بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ئاشتی هەورامی: ڕێككەوتنمان لەگەڵ ڕۆسنەفت سەرچاوەیەكی نوێی داهات دروست دەكات

ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەكان. فۆتۆ؛ پەرەگراف.

پەرەگراف

ئاشتی هەورامی وردەكاریی ڕێككەوتنی حكومەتی هەرێم‌و كۆمپانیای ڕۆسنەفتی ڕوسی ئاشكرادەكات‌و دەڵێت، ڕێككەوتنەكە گازی پێویست بۆ بەكارهێنانی ناوخۆ و هەناردەكردنی دابین دەكات‌و سەرچاوەیەكی نوێی داهات دروست دەكات.

حكومەتی هەرێم‌و ڕۆسنەفت(گەورە كۆمپانیای نەوتی ڕوسی) بڕیاریانداوە ڕێككەوتنی نێوانیان لە بواری وەبەرهێناندا كە پێشتر واژۆ كرابوو، پەڕەپێبدەن بە چەشنێك كە دامەزراندنی بۆرییەكی گازی سروشتی لەخۆ بگرێت كە پێداویستییەكانی وێستگەكان‌و كارگەكان بە گازی سروشتی دابین بكات‌و هێندە گازی زۆر بخاتەبەردەست كە هەناردەی بازاڕە نێوەدەوڵەتییەكانی وەك توركیاو یەكێتی ئەوروپا بكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، چاوەڕوان دەكرێت ڕێككەوتنەكە تا كۆتایی ئەمساڵ تەواوبكرێت‌و كۆمپانیای ڕۆسنەفت هەستێت بە دامەزراندنی بۆرییەكە بەپێی سیستەمی BOOT (واتا درووستكردن، خاوەندارییەتی كردن، بەكارخستن‌و گواستنەوە) هەروەها بەپێی بژاردنی تەعریفەی درێژخایەن.

توانای بۆرییەكە ساڵانە تا 30 ملیار مەتری سێجا دەبێت كە دەكاتە 6%ی خواستی ئەوروپا بۆ گازی سرووشتی، بۆرییەكە تا ساڵی 2019 بەمەبەستی بەكارهێنان‌و دابینكردنی ناوخۆ تەواو دەبێت‌و هەناردەكردنی گازیش لەساڵی 2020 دەستپێدەكات.

ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەكان، باسلەوەدەكات ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ كۆمپانیای ڕۆسنەفت، پەرەپێدانی كەرتی گازی سروشتی هەرێم خێراتر دەكات‌و گازی پێویست بۆ بەكارهێنانی ناوخۆو هەناردەكردنی دابین دەكات، "ئەمەش سەرچاوەیەكی نوێی داهات دروستدەكات كە خزمەت بە هەمەچەشن كردنی ئابوورییەكەمان دەكات. هەروەها یارمەتی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە تازە رزگاربووەكانی دەستی داعش دەدات."

هەورامی ئەوەشدەخاتەڕوو، خاڵێكی گرنگی دیكەی ڕێككەوتنەكە ئەوەیە ئەو بۆرییە بەخێرایی دروست دەكرێت، "ئەوەش دەبێتە هۆكار بۆ ئەوەی گواستنەوەی گاز بۆ بازاڕی توركیا و یەكێتی ئەوروپا خێراتر بەرەو پێشەوە بڕوات. ئەو داهاتەی كە لەو ڕێگەیەوە بەدەست دێت سوود بە خەڵكی كوردستان دەگەیەنێت."

پلانەكانی بۆری گازی سروشتی بەشێكن لە زنجیرە ڕێككەوتنێك كە لەلایەن حكومەتی هەرێم‌و كۆمپانیای ڕۆسنەفت لە سەرەتای مانگی 6ی ئەمساڵ لە ڕوسیا واژۆ كران.

بەپێی ڕێككەوتنەكە، ڕۆسنەفت كە كۆمپانیایەكی زەبەلاحی ڕوسییەو لەسەدا 50ی موڵكی حكومەتی ئەو وڵاتەیە، لە سێ بواردا لەهەرێمی كوردستان كاردەكات، ئەوانیش پەرەپێدان بە كێڵگەكان‌و ژێرخانی ئابوری هەرێم‌و فراوانكردنی توانای گواستنەوەی نەوتی هەرێم لە 700 هەزار بەرمیلەوە بۆ یەك ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە.

