بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ئێران دەروازە سنورییەكانی بەڕووی هەرێمی كوردستاندا داخست

دەروازەی سنوریی پەروێزخان كە دەكەوێتە نێوان هەرێم‌و ئێران. فۆتۆ؛ پەیجی دەروازەكە لە فەیسبوك.

پەرەگراف

ئێران تەواوی دەروازە سنورییەكانی وڵاتەكەی بەڕووی هەرێمی كوردستاندا داخست‌و مەرجی كردنەوەیان ڕێككەوتنی نێوان هەرێم‌و بەغدایە، سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش هیوادارە داخستنی دەروازەكان كاتیی بن‌و دەڵێت، نابێت سنور وەكو فشار بەكاربهێنرێت.
 
ئێران بە ئاشكرا تووندترین كاردانەوەی هەبووە دژی ڕیفراندۆم، وەك یەكەم هەنگاوی كردارییش ڕۆژێك بەرلە ڕیفراندۆم ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی هەرێمدا داخست، داخستنی دەروازە سنورییەكانیش لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە، دووەم هەنگاوی كرداریی ئەو وڵاتەیە دژی ڕیفراندۆم.

نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران بە پەرەگرافی وت"ئەمڕۆ لە خاڵەكانی مەرزەوە ئاگاداریان كردین كە بڕیاری داخستنی مەرزەكان گەیشتووەو ئەوانیش جێبەجێیان كردووە" وتیشی"هەمووی گرتوەتەوە بازرگانی‌و هاتووچۆ خەڵكیش."

لەبارەی ئاگاداركردنەوەی ئەوان لە هۆكارەكەی، دەباغ وتی"پێویست ناكات ئێمە ئاگاداربكەن كە هۆكارەكەی چییە، چونكە پێشتر وتوویانە هەركات ڕیفراندۆم بكەن چاوەڕوانی ئەوەبكەن هەڵوێستمان تووند دەبێت لەسەر هەرێمی كوردستان."

هەرێمی كوردستان‌و ئێران سێ دەروازەی فەرمیی لە نێوانیاندا هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی‌و هاتووچۆی هاوڵاتیان، ئەوانیش؛ پەروێزخان، باشماخ‌و حاجی ئۆمەرانن، هاوكات قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێم‌و ئێران ساڵانە دەگاتە 5 ملیار دۆلار.

بەوپێیەی هەرێمی كوردستان بۆ زۆر بەروبومی ڕۆژانەو خۆراكیی‌و پێداویستی كارەبایی‌و بیناسازی‌و سوتەمەنی بەتایبەت بەنزین پشت بە هاوردەكردن دەبەستێت لە ڕێی ئێران‌و توركیاوە، ئەگەر داخستنی دەروازەكان كاتێكی زۆر بخایەنێت چاوەڕوان دەكرێت كاریگەری خراپ لەسەر ئابوری هەرێم‌و ژیانی هاوڵاتیان دروست بكات.

لە یەكەم كاردانەوەی هەرێمی كوردستانیشدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت دوای كۆبوونەوەی یەكێتی‌و پارتی لە دوكان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێران خۆی باش لە گەمارۆی ئابوری تێدەگات‌و خۆی دەزانێت چەند كاریگەریی لەسەر هاوڵاتیان دەبێت، وتی"نابێت داخستنی سنور وەكو فشار بەكاربێنێت نە لەبەرژەوەندی ئێرانەو نە ئێمەش، هیوادارین كاتیی بێت، ئەگەر وەكو فشاربێت هیچ شتێك چارەسەر ناكات تەنها زەرەر بە هاوڵاتیانی هەردوولا دەگەیەنێت." 

وەك نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران دەڵێت، داخستنی دەروازەكان بڕیاری ئێران نییە بەتەنها، بەڵكو بڕیاری ئێران‌و عێراق‌و توركیایە، لەبارەی مەرجی كردنەوەیان وتی"ئەمە دەبەسترێتەوە بە ئەنجامی گفتوگۆو ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا، ئێران دەڵێت تائەوكاتەی لەگەڵ بەغدا ڕێكنەكەون‌و بەغدا داوای كردنەوەی نەكات ئەو مەرزانە ناكرێنەوە."

