بنەمای پەرەگراف متمانەیە

یەك ڕۆژی مابوو بۆ "بڕیارە قورسەكە" مامۆستایانی ناڕازیی بایكۆتیان شكاند

خۆپیشاندانی مامۆستایان بۆ مووچە. وێنە؛ سایتی سبەی.

پەرەگراف

مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگای سلێمانی‌و هەڵەبجە بەشێوەیەكی كاتیی‌و بە مەرج، سەرجەم چالاكی‌و خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتییەكانیان ڕاگرت‌و بایكۆتیان شكاند، بەوەش دەرگای سەرجەم قوتابخانەكان دەكرێنەوەو مەترسی فەوتانی خوێندنی ئەمساڵ كۆتایی دێت كە تەنها سبەینێی مابوو بڕیاری لەبارەوە بدرێت‌و پێشتر پەروەردەی سلێمانی بە "بڕیارە قورسەكە" ناوی برد.

مامۆستایانی ناڕازی 15 ڕۆژە بایكۆتیان ڕاگەیاندووەو خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجامدەدەن لە دژی سیستمی پاشەكەوتی مووچە، بە كۆتایی هێنان بە ناڕەزایەتییەكانیان، كۆتایی هات بە خۆپیشاندان‌و ناڕەزایی بۆ مووچە.

مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی، هەڵەبجە، ڕانیە، كۆیە، چەمچەماڵ، سەید سادق، دەربەندیخان، شارەزوور، تەكیە، ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەكی هاوبەشیان خوێندەوەو چەند خاڵێكیان ئاڕاستەی ڕایگشتی‌و دەسەڵات كرد.

مامۆستایانی ناڕازی داوادەكەن، مووچە 30 ڕۆژ جارێك بدرێت‌و حكومەت ناچاربكرێت بە هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوت، مامۆستایان لەسەر خۆپیشاندان‌و ناڕەزایی سزا نەدرێن‌و تۆمەتبارانی شەهیدكردنی مامۆستایان سزای یاسایی بدرێن.

"هەرێم بە دۆخێكی تایبەتدا تێدەپەڕێت كە بەهۆی ململانێی نا تەندورستی هەڵمەتی هەڵبژاردن هاتووەتە ئاراوە، لەپێناو بەدورگرتن‌و بەكارنەهێنانی قوت‌و ژیانی هاوڵاتیان‌و ناڕەزایی‌و خۆپیشاندانەكانی مامۆستایان‌و فەرمانبەران لە ململانێ سیاسییەكانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان، سەرجەم چالاكی‌و خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتییەكانمان بەشێوەیەكی كاتیی‌و مەرجدار ڕادەگرین" مامۆستایانی ناڕازی لە بەیاننامەكەیاندا وادەڵێن.

ئەوەشدەخەنەڕوو، لەئەگەری پابەند نەبوونی دەسەڵاتداران بە بەڵێنەكانیان‌و جێبەجێ نەكردنی داواكارییەكانی مامۆستایان، ئەوا جارێكی دیكە بە هەڵوێستێكی تووندتر دەگەڕێنەوە شەقام.

هەڵوێستەكەی مامۆستایانی ناڕازی بە شكاندنی بایكۆت دوای ئەوەدێت حكومەت دەستكاریی سیستمی پاشەكەوتی مووچەی كرد‌و بە سیستمی نوێ مووچەی مانگێكی دابەشكرد، هەفتەی ڕابردووش تەندروستكاران بەهەمانشێوە بایكۆتیان بە شێوەیەكی كاتیی شكاندو دەرگای نەخۆشخانەكانیان كردەوە.

لە ماوەی 10 ڕۆژی یەكەمی خۆپیشاندانەكاندا، تەواوی قوتابخانە، نەخۆشخانەو بنكە تەندروستییەكانی سەربە وەزارەتی تەندروستی لە پارێزگای سلێمانی دەوامیان ڕاگرتبوو، ئەوەش دۆخێكی نائاسایی ڕوبەڕوی پارێزگاكە كردبووەوە.

سەندیكای كارمەندانی تەندروستیی سلێمانی كە لە ڕۆژی 10یەمدا بەشێوەیەكی كاتیی بایكۆتی شكاند، چوار مەرجی بۆ حكومەتی هەرێم خستەڕوو.

یەكەم مەرجیان دابەشكردنی مووچەیە 30 ڕۆژ جارێك لەكاتی خۆیدا، مەرجەكانی دیكەشیان دەربارەی هەنگاوی دیكەی حكومەتە بۆ نەهێشتنی سیستمی پاشەكەوت‌و دیاریكردنی چارەنوسی "مووچە فەوتاوەكان" لەگەڵ دامەزراندنی خۆبەخشەكانی كەرتی تەندروستی.

بایكۆت‌و خۆپیشاندانەكان سەرتاسەریی بوون‌و بۆ یەكەمجار هەولێرو دهۆكیان گرتەوە، بەڵام دوای ڕاگەیاندنی وردەكاریی دەستكاریكردنی سیستمی پاشەكەوت لە چوارەم ڕۆژی خۆپیشاندانەكاندا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، خۆپیشاندان‌و بایكۆت‌و لە هەولێرو دهۆك بەرەو لاوازیی چوون، دۆخەكە لە سلێمانی وەك خۆی مایەوەو ئەوەش مەترسیی فەوتانی ئەمساڵی خوێندنی هێنایە ئاراوە بەهۆی كەمیی دەوامكردن لە قوتابخانەكان.