ڕێككەوتنەكە هاوكاری كۆمپانیای ڕۆسنەفت لەخۆدەگرێت لە هەموو زنجیرەی بەرهەمهێنانی نەوت‌و گازدا، هەر لە قۆناغی دۆزینەوەوە تا قۆناغی بەرهەمهێنان‌و بازرگانی‌و لۆجستیكی نەوت.

وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ئاماژەبەوەشدەكات ڕۆسنەفت‌و هەرێم سەرقاڵی بە كۆتایی گەیاندنی پڕۆژەی بەرزكردنەوەی توانای گواستنەوەی بۆری نەوتی خاوی هەرێمی كوردستانن كە نەوت هەناردەی بەندەری جەیهان دەكات لە توركیا.

چەند ڕۆژێك دوای ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ ڕۆسنەفت، نێچیرڤان بارزانی‌ ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكەی ئاشكراكردو ئەوەی خستەڕوو، قەبارەی وەبەرهێنانی كۆمپانیاكە لە هەرێم 3 ملیار دۆلارە.

كۆمپانیاكە بۆماوەی 2 ساڵ نەوتی هەرێم دەكڕێت ئەوەش بەلای سەرۆكی حكومەتەوە خاڵێكی گرنگە، "بۆیەكەمجارە ئێمە نەوت بە كۆمپانیایەك بفرۆشین كە لەسەدا 50ی هی حكومەتی ڕوسیایە، پێشتر نەوتمان بە بازرگانەكان فرۆشتووە، ئەمەش خاڵێكی نوێ‌و گرنگە" نێچیرڤان بارزانی وای وت، ئەوەشی خستەڕوو ڕێككەوتنەكە گرنگە بۆ گەڕانەوەی متمانە بە بازاڕی نەوتی هەرێم دوای سێ ساڵ لە كێشەو گرفت.

دوای واژۆ كردنی ڕێككەوتنەكە، هەریەكە لە فراكسیۆنەكانی گۆڕان، یەكێتی، كۆمەڵ‌و یەكگرتوی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، بەیاننامەیەكی ناڕەزاییان بڵاوكردەوەو ڕایانگەیاند"واژووكردنی رێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ كۆمپانیای (روس نەفت)ی رووسی ـ بەدرێژكراوەی ئەو رێككەوتانانە دەزانین كە ئەم دۆخە خراپەی لە كوردستان خولقاند."

یەك لەدوای یەك دەرگاكان بەڕووی هەرێمی كوردستاندا دادەخرێن

پێدەچێت لە ئایندەیەكی نزیكدا جیهان شوێنی خەزنكردنی نەوتی زیادەی نەبێت

سعودیە بازاڕی نەوتی تووشی شۆك كرد؛ كاریگەریی لەسەر كوردستان دەبێت؟

سعودیە شەڕی نرخی ڕاگەیاند بەرامبەر ڕوسیاو بە هەنگاوێكی كتوپڕ بازاڕی نەوتی جیهانیی تووشی شۆك كرد

دهۆك هەر فڕۆكەخانەی نەدی؛ ساڵانێكە پڕۆژەكە ڕاگیراوە و دەیان خێزانیش بەهۆیەوە بوون بە كرێچی

فڕۆكەخانەی دهۆك، ساڵانێكە بووەتە خەونێكی بەتاڵی خەڵك و كەسیش نازانێت چارەنوسی چی لێدێت.

كەی دامەزراندن دەستپێدەكاتەوە؟

محەمەد بە هەزار چەرمەسەری خوێندنی زانكۆی تەواو كرد، لەوەش زیاتری چەشت بەدوای ئیشدا و لە بوارەكەی خۆیدا هیچی دەستنەكەوت، بۆیە ناچار..

ئاشتی هەورامی: ڕێككەوتنمان لەگەڵ ڕۆسنەفت سەرچاوەیەكی نوێی داهات دروست دەكات

2017-09-19 14:57:17