:11