بنەمای پەرەگراف متمانەیە

تێرنەبوون لە برسیكردنی خەڵك؟

تێرنەبوون لە برسیكردنی خەڵك؟
نێچیرڤان بارزانی‌و قوباد تاڵەبانی، سەرۆك‌و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم.

پەرەگراف- سوركێو محەمەد

بۆ یەكەمجار خۆپیشاندانی ناڕەزایی دژی پاشەكەوتی مووچە سەرتاسەری هەرێمی كوردستانی گرتەوەو خۆپیشاندەران دروشمی تووندیان لە دژی حكومەت دەوتەوە، لە هەولێر هێزە ئەمنییەكان توندوتیژییان بەكارهێناو چەند خۆپیشاندەرێك برینداربوون.

لە كاردانەوەی خۆپیشاندانەكاندا، سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم نیازی خۆی پیشاندا بۆ دەستكاریكردنی سیستمی پاشەكەوتی مووچە، بەڵام بەستویەتییەوە بە بەردەوامیی ناردنی پارە لە بەغداوە.

حكومەتی هەرێم دەڵێت، وەزارەتی دارایی‌و ئابووری ڕاسپێردراوە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەپێی داهات خشتەی نوێی مووچە ئامادە بكات تاوەكو مووچەی داهاتوو بەو خشتە نوێیە دابەش بكرێت، لەگەڵ ئاشكراكردنی سەرجەم داهاتی هەرێم‌و ئەو بڕە پارانەی لە بەغدادو ئەمەریكاوە دەنێردرێن‌و چۆنێتی خەرج كردنیان.

خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ كە زیاتر مامۆستاو پزیشك‌و كارمەندانی تەندروستی بەشداربوون تێیدا، سەرتاسەری هەرێمی كوردستانی گرتەوە، ئەوەش یەكەمجارە هەولێرو دهۆك‌و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی بەو شێوە فراوانە ناڕەزایی بەخۆوە ببینن دژی پاشەكەوتی مووچە.

خۆپیشاندانی ئەمڕۆی مامۆستایان لە دهۆك.

خۆپیشاندەران دروشمی "بڕوخێ دز، بڕوخێ دز"یان دەوتەوەو ڕەخنەی تووندیان لە حكومەتی هەرێم دەگرت كە ناتوانێت مانگانە نیو مووچەش لەكاتی خۆیدا دابەشبكات.

هەروەها خۆپیشاندەران لە كاتی وتنەوەی دروشم‌و قسەكردنیان بۆ ڕۆژنامەنوسان ئاماژەیان بەوەدەكرد كە متمانەیان بە حكومەتی هەرێم نەماوەو "حكومەت پارەی هەیە، بەڵام دابەشی ناكات"، خۆپیشاندەرێك كە ڕاستەوخۆ بۆ ئێن ئاڕتی قسەیكرد ڕووەوە بەرپرسانی حكومەت وتی"بەسە بەس، تێر نەبوون لە برسیكردنی خەڵك؟."

هەندێك لە خۆپیشاندەران داوای ئەوەیان دەكرد ئەگەر حكومەت ناتوانێت مووچە دابەشبكات، با وازبهێنێت‌و بڕوات، ئەوان توڕەیی خۆیان دەردەبڕی لە خراپیی گوزەران‌و پاشكەوتی مووچەكانیان‌و ئەو گەندەڵی‌و نادادپەروەرییانەی لە هەرێمی كوردستان هەیە.

لەكاتی خۆپیشاندانەكەدا هێزە ئەمنییەكانی هەولێر گازی فرمێسكڕێژیان بەكارهێناو بە تەقاندنی گوللەی پلاستیكی چەند خۆپیشاندەرێك برینداربوون.

بریندارێكی خۆپیشاندانەكەی هەولێر. وێنە؛ خەندان.

هەروەها چەند كەسێك بە جلی مەدەنییەوە بە بەرچاوی هێزە ئەمنییەكانەوە توندوتیژی جەستەییان بەرامبەر خۆپیشاندەران بەكارهێنا كە دیاربوو ئەو كەسانە خۆیان سەربە دەزگای ئەمنییەكان بوون، وێنەو ڤیدیۆی توندوتیژییەكان بە خێرایی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبوونەوەو ناڕەزایی فراوانیان لێكەوتەوە.

لێدانی خۆپیشاندەرێك لە هەولێر (وێنەكە لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی وەرگیراوەو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە).

