بنەمای پەرەگراف متمانەیە

هەڵوێستی مەسعود بارزانی‌و نێچیرڤان بارزانی دەربارەی پەسەندكردنی بودجەی عێراق

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم. وێنە؛ پەرەگراف.

پەرەگراف

حكومەتی هەرێمی كوردستان بودجەی عێراقی ڕەتكردەوەو داوای هەڵوێست لە سەرۆك كۆمار دەكات، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لە كاردانەوەی پەسەندكردنی بودجە بەبێ كورد، دەڵێت، كاتی ئەوە هاتووە هەموو لایەنە كوردستانییەكان پێكەوە كۆببنەوەو بڕیارێكی گونجاو و هاوبەش بدەن.

پەرلەمانی عێراق دوێنێ بەبێ بەشداریی كورد بودجەی 2018ی پەسەند كرد، لە بودجەكەدا پشكی هەرێمی كوردستان لە 17%ەوە كراوە بە 12.67%، كۆی بودجەكە 104 تریلیۆن‌و 158 ملیار دینارە، تەنیا شەش تریلیۆن‌و 597 ملیار دینار بۆ كوردستان دانراوە، هیچ گەرەنتییەك نییە ئەوەش بنێردرێت‌و گرێدراوە بە ڕێككەوتنی نێوان هەرێم‌و بەغدادەوە.

فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە عێراق بەهۆی جێبەجێ نەكردنی داواكارییەكانیان بایكۆتی كۆبوونەوەی پەسەندكردنی بودجەیان كرد‌و داوای هەڵوێستی سەركردایەتی سیاسی كورد دەكەن، هەندێك لە پەرلەمانتاران داوادەكەن هەڵوێستەكە تا ئاستی كشانەوەبێت لە پڕۆسەی سیاسی عێراق‌و بایكۆتكردنی هەڵبژاردنەكانی مانگی 5ی پەرلەمان.

لە كاردانەوەی بودجەی عێراقدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ ڕایگەیاند، پاڵپشتی هەڵوێستی فراكسیۆنە كوردستانییەكان دەكەن كە پڕۆژەكەیان ڕەتكردووەتەوەو ئەوە هەڵوێستی ئەوانیشە، وتیشی، بەڵام لە بەغداد ناكشێنەوەو بەردەوام دەبن.

نێچیرڤان بارزانی، ئەوەی خستەڕوو، بەو پشكەی لە بودجەكەدا بۆ هەرێم دانراوە ناتوانرێت بە سیستمی پاشەكەوتیش مووچەی پێ دابەشبكرێت، داواشیكرد سەرۆك كۆماری عێراق هەڵوێستی هەبێت‌و مافەكانی گەلی كوردستان بپارێزێت كە بەپێی دەستوور ئەركی ئەوە.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ حزبەكان‌و فراكسیۆنە كوردییەكانی پەرلەمانی عێراق كۆدەبنە بۆ دەربڕینی یەك هەڵوێستیی، یەكڕیزیی كوردی لە بەغداد لەم پرسەدا بە گرنگ لە قەڵەمدا.

كەمكردنەوەی پشكی كورد لە بودجەی عێراق لە كاتێكدایە هەرێمی كوردستان 4 ساڵە بودجەكەی بڕدراوە لەلایەن بەغدادەوە بەهۆی كێشەكانی نێوانیانەوە، ئەوەش حكومەتی هەرێمی خستووەتە قەیرانێكی سەختەوەو قەرزێكی زۆری مووچە خۆران‌و كۆمپانیاكانی لەسەرە.

هەناردەی نەوت سەرچاوەی سەرەكی داهاتە لە هەرێم‌و مووچەی مووچەخۆران لەپارەی فرۆشتنی نەوت دابین دەكرێت، دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی نەوتی كەركوك لەلایەن بەغداوە لە 16ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو، هەناردەی نەوتی هەرێم زیاتر لە نیوە كەمیكردووەو حكومەت ڕوبەڕوی قەیرانێكی سەختتربووەتەوە بۆ دابینكردنی موچە‌و ئەگەر لەگەڵ بەغدا ڕێككەوتن نەكرێت‌و بودجە ڕەوانە نەكات، هەرێم ناتوانێت نیو مووچەش لەكاتی خۆیدا دابەشبكات.

