بنەمای پەرەگراف متمانەیە

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان وردەكاریی یاسای چاكسازیی لە مووچەو خانەنشینیی دەخاتەڕوو

د.عیزەت سابیر، سەرۆكی سەرۆكی لیژنەی دارایی‌و ئابوری پەرلەمانی كوردستان.

پەرەگراف- سوركێو محەمەد

سەرۆكی لیژنەی دارایی‌و ئابوری پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتاران بەپێی ساڵی خزمەت‌و تەمەن بڕەكەی دیاریی دەكرێت، لە سەدا 25ی مووچەكانیانەوە دەستپێدەكات تاوەكو لەسەدا 70، لەكاتێكدا پێشتر سەرجەمیان بە لەسەدا 80ی مووچە خانەنشین دەكران، بەوپێیەش مووچەی خانەنشینیی سەرجەم وەزیرو پەرلەمانتارو پلە تایبەتەكان كەمدەكرێنەوە.

بەپێی یاسا نوێیەكە لە باشترین حاڵەتدا بەرزترین مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران 5 ملیۆن‌و 600 هەزار دینار دەبێت ئەوەش بۆئەو پەرلەمانتارانەی 35 ساڵ خزمەتیان هەبێت‌و تەمەنیان گەیشتبێتە 63 ساڵ، نزمترین مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتاریش دەبێتە 2 ملیۆن‌و 50 هەزار دینار.

د.عیزەت سابیر، سەرۆكی سەرۆكی لیژنەی دارایی‌و ئابوری پەرلەمانی كوردستان بۆ پەرەگراف وردەكاریی یاساكە باسدەكات، ئەوە ڕووندەكاتەوە ئەو ماددەیەی باسلە خانەنشینیی پلە تایبەتەكان دەكات لە سەرۆكی هەرێمەوە تا بەڕێوەبەری گشتیی هەرهەموویان نزمترین مووچەی خانەنشینییان لە سەدا 25ی مووچەكەیان دەبێت‌و بەرزترینیان لەسەدا 05، ئەوەش بەپێی تەمەن‌و ساڵی خزمەت.

پڕۆژە یاساكە حكومەتی هەرێم ئاڕاستەی پەرلەمانی كردو دوێنێ پەسەندكرا، عیزەت سابیر ڕەتیدەكاتەوە لە پەرلەمان مووچەی خانەنشینییان لەوە بەرزتر كردبێتەوە كە لە پڕۆژەكەی حكومەتدا دیاریی كرابوو، بەپێچەوانەوە دەڵێت"حكومەت دەڵێ بەپێی ماددەی 37ی خانەنشینی عێراق بێ، ئەو ماددەیە دەڵێت ئەوەی تەمەن‌و ساڵی خزمەتی تەواوە بە 80 لەسەدی مووچەكەی خانەنشین بكرێت، ئێمە لەوە كەمترمان كردووەتەوە بۆ هەموو خولەكانی پێشوو لە پەرلەمان‌و حكومەت، پەرلەمانتارو وەزیرو هەموو پلە تایبەتەكان خانەنشینییەكەیان لە جاران كەمتر دەبێت."

عیزەت سابیر وتیشی"لە بەرزترین حاڵەتدا ئێمە پەرلەمانتارمان هەیە 35 ساڵ خزمەتی هەیەو تەمەنی 63 ساڵە ئەوە مووچەی خانەنشینییەكەی دەگاتە 5 ملیۆن‌و 600 هەزار، نزمترین مووچەش بڕی 2 ملیۆن‌و 50 هەزار دەبێت."

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی ئەو كەسانەی بڕی مووچەی خانەنشینییەكەیان بەپێی ئەم یاسا نوێیە دەگاتە 5 ملیۆن دینار كەمن، وتی"ئەوەی دەگاتە 5 ملیۆن لەم خولەدا لەناو هەموو پلە تایبەتەكاندا ناگاتە 100 كەس، لە سەرەتای دامەزراندنی حكومەتیشەوە لە 1992 تائێستا ژمارەی ئەم كەسانە ناگەنە هەزار كەس‌و كۆی پارەكەیان كەمترە لە یەك لەسەدی هەموو خەرجیی مووچەی مانگێكی حكومەتی هەرێم."

