بنەمای پەرەگراف متمانەیە

هەرێم: بەغدا لیستی موچەی داوانەكردووە‌و نازانین كام لیستانەن خەریكی لێوردبوونەوەیانن

عێراق 3 ساڵە بودجەی هەرێمی بڕیوەو حكومەتی هەرێم توانای پێدانی موچەی نییە.

پەرەگراف

حكومەتی هەرێم دەڵێت، تائێستا حكومەتی بەغدا داوای لیستی موچەخۆرانی هەرێمی نەكردووەو ئاگادارنین‌و نازانن خەریكی لێوردبوونەوەی كام لیستانەن وەك عەبادی ڕایگەیاندبوو.

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە چەندینجار پابەندبوونی حكومەتەكەی ڕاگەیاندووە بە ناردنی موچەی هەرێم، دوێنێ ڕایگەیاند، خەریكی وردبوونەوەن لە لیستەكانی مووچەخۆرانی كوردستان كە لەنێوان هەرێم‌و بەغدا جیاوازیی زۆر هەیە لە ژمارەی موچەخۆران.

لە وەڵامی ئەو لێدوانەدا، ئەمڕۆ سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی حكومەتی ڕاگەیاند"وەك پێشتریش گوتوومانە حكوومەتی فیدراڵ تا ئێستا هیچ لیستێكی لە حكوومەتی هەرێمی داوا نەكردووە، بۆیە ئاگادار نین و نازانین ئەوانە كام لیستانەن كە حكوومەتەكەی بەڕێز عەبادی خەریكی لێوردبوونەوەیانە؟! خەڵكی كوردستان ئیتر باش لەوە تێگەیشتووە كە ئەوە لە لێدوانی میدیایی بترازێ، هیچی تر نییە، بۆیە هیچ متمانەیەكی بەو قسانە نەماوە."

لە كاتێكدا لە هەرێمی كوردستان 1 ملیۆن و249 هەزار و 481 مووچەخۆر هەن‌، بەڵام حكومەتی ناوەندیی تەنها داندەنێت بە 682 هەزار مووچەخۆری هەرێمدا، هەرچەندە دوای كۆنتڕۆڵكردنی كەركوك‌و ناوچە دابڕێندراوەكان لە ناوەڕاستی مانگی 10ی ئەمساڵ، عەبادی چەندجارێك ئاماژەی بە ناردنی موچەی هەرێمی كوردستان كردووە كە 3 ساڵە بەهۆی كێشەكانەوە بەغدا بودجەو موچەی بڕیوە، بەڵام حكومەتی هەرێم متمانەی بە وتەكانی عەبادی نییە.

حكومەتی عێراق دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەكەی كوردستان چەندین ڕێكاری دژی هەرێم گرتەبەر، لەڕێی هێزی سەربازییەوە دەسەڵاتەكانی سەپاند بەسەر ناوچە جێناكۆكەكان‌و كۆنتڕۆڵی كردنەوە، هاوكات گەشتە نێودەوڵەتییەكانی لە فڕۆكەخانەكانی هەرێم ڕاگرت‌و داوادەكات دەروازە سنورییەكان‌و فڕۆكەخانەكان بخرێنە ژێر دەسەڵاتی ناوەند.

سەفین دزەیی لە لێدوانەكەی ئەمڕۆیدا دەڵێت"بەپێی ماددەی (114)ی دەستووری عێراق، بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەكان بە تەنیا دەسەڵاتی حكوومەتی فیدراڵ نییە، بەڵكوو بە هاوبەشی لەگەڵ هەرێم بەڕێوە دەبرێت، بۆ ئەم مەبەستەش هەمیشە ڕامانگەیاندووە كە حكوومەتی هەرێم ئامادەی هاوكاری و هەماهەنگییە. هەرچی داخستنی فڕۆكاخەكانیشە، ئەوە سزادانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانە، سزادانی ئەو نەخۆش و پێشمەرگانەیە كە لە كاتی بەرگری لە هەرێمی كوردستان و لە عێراق لە شەڕی دژی داعشدا بریندار بوون و پێویستییان بە چارەسەرە لە دەرەوەی وڵات."

