بنەمای پەرەگراف متمانەیە

نەوت وەك خەڵاتی ڕاستەقینەی سەركێشییە كوردییەكەی ئێران

بەرزبوونەوەی گڕ لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك. فۆتۆ: ڕۆیتەرز.

پەرەگراف- كەركوك ناو، بە وەرگرتن لە ئاژانسی ڕۆیتەرز

دوای یارمەتیدانی عێراق بۆ خامۆشكردنی تەوژمێكی كوردی بەرەو سەربەخۆیی، ئێران ئێستا خۆی ئامادەدەكات بۆ كۆنترۆڵكردنی هەناردەی نەوتی كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك، لەكاتێكدا بە قسەی چەند لێپرسراوو بازرگانێك پێشبینیدەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا یەكەم كاروانی بەرهەمی ئەو گۆڕانكارییە نوێیانە بگەنەجێ.

لە چەند هەفتەی دوای ڕیفراندۆمە شكستخوادووەكەی بۆ سەربەخۆیی كرا، عێراق بۆ یەكەمجار قایل بوو بە ناردنی نەوتی خاوی پارێزگای كەركوك، كە لە كوردەكانی سەندەوە، بۆ ئێران. كە ئەویش دەگات بە پاڵاوگەیەك لە شاری كرماشان.

ئێران كەوتۆتە جەنگێكی بەوەكالەتەوە دژی نەیارە ناوچەییەكەی و هاوپەیمانی ئەمریكا كە عەرەبستانی سعودییەیە. هاوشێوەی عێراق، ئێران خەریكی زیادكردنی كاریگەریی خۆییەتی لە سوریا و یەمەن و لوبنان، كە ئەمەش بووەتە مایەی نیگەرانی واشنتن و ڕیاز‌.

بە پێی ڕێككەوتنە نوێیەكە، یەكەم كاروانی نەوت بە بارهەڵگر لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەناردەی ئێران دەكرێت. بە پێی وتەی چەند لێپرسراوێكی عێراقی و بازرگانی، لە سەرەتادا ئێران (پانزە هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێكدا وەردەگرێت، كە بە بەهای (یەك ملیۆن) دۆلارە، پاشان بە هەناردەكە زیاددەكات بۆ (شەست هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

هاوكات، بەغداد و تاران پڕۆژەیەكیان زیندووكردۆتەوە بۆ ڕاكێشانی بۆرییەكی نەوت، بەمەبەستی ناردنی نەوتی كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك لە عێراقەوە بەرەو ناوەندی ئێران و لەوێوە بەرەو كەنداو بۆ هەناردەكردن.

حەمید حوسەینی، سكرتێری گشتی ژووری بازرگانی ئێران-عێراق وتی، ئێران دەیەوێت هێڵێكی بۆری نەوت دروست بكات كە توانای گواستنەوەی 650 هەزار بەرمیل نەوتی كوردیی هەبێت لە ڕۆژێكدا بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەكان و بۆ هەناردەكردن.

ئەو هێڵە نوێیە جێگرەوە دەبێت بۆ ئەو هێڵەی ئێستای هەناردەی نەوتی خاوی باكوری عێراق لە ڕێی توركیا و دەریای ناوەڕاستەوە، ئەوە گورزێك دەبێت بۆ ئەو هیوایانەی حكومەتی توركیا كە دەیەوێت ببێتە دەروازەیەكی وزە بۆ ئەوروپا.

ئەمە بەڵگەیەكیش دەبێت بۆ شكستی ئەمریكا لەڕێگرتنی نزیكبوونەوەی یەكێك لە هاوپەیمانەكانی، كە عێراقە، لەگەڵ یەكێك لە گەورەترین نەیارە سیاسییەكانی، كە ئێرانە؛ ئەو وڵاتەی بە خێرایی كاریگەریی خۆی بەسەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا پەخش دەكات.

ئەمە بەشێكی لە سایەی (قاسم سولەیمانی)ی سەركردەی هێزی (قودس)ە، كە لقە نێودەوڵەتییەكەی سوپای پاسدارانە. سوپای پاسدارانیش چاوی بڕیوەتە بازرگانی نەوتیی ئێران لە عێراقدا.

سولەیمانی سەردانی كوردستانی عێراقی كرد لە مانگی ئەیلول بۆ هۆشداریدانی هەرێمەكە لە سەر ئەنجامنەدانی دەنگدان لە سەر سەربەخۆیی، هەر ئەویش بەشێك بوو لە دەستبەسەرداگرتنەوەی سوپا بەسەر كەركوكدا.

هەفتەی رابردوو سێناتۆری ئەمریكی (جۆن مەك-كەین) لە واشنتن وتی "هێزە ئێرانیەكان لە عێراقخەریكی چاندنی ناڕێكیین، وەك لەم دواییەدا لە كەركوك بینیمان، كاتێك ئامادەبونی قاسم سولەیمانی بووەهۆێ دروست بوونی گرژی لە نێوان كوردەكان و حكومەتی عیراق."

پەرتبونی كورد

سەرچاوەیەكی نزیك لە حكومەتی هەرێم وتی "خەونەكەی كورد لە بوون بە هەناردەكەرێكی گەورەی نەوت، وردوخاش بووە"، پێشبینی ئەوەی كرد كە "ئێران ببێتە پادشای گەمەكە."

هەنگاوەكەی كورد بەرەو سەربەخۆیی، توركیا و ئێرانی توڕە كرد. ئەو دوو وڵاتەی دانیشتوانێكی زۆری كوردیان هەیە و تانەیان لە ڕاپرسییەكەدا بەوەی كە ناوچەكە ناجێگیر دەكات. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمریكاش داوای لە كوردستان كرد ڕاپرسییەكە فەرامۆش بكات.