دادپەروەریی تێدایە؟

یەكێك لە ئامانجەكانی یاساكە چەسپاندنی دادپەروەرییە لە مووچەو سوود مەندبوون لە دارایی گشتیی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پێیوایە تاڕادەیەكی باش توانیویانە دادپەروەریی بچەسپێنن‌و پێشنیاری دیكەشی هەیە بۆ چەسپاندنی دادپەروەریی زیاتر.

"بەشێكی زۆری دادپەروەریمان چەسپاندووە، پێشتر كەمترین مووچەی خانەنشینی 200 هەزار دینار بوو زۆرترینیش بە تێكڕا 6 ملیۆن بوو، ئێستا كەمترین 300 هەزارەو زۆرترینیش بە تێكڕا 4 ملیۆنە، چونكە حاڵەتی وامان زۆركەمە وەكو ئەو پەرلەمانتارەی باسمكرد مووچەكەی بگاتە 5 ملیۆن" عیزەت سابیر وای وت.

لە وەڵامی پرسیارێكی پەرەگراف دەربارەی دادپەروەریی لە بڕی كەمترین مووچەی خانەنشینیی كە 300 هەزارە لەگەڵ زۆرترین بە تێكڕا كە 4 ملیۆنە، عیزەت سابیر وتی"ڕاستە ئەم جیاوازییە زۆرە، بەڵام تۆ ناتوانیت بە خانەنشینی چارەسەری ئەوە بكەیت، دەبێت بە چاككردنی موچەكانیان بێت، من پێشنیارمكردووە لە داهاتوودا حكومەت‌و پەرلەمان پڕۆژەیەك ببێننە پەرلەمان بۆ دەستكاریكردنی موچە، تۆ لە موچەدا دەتوانیت دادپەروەری پیادەبكەیت، ئەگەر لە سیستمی موچە دادپەروەریت پیادەكرد سیستمی خانەنشینی دادپەروەریی زیاتر تێدا دەبێت، بەڵام تۆ لە خانەنشینییەوە بتەوێت دادپەروەری بچەسپێنیت ئەمە هەڵەیەكی گەورەیە."

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان نمونەی ئەوەی هێنایەوە "ئەگەر وەزیرێك مانگانە 8 ملیۆن دینار وەربگرێت دادپەروەریی بەوە جێبەجێ نابێت خانەنشینییەكەی كەم بكەیتەوە، بەڵكو بەوە دەبێت 8 ملیۆنی مووچەكەی كەمبكەیتەوە، مووچە كەمبكەرەوە، خانەنشینییەكەشی خۆی كەمدەبێتەوە."

عیزەت سابیر باسیلەوەشكرد، ڕێژەو بڕی پارە جیاوازن، وتی"تۆناتوانی بڵێی بەڕێوەبەرێكی گشتیی لەسەدا 40ی مووچەكەی بۆدەكەم بە مووچەی خانەنشینیی، ئەوكاتە كەس نابێ بە بەڕێوەبەری گشتیی‌و بیر لە ئیشكێكی دیكە دەكاتەوە، ئەمە بۆ سەرۆكی زانكۆو ئامرلیواو ئەمجۆرە پۆستانەش هەر وایە، بەوجۆرە بێت كەس نایكات‌و هەڕەمەكە تێكدەچێت، باشترین ڕێگا ئەوەیە دەستكاری موچەكانیان بكەیت، ئەمە سیستمەو ئەوانەی قسەی لەسەر دەكەن وورد لە ئیشەكە تێناگەن، ئەمجارەش دەیڵێمەوە چاكسازی لە مووچەوە دەكرێت نەك لە خانەنشینیی، مووچە چاكبكە خانەنشینیی خۆی چاكدەبێت."