دوای دەستكاریكردنی سیستمی مووچەو شكاندنی بایكۆت لەلایەن تەندروستكاران، مامۆستایانی ناڕازیی سلێمانی ڕایانگەیاند، مامۆستایان سەرپشك دەكەن لە شكاندنی بایكۆت‌و چوونەوە بۆ قوتابخانەكان یاخود نا.

لەدوای سەرپشككردنیان، مامۆستایان ڕۆژانی دواترو تا ئەمڕۆش بەردەوام بوون لە خۆپیشاندان، ئەوەش دەرخەری ئەوەبوو مامۆستایان بایكۆت بە پەسەندتر دەزانن.

مامۆستایانی ناڕازیی پێشتر دەیانوت، متمانەیان بە حكومەت نییە ئەو بڕیارەی جێبەجێ بكات كە دەستكاریی سیستمی پاشەكەوتی كردووەو ئەگەر مووچەیەك بەو سیستمە نوێیە وەربگرن بڕیاری نوێیان دەبێت، دوای وەرگرتنی مووچە بە سیستمی نوێ، ئەمڕۆ بڕیاری شكاندنی بایكۆتیان ڕاگەیاند.

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی، هەفتەی ڕابردوو بە تكا كردنەوە داوای دەستپێكردنەوەی دەوامی لە مامۆستایان كرد‌و ڕایگەیاند، ئەگەر حەوت ڕۆژی دیكە بایكۆت بەردەوام بێت بڕیارە قورسەكە دەدرێت ئەویش فەوتانی خوێندنی ئەمساڵە لە پارێزگاكە، ئەمڕۆ شەش ڕۆژ لەو حەوت ڕۆژە تێپەڕی‌و تەنها سبەینێی مابوو "بڕیارە قورسەكە" بدرێت، ئەم پرسە وای لە بەڕێوەبەری پەروەردە كرد لەكاتی باسكردنیدا بە بەرچاوی ڕۆژنامەنوسانەوە گریا.

سیستمی نوێی مووچە

دوای دوو ساڵ لە پەیڕەوكردنی سیستمی پاشەكەوتی مووچە، هەفتەی ڕابردوو لە چوارەم ڕۆژی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەكاندا، حكومەتی هەرێم وردەكاریی گۆڕانكاریی لە سیستمەكە ڕاگەیاند‌و بڕی پاشەكەوتی كەمكردەوە، بەپێی گۆڕانكارییەكە زۆرترین بڕی پاشەكەوت دەبێت بە لەسەدا 30.

گۆڕانكارییەكە بە جۆرێكە؛ ئەگەر مووچەخۆرێك مانگانە 840 هەزار دینار موچەكەی بێت لە ڕابردوودا لەسەدا 50ی بۆ پاشەكەوت كراوە، بەڵام بەپێی گۆڕاكارییەكەی ئەمڕۆ پاشەكەوتەكە كەمدەكرێتەوە بۆ لەسەدا 18، واتە مانگانە بڕی 688 هەزارو 800 دینار وەردەگرێت‌و 151 هەزار دیناری بۆ پاشەكەوت دەكرێت، بەو پێیەش 286 هەزار دینار خراوەتەوەسەر مووچەی ئەو مووچەخۆرە.

ئەو مووچەخۆرانەشی بڕی مووچەكەیان لە یەك ملیۆن تا یەك ملیۆن‌و 500 هەزار دینارە، لە ڕابردوودا لەسەدا 60یان بۆ پاشەكەوت كراوە، بەڵام بەپێی گۆڕانكارییەكە بڕی پاشەكەوتەكەیان دەبێت بە لەسەدا 23، واتە؛ ئەو مووچەخۆرە مانگانە 770 هەزار دینار وەردەگرێت‌و 230 هەزاری بۆ پاشەكەوت دەكرێت، لەكاتێكدا پێشتر 400 هەزار دیناری وەردەگرت‌و ئەوەی دیكەی بۆ پاشەكەوت دەكرا.

هەربەپێی گۆڕانكارییەكە، دەستكاری بڕی پاشەكەوتی مووچەی پلە باڵاكان نەكراوە وەك وەزیرو پەرلەمانتاران‌و وەك پێشووتر پاشەكەوت دەیانگرێتەوە.

ئەو كەسانەشی تا 400 هەزار دینار مووچەیان هەیە پاشەكەوت نایانگرێتەوەو مووچەی تەواو وەردەگرن، لە كاتێكدا پێشتر بە بڕی جیاواز پاشەكەوت دەیگرتنەوە.

هەروەها خانەنشین‌و كەسوكاری‌و شەهید‌و ئەنفالكراوان‌و تۆڕی كۆمەڵایەتیی، هیچ بڕەپارەیەكیان بۆ پاشەكەوت ناكرێت‌و لەمەودوا مانگانە مووچەی خۆیان وەردەگرن.

زۆرترین بڕی پاشەكەوتی مووچەش كە لەسەدا 30یە، بەڕێوەبەری گشتی‌و وەكیل وەزیرەكان دەگرێتەوە، تا ئاستی مووچەی 2 ملیۆن دینار لەسەدا 25 پاشەكەوت دەیگرێتەوە.

دەربارەی چارەنوسی پارە پاشەكەوت كراوەكانی مووچەخۆران، ڕێباز حەملان وەزیری دارایی، تەئكیدی لەوەكردەوە، پاشەكەوتەكە نافەوتێت‌و هەركاتێك داهاتی حكومەت بەرزبووەوە بڕەپارەیەك بۆ دانەوەی پاشەكەوت دادەنرێت.

ئه‌م بابه‌ته 306 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

یەك ڕۆژی مابوو بۆ "بڕیارە قورسەكە" مامۆستایانی ناڕازیی بایكۆتیان شكاند

2018-04-08 19:06:47