بەڵام پێدەچێت پەرتبونی ناوخۆیی كورد زەنگی مەرگی راپرسییەكەی لێدابێت، بەوتەی هەندێك سەرچاوەی سیاسی ناوخۆیی. نەوت لە چەقی ئەم ناكۆكییەدا بووە.

كێڵگە نەوتیەكانی كەركوك لە ژێر كۆنتڕۆڵی كۆمپانیای نەوتی نیشتیمانیی عێراق(سۆمۆ)دا بوو پێش ئەوەی لەلایەن هێزە كوردییەكانەوە دەستی بەسەردابگیرێت لە ساڵی 2014دا كاتێك سوپای عێراق لەبەرامبەر هێرشەكانی داعش كشایەوە.

ئەوكات، یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە سلێمانی، پارتی دیموكراتی كوردستانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی ئەوكاتەی هەرێمی بەوە تاوانبار دەكرد كە داهاتی نەوتی بەش نەدەكرد لەگەڵیان. یەكێتیی دەیویست نەوتی كەركوك هەناردەی ئێران بكات.

شێرزاد یابە، ڕاوێژكارێكی سیاسی نزیك لە یەكێتیی وتی "هەوڵماندا بارزانی قایل بكەین كە ئیدارەیەكی هاوبەش هەبێت لە نێوان سلێمانی و هەولێر بۆ بەڕێوەبردنی كێڵگەكان، بەڵام ئەو بە توندی دژایەتی ئەوەی كرد."

یابە وتیشی "بۆ كۆتاییهێنان بە كۆنترۆڵی نایاسایی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر نەوتی كەركوك، لێپرسراوانی باڵای یەكێتیی پەیوەندییان بە هەریەك لە بەغداد و تارانەوە كردو هانی ئێرانییەكانیاندا بۆ بنیاتنانی هێڵی گواستنەوەی نەوت بەمەبەستی هەناردەكردنی نەوتی خاوی كەركوك لەڕێی بەندەرعەباس-ەوە."

هەرچەندە وەزیری نەوتی عێراق عەبدولجەبار ئەللوعێبی، لەگەڵ وەزیری نەوتی ئێران بێژەن زەنگەنە لە مانگی شوباتی ڕابردوودا یاداشتێكیان لەسەر پڕۆژەكە واژۆكرد.

دوای ڕاپرسییەكە، پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی تاوانباركرد بە ئەنجامدانی رێككەوتنێك لەگەڵ ئێران بۆ كشانەوە لە كەركوك. یەكێتیی نكۆڵی لەمە دەكات.

دەستبەسەراگرتنەوەی كەركوك بە هەماهەنگی لەگەڵ (سولەیمانی) كرابوو كە بوەهۆی ئەوەی نیوەی وەبەرهێنانی نەوتی كوردی خستەژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی حكومەتی عێراقەوە.

كاتێك ئەندازیارە كوردەكان لە كێڵگەكان هەڵاتن، وەبەرهێنان لە كەركوك لە پێنج هەفتەی ڕابردوودا بە وەستاوی ماوەتەوە، چونكە بەغداد و هەولێر رێكناكەون لەسەر دابەشكردنی داهاتەكەی.

بەهۆی وەستانی وەبەرهێنانی 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا لە ناوەڕاستی ئۆكتۆبەرەوە زیانەكەی گەیشتۆتە یەك ملیار دۆلار، بەوتەی هەندێك سەرچاوەی كوردیی بواری پیشەسازیی.

بەوتەی هەندێك سەرچاوەی عێراقی و كوردی، بۆ وەستاندنی ئەوە زیانانە عێراق و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان گفتوگۆیان لەگەڵ ئێران دەستپێكردەوە.

عەلا ئەلیاسری بەڕێوەبەری كاتیی (سۆمۆ)، وتی لێپرسراوانی كۆمپانیای حكومیی عێراقو ئێران، (سۆمۆ) و (نیكۆ)، مانگی ڕابردوو كۆبوونەوە بۆ ڕێككەوتن لەسەر وردەكاریی فرۆشتنی نەوت و ناردنی بۆ پاڵاوگەی كرماشان.

هەروەها وتی گفتووگۆی بەردەوام هەیە لەسەر پڕۆژەكەی ڕاكێشانی هێڵی بۆری.

سەرهەڵدانی پاسداران

هەرچەندە گفتووگۆكانی نێوان بەغدا و تاران لە لایەن لێپرسراوانی وەزارەتی نەوت و ژوری بازرگانییەوە ئەنجامدراوە، سوپای پاسدارن خۆی ئامادەكردووە بۆ جێگرتنەوەیان.

ڕەزا مستەفاڤی تەباتەبایی، بەڕێوەبەری (ENEXD)، كە كۆمپانیایەكە لە لەندەن و تایبەتە بە بازرگانیی كەلوپەلی وزە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، وتی "هەر كڕین و فرۆشتنێكی نەوت لە نێوان ئێران و عێراق پێویستە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە پەسەند بكرێت، نەك وەزارەتی نەوت."

ئەو ئیشوكارانە لە لایەن نوسینگەی لێپرسراو لە وەبەرهێنانەكانی ئێران لە عێراق لە ئۆفیسی سەرۆك كۆمار چاودێری دەكرێن و لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بەڕێوە دەبرێت.

تەباتەبایی وتی، پڕۆژە نوێیەكەی راكێشانی هێڵی بۆری، خەڵاتی سوپای پاسداران دەبێت بۆ كوردەكان، وەك پاداشت بۆ گرتنەوەكەی كەركوك.

ئه‌م بابه‌ته 383 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نەوت وەك خەڵاتی ڕاستەقینەی سەركێشییە كوردییەكەی ئێران

2017-11-16 13:06:55