مووچەی كێ دەبڕدرێت‌و هی كێ زیاد دەكات؟

بەپێی یاسا نوێیەكە پێداچوونەوە بە شایستەیی وەرگرتنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆراندا دەكرێت، ئەوانەی ئێستا لەسەر كارن‌و ئەوانەشی خانەنشین بوون، لەگەڵئەوەی مووچەی خەڵكانێك دەبڕدرێن یاخود كەمدەكرێنەوە، هاوكات كەسانێكیش هەن یاساكە مافیان بۆ دەگەڕێنێتەوەو مووچەكانیان زیاد دەكات.

"ئەوەی پلەی زیادی وەرگرتبێت پلەكەی كەمدەكرێتەوەو موچەكەشی كەمدەكرێتەوە، ئەوەی بە بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشین كرابێ‌و دەوامی وەزیفی نەكردبێت دەبڕدرێ، ئەوەی پلەی سەربازیی پێدرابێت‌و بە ناهەق پلەی بەرزكرابێتەوە، پلەكەی كەم دەكرێتەوە" عیزەت سابیر وای وت.

بەپێی یاساكە خانەنشینیی سەرجەم ئەو كەسانە هەڵدەوەشێندرێنەوە كە بەدەر لە یاسا یان بە پلەی بەرزتر لە پلەی شایستەی خۆیان خانەنشینكراون، هەروەها خانەنشین بوون ئارەزوومەندانەیەو هەریەك لە پلە تایبەتەكان دەتوانن بگەڕێنەوە سەر كاری پێشووی خۆیان‌و خانەنشینیی ڕەتبكەنەوە.

دەربارەی ئەو فەرماندەو پێشمەرگە دێرینانەی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان بەشداربوون‌و بە پلەی باڵاو تایبەت خانەنشین كراون، بەڵام ئەو پۆستانەیان نەبووە، یاسا نوێیەكە ئەوەی خستووەتەڕوو، مافەیان دەپارێزرێت لە چوارچێوەی (یاسای ڕێزلێنانی پێشمەرگەو خانەنشینیی پێشمەرگە).

هەروەها یاساكە زامنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی كردووە لەو مووچەیەی لە ماوەی ڕابردوودا بە ناوی پاشەكەوت لێیان بڕدراوە، ئەوەش بەشێوەیەك بخرێتەسەر حیسابی بانكیی فەرمانبەران‌و لە داهاتووشدا بە پەیڕەوێكی تایبەت شێوازی مامەڵەپێكردنی ڕێكدەخرێت‌و فەرمانبەران دەتوانن بەكاری بهێنن.

دەربارەی كاتی جێبەجێ كردنی یاساكە، سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەوەی ڕوونكردنەوە، ڕەنگە 20 ڕۆژی تر یاساكە لە ڕۆژنامەی فەرمیی(وەقایعی كوردستان) بڵاوبكرێتەوە، هەندێك بڕگەی لە 30 ڕۆژداو هەندێكی دیكەی لە 60 ڕۆژ، 90 ڕۆژو 120 ڕۆژدا جێبەجێ دەكرێن.

یاساكە سەرجەم ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە لەسەرەتای حكومەتی هەرێمەوە لە ساڵی 1992 تائێستا دامەزراون یاخود خانەنشین بوون، پێداچوونەوە بە دۆسیەی سەرجەمیاندا دەكرێت، عیزەت سابیر وتی"لە 1992 تائێستا دەیگرێتەوەو لە 1-1-2018ەوە لێبڕینەكە دەیگرێتەوە، بەڵام ئەمە بۆ هەمووان نا، بۆنمونە خانەنشینێك بە پلەی بەرز خانەنشین كراوەو تەمەنی هی ئەوە نییە ئەو پلەیەی هەبێت، لە مانگی داهاتوەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت."

"هەموو مووچەخۆرێك سەردانی فەرمانگەكەی خۆی بكات" 

وەك سەرۆكی لیژنەی دارایی باسیدەكات، ئەو ڕۆژەی یاساكە لە ڕۆژنامەی فەرمیی بڵاودەكرێتەوە، سەرجەم مووچەخۆران ماوەی 90 ڕۆژیان لەبەردەمدایە سەردانی فەرمانگەكەی خۆیان بكەن‌و داوای وردبینیی لە دۆسیەكانیان بكەن بە ئامانجی چارەسەركردنی هەر كێشەو نادادپەروەرییەك كە هەبێت.