نێچیرڤانی بارزانی كە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو چەند جارێك لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەتەوە، ئەمڕۆ ئەوەی ئاشكرا كرد كە پێشنیاریان بۆ عەبادی كردووە سەرەتا كێشەی كردنەوەی فڕۆكەخانەكان‌و مووچە چارەسەر بكەن پێش هەڵبژاردنی پەرلەمان لە 12ی ئایار، وتی"تائێستا بەردەوام لەسەر هێڵین بۆچارەسەری ئەم دوو كێشەیەو گفتوگۆ بەردەوامەو هیوام ئەوەیە دەتوانین ئەو كێشانە چارەسەر بكەین، ئەگەر نەمانتوانی چارەسەریان بكەین بەڕاستگۆیی بە خەڵكی كوردستان دەڵێین."

هەرێمی كوردستان پەسەندكردنی بودجەی عێراق بەبێ كورد بە پێشێلكردنی شەراكەت‌و تەوافوق لە عێراق دادەنێت كە لە دوای 2003وە كاری پێدەكرێت‌و وڵات لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراوە، كورد چەند داواكارییەكی هەبوو، لەوانە؛ زیادكردنی پشكی هەرێم بۆ 17%، خەرجكردنی پترۆدۆلار بۆ پارێزگاكان، دانانی پشكی پێشمەرگە، دانانی پشكی پارێزگای هەڵەبجە، كەمكردنەویە بودجەی سەروەری كە بە 40%ی كۆی بودجە دانراوەو هیچی بەر كورد ناكەوێت، تەرخانكردنی پارەی كۆمپانیاكانی نەوت كە لە هەرێم كاردەكەن، بەڵام هیچ كام لەم داواكارییانە جێبەجێنەكران.

هەرلە كاردانەوەی پەسەندكردنی بودجەی عێراق بەبێ ڕەچاوكردنی داواكارییەكانی كورد، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، ئەوەی بە ناوی پەسەندكردنی بوودجە لە پارلەمانی عێراق ڕوویدا بە ڕوونی بریتی بووە لە "پێشێلكردنی شەراكەت و تەوافوق و تەوازون و بنەماكانی دەستوور و چەوساندنەوەیەكی پلان بۆ داڕێژراوی گەلی كوردستان."

بارزانی كە بەبۆنەی 5-3 یادی ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان پەیامەكەی بڵاوكردووەتەوە، دەشڵێت"هیوادارم ئەو هەڵسوكەوتە زۆر لە ڕاستییەكانی بۆ ناوخۆی كوردستان و دەرەوە ئاشكرا كردبێت و بزاندرێت كە گەلی كوردستان لەگەڵ چ عەقڵیەت و فەرهەنگێك تەرەفە. كاتی ئەوە هاتووە لە وەڵامی ئەو كردارەی پارلەمانی عێراقدا هەموو لایەنە كوردستانییەكان پێكەوە كۆببنەوە و بڕیارێكی گونجاو و هاوبەش بدەن."

ئه‌م بابه‌ته 588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان وردەكاریی یاسای چاكسازیی لە مووچەو خانەنشینیی دەخاتەڕوو

سەرۆكی لیژنەی دارایی‌و ئابوری پەرلەمان دەڵێت، مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتاران بەپێی ساڵی خزمەت‌و تەمەن بڕەكەی دیاریی دەكرێت، لە سەدا 25ی مووچەكانیانەوە دەستپێدەكات تاوەكو لەسەدا 70.

نەوتی كەركوك لە مامەڵەی تانكەر و بۆریدا

عێراق سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ توركیاو ئێران، لەڕێی بۆریی‌و تانكەرەوە.

هەڵوێستی مەسعود بارزانی‌و نێچیرڤان بارزانی دەربارەی پەسەندكردنی بودجەی عێراق

2018-03-04 16:45:27