بنەمای پەرەگراف متمانەیە

عێراق بۆرییەكی نوێ دروستدەكات بۆ گواستنەوەی نەوتی كەركوك بۆ توركیا

كاركردن لە بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستان، مانگی 5ی 2013. فۆتۆ: پەرەگراف.

پەرەگراف

عێراق بۆرییەكی نوێ دروستدەكات بەمەبەستی گواستنەوەی نەوتی كەركوك بۆ بەندەری جەیهانی توركیاو دەبێتە جێگرەوەی بۆرییە كۆنەكە كە لەلایەن داعشەوە تووشی زیانی زۆر بووە، پێشتر وەزیری نەوت ڕایگەیاندبوو، لە هەوڵدان ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی كەركوك بەرزبكەنەوە بۆ یەك ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكیدا.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، وەزیری نەوت داوای لە وەزارەتەكەی كردووە ئامادەكاریی بكەن بۆ بانگهێشتكردنی ئەو كۆمپانیایانەی گرنگیی بە پڕۆژەی هێڵی گواستنەوە دەدەن بەمەبەستی دروستكردنی ئەو بۆرییە نوێیە كە لە بێجییەوە دەبرێت بەرەو فیشخابوور و نەوتی كەركوك دەگوازێتەوە.

لە دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك لەلایەن عێراق لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو، تائێستا هەرنادەی نەوت لەو پارێزگایە وەستاوە، پێشتر حكومەتی هەرێم ڕۆژانە لەڕێی بۆری سەربەخۆی خۆیەوە 300 هەزار بەرمیل نەوتی كەركوكی هەناردەی توركیا دەكرد.

هێشتا گفتوگۆ لەنێوان هەرێم‌و بەغدا دەستیپێنەكردووە بۆ چارەسەری كێشەكانیان كە نەوت پشكی سەرەكی هەیە تێیدا، بەڵام حكومەتی ناوەندیی لە هەوڵی دروستكردنی بۆرییەكی نوێدایە تاوەكو پێویستی بە بۆرییەكەی هەرێم نەبێت لە داهاتوودا.

دوای ئەوەی داعش لە مانگی 2ی 2014 بۆریی نەوتی كەركوك-جەیهانی تەقاندەوەو دواتریش موسڵ‌و بەشێكی زۆری ناوەڕاستی عێراق كۆنتڕۆڵ كرد، بۆرییەكە بەتەواوی كەوتە ژێردەستی ئەو ڕێكخراوەو زیانی زۆری بەركەوتووەو عێراق بە باشتری دەزانێت بۆرییەكی نوێ دروست بكات نەك ئەو بۆرییە چاك بكاتەوە.

عەبدولجەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق 13ی ئەم مانگە لەسەردانێكیدا بۆ كەركوك، پەرۆشیی وەزارەتەكەی خستەڕوو بۆ پەرەپێدانی نەوت‌و گاز لە پارێزگای كەركوك‌و ڕایگەیاند، لە هەوڵدان ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی كەركوك بەرزبكەنەوە بۆ یەك ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكیدا.

حكومەتی عێراق ڕێككەوتنێكی لەگەڵ ئێران واژۆكردووە بۆ گواستنەوەی نەوتی كەركوك بۆئەو وڵاتە لەڕێی تەنكەرەوەو ڕۆژانە 15 هەزار تەنكەر دەبرێتە ئێران، لە ئێستادا عێراق ئەگەربیەوێت نەوتی كەركوك بە ڕێژەیەكی زۆرو بە بۆریی هەناردەی دەرەوە بكات تاكە ڕێگای بۆریی سەربەخۆی نەوتی هەرێمی كوردستانە، بۆئەوەش پێویستی بە ڕێككەوتنە لەگەڵ حكومەتی هەرێم.

بۆری نەوتی هەرێم لە ئێستادا نەها نەوتی كێڵگەكانی هەرێم دەگوازێتەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیاو پێنج شەممەی ڕابردوو گەیشتە 260 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، ئەوەش بەرزترین ئاستە لەدوای لەدەستدانی كێڵگەكانی كەركوك لەلایەن هەرێمەوە.

بۆری نەوتی هەرێم بۆسەر سنوری توركیا ماوەی چەند ساڵێكی پێچووە تادروستكراوەو كۆتایی ساڵ رابردوو تەواوبووە، 281 كیلۆمەترەو نزیكی 200 ملیۆن دۆلاری تێچووە، ئەمەش بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز(مانگی 7ی 2013).

بۆرییەنەوتەكەی هەرێم لەسەر سنوری توركیا لەهەمان بۆریی نەوتی كەركوك-جەیهان بەستراوە(دوای وێستگەی خوێندنەوەی نەوتی عێراق لەسەر بۆرییەكە) لەبەرئەوە نەوتی هەرێم لە ڕێگەی هەمان بۆریەوە لەخاكی توركیا دەگوازرێتەوە بۆبەندەری جەیهان، بەوپێیەش كاتێك هەرێم دەتوانێت نەوت هەناردەبكات كە حكومەتی عێراق نەتوانێت نەوتی كەركوك لەڕێگەی بۆریی خۆیەوە هەناردە بكات، چونكە لەخاكی توركیا تەنها یەك بۆریی هەیە بۆ گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ بەندەری جەیهان.

بۆری نەوتی كەركوك-جەیهان نەوتی پارێزگاكانی كەركوك‌و تكریت-ی دەگواستەوە بۆبەندەری جەیهانی توركی، پێشتریش كاتێك موسڵ نەوتی هەناردە دەكرد نەوتی ئەوپارێزگایەش بەوبۆرییە هەناردەدەكرا.

لەڕێگەی دوو بۆریی 46 ئینج‌و 40 ئینج ئەونەوتە خاوە لەكەركوكەوە گواستراوەتەوە بۆ سەر سنوری توركیا، بۆرییە 46 ئینجەكە لەدوای پڕۆسەی ئازادی عێراقەوە(ساڵی 2003) كارناكات، لەئێستاشدا بۆرییە 40 ئینجەكە ئەوەیە كە تەقێندراوەتەوەو لەلایەن داعشەوە زیانی زۆری پێگەیەندراوە.

ئه‌م بابه‌ته 186 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نەوت وەك خەڵاتی ڕاستەقینەی سەركێشییە كوردییەكەی ئێران

دوای یارمەتیدانی عێراق بۆ خامۆشكردنی تەوژمێكی كوردی بەرەو سەربەخۆیی، ئێران ئێستا خۆی ئامادەدەكات بۆ كۆنترۆڵكردنی هەناردەی نەوتی كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك.

نێچیرڤان بارزانی: نەوت‌و هەموو شتێك ڕادەستی بەغدا دەكەین لە بەرامبەر سەدا 17ی بودجە

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، ئامادەن نەوت‌و فڕۆكەخانەو دەروازە سنورییەكان‌و سەرجەمی داهات ڕادەستی بەغدا بكەن لە بەرامبەر ناردنی پشكی سەدا 17.

عێراق بۆرییەكی نوێ دروستدەكات بۆ گواستنەوەی نەوتی كەركوك بۆ توركیا

2017-11-26 16:18:16