"لەدوای ئەو 90 ڕۆژە حكومەت خۆی پێداچوونەوە دەكات، بۆنمونە سەیردەكات ئەو كەسە تەمەنی لەوە كەمترە بۆ نمونە كە عەمید بێت، دێن دەیگەیەننەوە ئەو پلەیەی شایستەیەتی، پلەكەی دابەزێت موچەو خانەنشینییەكەی دادەبەزێت، ئەگەر كەسێكیش زوڵمی لێكرابێت بۆی بەرزدەكرێتەوە، چونكە یاساكە دەڵێت ڕاستكردنەوە، واتە ئەگەر كەسێك پلەیەكی نزمتری لە پلەی شایستەی خۆی وەرگرتبێت بۆی بەرز دەكرێتەوە" عیزەت سابیر وای وت.

بەگرنگیشی زانی لە ماوەی ئەو 90 ڕۆژەدا هەموو مووچەخۆرێك سەردانی فەرمانگەكەی خۆی بكات، وتیشی"دەیان مامۆستای زانكۆ هەیە شایستەی ئەوەن مووچەیان بەرزبكرێتەوە، دەبێت بچن بڵێن ئێمە مافمان هەیە مووچەیەكی بەرزترمان هەبێت پشتبەستوو بەم یاسایە دەبێت بماندەنێ، بە پێچەوانەشەوە ئەگەر كەسێك پلەیەكی بەرزتری وەرگرتووە لەوەی شایستەیەتی دەبێت بچێت بۆ فەرمانگەكەی‌و بڵێت وردبینیی بكەن ئەگەر پلەیەكی زیادەم هەیە بەپێی یاسا بۆم چاك بكەن، ئەگەر كەسەكە خۆی ئەمەی نەكرد تا ئەو 90 ڕۆژە، ئەوا هەركاتێك حكومەت خۆی پێداچوونەوەكەی كرد، لە ڕۆژی دەرچوونی ئەم یاسایەوە تا ئەو كاتە، ئەو كەسە هەر پارەیەكی زیادەی وەرگرتبێت لێی دەسەندرێتەوە."

سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ئەم یاسایە بڕی 100 ملیار دینار بۆ حكومەت دەگەڕێنێتەوە، دەربارەی كاریگەرییەكانی گەڕانەویە ئەو بڕە پارەیە بۆ حكومەت، وتی"داوامانكردووە كاربۆئەوە بكرێت مووچە 30 ڕۆژ جارێك بدرێت‌و پاشەكەوت كەمبكرێتەوەو تەرخانی بكەن بۆ كەسوكاری شەهید‌و ئەنفال‌و خاوەن پێداویستی تایبەت‌و كورتەباڵاكان‌و ئەم چین‌و توێژانە."

عیزەت سابیر تەئكیدی كردەوە زۆربەی پەرلەمانتاران دەنگیانداوە بە پڕۆژەكەو مووچەی خانەنشینیی پلە تایبەتەكان، وتی"78 پەرلەمانتار لەسەرجەم فراكسیۆنەكان دەنگیان بۆداوە."

دەربارەی لێدوانی هەندێك پەرلەمانتار كە دەڵێن دەنگیان بە پڕۆژەكە نەداوە، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان وتی"هەندێكیان خۆی هەڵبژاردووە، هەندێك دەیەوێت لە خولی داهاتوو خۆی هەڵبژێرێت، هەندێك بەڵێنی دیكەی بە دەنگدەری خۆی داوەو هۆكاری جیاوازیان هەیە كە وادەڵێن."

ئه‌م بابه‌ته 558 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان وردەكاریی یاسای چاكسازیی لە مووچەو خانەنشینیی دەخاتەڕوو

2018-02-28 20:32:36