دەربارەی ئەگەری گرتنەبەری هەمانڕێكار لەدژی هەرێم لەلایەن توركیاوە، نازم دەباغ وتی"ئەوەی من ئاگادارم داخستنی مەرزەكان‌و هەربژاردەیەك لەو بژاردانە بەبێ توركیاو عێراق نییە."

داخستنی دەروازە سنورییەكان لەلایەن ئێرانەوە لەكاتێكدایە 11ی ئەم مانگە پەرلەمانی ئێران لە كۆبوونەوەیەكی داخراودا ڕیفراندۆمی كوردستانی تاوتوێ كردو وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاند، تاك لایەنە هیچ كارێك لە دژی هەرێمی كوردستان ناكەن‌و بڕیارەكان سێ لایەنە لەگەڵ عێراق و توركیا دەدرێن.

بەرپرسانی كورد نەچوونە ژێرباری فشارە ناوخۆیی، ناوچەیی‌و نێودەوڵەتییەكان بۆ ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆمەكەی 25ی ئەیلولی كوردستان كە زیاتر لە سەدا 92ی دەنگدەران بە بەڵێ دەنگیاندا بۆ جیابوونەوە لە عێراق.

دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم وڵاتانی ناوچەكەو كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دژایەتییەكانیان دووپاتكردەوەو هەریەكە لە بەغداو تاران‌و ئەنقەرە زۆر بەتووندی دژی وەستانەوەو پەرلەمان‌و حكومەتی عێراق زنجیرەیەك بڕیاریان لەدژی هەرێم دەركرد.

دوێنێش قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ڕەنگە گەلی كورد ئەو سەركەوتنانە لەدەستبدات كە بە دەستیهێناوە، ئەوە لەكاتێكدایە چەند ڕۆژێكە ڕەوشێكی ئاڵۆز لە باشوری كەركوك دروست بووە لەنێوان هێزە عێراقییەكان لەناویاندا حەشدی شەعبی كە هاوسۆزیی بۆ ئێران هەیە لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە.

پەرەگراف پێشتر ئاشكرایكرد، ئێران گڵۆپی سەوزی بۆ عەبادی هەڵكردووە هێزی چەكدار بنێرێتە كەركوك‌و بیرە نەوتەكانی ئەو پارێزگایە بگەڕێنێتەوە بۆ ژێردەسەڵاتی حكومەتی ناوەندیی، ئەوەش دوای ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی ئێران‌و یەكێتی بەهۆی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم كە بەهۆیەوە تاران "بەتەواوی پشتی كردووەتە یەكێتی" بەپێی سەرچاوەیەك كە ئاگاداری وردەكاریی پەیوەندی نێوان هەرێم‌و عێراقە لەگەڵ ئێران.

لە ڕاپۆرتەكەیدا پەرەگراف وردەكاریی هەڕەشەكانی ئێران‌و قاسم سلێمانی بڵاوكردەوە كە بەهۆی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە ئاڕاستەی بەرپرسانی هەرێم‌و بەتایبەت یەكێتی نیشتمانی كردووە، ئەوەش پاڵنەربووە بۆ حكومەتی بەغدا تاوەكو هەڵوێستەكانی دژی هەرێم تووندتر بكات.

حكومەتەكەی حەیدەر عەبادی نایەوێت شەڕو پێكدادان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە دروست ببێت، بەڵام سوورە لەسەر گرتنەدەستی دەسەڵات لە پارێزگای كەركوك، بۆئەو مەبەستەش عەبادی بە پاڵپشتیی ئێران پەیامی ئاڕاستەی یەكێتی كردووە كە بڕیار بەدەستی سەرەكی پارێزگاكەیەو داوایكردووە ئاستەنگ بۆ هێزە چەكدارەكانی عێراق دروست نەكرێت لەكاتی پێشڕەوییان بۆ كەركوك.

ئه‌م بابه‌ته 1950 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ئێران دەروازە سنورییەكانی بەڕووی هەرێمی كوردستاندا داخست

2017-10-15 16:02:20