وتەبێژی حكومەتی هەرێم، باسلەوەشدەكات گەشتكردن لە ڕێگەی فڕۆكەخانەكانی بەغدا، یان شارەكانی دیكەی عێراقەوە هێندە ئاسان نییە وەك عەبادی باسیدەكات، "هەم تێچووی سەفەر لەسەر هاووڵاتیان زیاد دەكات، هەم كاتێكی زۆریان دەگرێت. پرسیارەكە ئەوەیە بۆچی هاووڵاتییەكی بەغدا، یان نەجەف، یان بەسرا مافی ئەوەی هەیە لە شارەكەی خۆیەوە ڕاستەوخۆ سەفەری دەرەوەی وڵات بكات، بەڵام هاووڵاتییەكی هەرێم ئەو مافەی نییە؟! ئەمە كوێی هاووڵاتیبوونە؟!!"

دەربارەی شەرعییەتی حكومەتی هەرێم، سەفین دزەیی دەڵێت"شەرعییەتی لە پەرلەمان و گەلی كوردستان وەرگرتووە و هیچ پێویستییەكی بە شەرعیەتپێدانی خەڵكی دیكە نییە، بە شێوەیەكی یاساییش بە دوو خولی تەشریعی لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان بەردەوام دەبێت و دەسەڵاتی تەواوی بەسەر هەموو كایەیەكی هەرێمی كوردستاندا هەیە."

سەرباری داواكاریی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ لە نێوان هەرێم‌و بەغدا، بەڵام تائێستا عێراق سوورە لەسەرئەوەی ئامادەی گفتوگۆ نابێت تا هەرێم بەڕوونی پابەبوون ڕانەگەیەنێت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆمەكەی 25ی ئەیلول كە زیاتر لەسەدا 92ی دەنگدەران دەنگیان بۆ جیابوونەوەدا لە عێراق.

ئەمڕۆش جارێكی دیكە سەفین دزەیی تەئكیدی لە ئامادەیی هەرێم كردەوە بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ، وتی"هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە ڕایگەیاندووە، ڕاستگۆیانە و بە نیازپاكییەوە داوای گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەكات، بەڵام ئەوەی كە وەڵام ناداتەوە و تەنیا لە ڕێگەی میدیا و كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەوە ـ بۆ پڕۆپاگەندە، نەك بۆ چارەسەر ـ بەردەوام باسی چارەسەر و لێكگەیشتن و دەستوور و هاووڵاتیبوون و ئەو دەستەواژانە دەكات، بەڕێز عەبادییە، ئەمەش بەدڵنیاییەوە هیچ خزمەتێك بە دۆخەكە ناكات و نابێتە هۆی چارەسەرێكی جددی بۆ كێشەكان، بە پێچەوانەوە دەبێتە هۆی بەردەوامیی ناسەقامگیری."

ئه‌م بابه‌ته 253 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

عێراق بۆرییەكی نوێ دروستدەكات بۆ گواستنەوەی نەوتی كەركوك بۆ توركیا

عێراق بۆرییەكی نوێ دروستدەكات بەمەبەستی گواستنەوەی نەوتی كەركوك بۆ بەندەری جەیهانی توركیاو دەبێتە جێگرەوەی بۆرییە كۆنەكە.

نەوت وەك خەڵاتی ڕاستەقینەی سەركێشییە كوردییەكەی ئێران

دوای یارمەتیدانی عێراق بۆ خامۆشكردنی تەوژمێكی كوردی بەرەو سەربەخۆیی، ئێران ئێستا خۆی ئامادەدەكات بۆ كۆنترۆڵكردنی هەناردەی نەوتی كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك.

نێچیرڤان بارزانی: نەوت‌و هەموو شتێك ڕادەستی بەغدا دەكەین لە بەرامبەر سەدا 17ی بودجە

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، ئامادەن نەوت‌و فڕۆكەخانەو دەروازە سنورییەكان‌و سەرجەمی داهات ڕادەستی بەغدا بكەن لە بەرامبەر ناردنی پشكی سەدا 17.

لە حكومەتی هەرێمەوە بۆ عەبادی دەربارەی خەرجكردنی شایستەی دارایی موچەخۆرانی هەرێم

حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا پێشوازیی لە هەڵوێستێكی حەیدەر عەبادی دەكات بۆ خەرجكردنی شایستەی دارایی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان‌.

هەرێم: بەغدا لیستی موچەی داوانەكردووە‌و نازانین كام لیستانەن خەریكی لێوردبوونەوەیانن

2017-12-06 18:05:05