حكومەتی هەرێم لەسەرەتای ساڵی 2016وە كاربە سیستمی پاشەكەوتی مووچە دەكات، بەڵام هێشتا ناتوانێت مانگانە نیو مووچەش دابەشبكات، ئەوكاتەی حكومەت كاركردنی بەو سیستمە ڕاگەیاند نرخی بەرمیلێك نەوت 27 دۆلار بوو، بەڵام ئێستا ئەو نرخە بەرزبووەتەوە بۆ نزیكی 70 دۆلار.

فرۆشتنی نەوت سەرچاوەی سەرەكی داهاتی هەرێمە كە مووچەی پێدەدرێت، حكومەتی هەرێم تائێستا ڕوونكردنەوەی لەبارەی ئەوەوە نەداوە كە بۆچی سەرباری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەڵام هێشتا ئامادەنییە دەستكاری سیستمی پاشەكەوتی مووچە بكات؟.

دروشمەكانی خۆپیشاندانی ئەمڕۆی گەرمیان. وێنە؛ خەندان.

بەردەوامیی سیستمی پاشەكەوت لە كاتێكدایە بەغداد بڕی 317 ملیارو 540 ملیۆن‌و 465 هەزار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە تاوەكو مووچەی پێبدات لەگەڵ داهاتی نەوت‌و ناوخۆی هەرێم، هەرچەندە پارەكە گەیشتووەو سەرەتا وا بڵاوكرایەوە بۆ وەزارەتەكانی تەندروستی‌و پەروەردەیە، بەڵام دواتر حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند بۆسەرجەم وەزارەتەكانەو بەشی ئەوە ناكات بەبێ پاشەكەوت مووچە دابەشبكرێت، ئەوەش توڕەیی‌و ناڕەزایی مووچەخۆرانی ئەو دوو وەزارەتەی زیاتر كرد.

كاتێك ئەمڕۆ چین‌و توێژە جیاوازەكان لە سەرتاسەری هەرێم بۆ مووچەكانیان لەسەر شەقام بوون، حكومەتی هەرێم لە ئاستی باڵادا كۆبووەوەو پرسی مووچەو دەستكاریكردنی پاشەكەوتی تاوتوێ كردو ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی حكومەتی هەرێم

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سەختیی دۆخی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تێدەگات و سوپاسی خۆڕاگری و دانبەخۆداگرتنیان دەكات. وێڕای سەختیی دۆخەكە، لە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵیشدا ستەم لە هەرێمی كوردستان كرا‌، بەشە بودجە و ماف و شایستە داراییەكانی كەم كرانەوە‌، بەڵام لە ئەنجامی گفتوگۆی هەولێر ـ بەغدا، لەسەر بڕیاری بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدرال، بڕە پارەیەك ـ هەر چەندە كەم بوو ـ گەیشتە هەرێمی كوردستان.

وەك ‌بەرلە جەژنی نەورۆز بڕیارمان دابوو كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەسەر پاشەكەوتی مووچە ئەنجام بدرێت، ئەمڕۆ 25/3/2018 بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزیرانی تەندروستی و پەروەردە و وەزیرە پەیوەندارەكان، كۆبوونەوەیەك ئەنجام درا و تیایدا ئەم خاڵانەی خوارەوە پەسەند كران:

1- ئەگەر بەغدا مانگانە بەردەوام بێت لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە كە 317 ملیار و 540 ملیۆن و 465 هەزار دینارە و بڕە پارەیەكی كەمە‌، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، دەستكاری پاشەكەوتی مووچە دەكات بە جۆرێك كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستاندا بێت.

2- وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپێردرا لە ڕۆژانی داهاتوودا بەپێی داهات خشتەی نوێی مووچە ئامادە بكات بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری كۆتایی لەسەر بدرێت تاكو مووچەی داهاتوو بەو خشتە نوێیە دابەش بكرێت.

3- حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژانی داهاتوودا تەواوی داهاتەكانی ناوخۆ و نەوت و بڕە پارەی هاتووی بەغدا لەگەڵ هاوكارییەكانی ئەمەریكا بۆ پێشمەرگە و چۆنیەتیی خەرجكردنی دەخاتە ڕوو.

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان
25/3/2018

ئه‌م بابه‌ته 1783 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

تێرنەبوون لە برسیكردنی خەڵك؟

2018-03-25 19:29:27