بنەمای پەرەگراف متمانەیە

هەرێم 16 ملیار دۆلار قەرزارەو پێشنیاری كردووە بخرێنەسەر قەرزەكانی عێراق

پەرەگراف

هەرێمی كوردستان پێشنیاری بۆ حكومەتی ناوەند كردووە قەرزەكانی سەر هەرێم كە یەكێكە لە كێشە سەرەكییەكانی نێوانیان بخرێنەسەر قەرزەكانی بەغداد، هەڵگرتنی پاشەكەوتیش لەسەر مووچە بەستراوەتەوە بە چەند ئەگەرێكەوە.

سەمیر هەورامی، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندنی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، زانیاریی نوێ لەبارەی چارەسەری كێشەكانی هەولێرو بەغدادو پرسی مووچەو نەوت‌و سیستمی پاشەكەوتی مووچە ئاشكرا دەكات، ئەوەشدەخاتەڕوو، ساڵی ڕابردوو بەرلە ڕیفراندۆم داهات لە خەرجیی زیاتر بووە.

هەورامی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسلەوەدەكات هەرێمی كوردستان 15 بۆ 16 ملیار دۆلار قەرزارەو لەماوەیەكی نزیكدا بە ژمارە هەموو قەرزەكان بە وردیی دەخەنەڕوو، دەڵێت"بەڵام بیرمان نەچێت عێراق خۆی 133 ملیار دۆلار قەرزارە، ئێمە پێمانگوتن كە دەتوانن قەرزەكانی ئێمەش بخەنەسەر قەرزەكانی عێراق، چونكە لەچاو ئەو 133 ملیار دۆلارە قەرزەكانی ئێمە شتێكی ئەوتۆ نییە، جگە لەوەی چەند ساڵە هەر بوودجەمان بۆ نەهاتووە، ئیتر ئەوە مافەو شایستەی دارایی هەرێمە، بۆیە دەبێت بەغداد ئەوە قبووڵ بكات‌و قەرزەكانی هەرێم بخاتەسەر قەرزەكانی خۆی."

ئەو پێشنیارە لە كاتێكدایە پرسی سەر قەرزەكانی هەرێم یەكێكە لە كێشە سەرەكییەكانی نێوان هەولێرو بەغداد، بەڵام وەك سەمیر هەورامی باسیدەكات بەغدادیش قەرزاری هەرێمە، "ئێمە سێ ساڵ بەغداد بوودجەی بۆ نەناردووین كە ئەگەر مانگانە یەك ملیار دۆلاری ناردبا، ئەگەر هەموو ئەو داهاتە حساب بكەین كە لەو نەوتەی فرۆشتوومانە دەستمان كەوتووە و بە هەموو داهاتەكەمان ئەو سێ ساڵە نەگەیشتووەتە 23 ملیار دۆلار، هێشتا نزیكەی 13 ملیار دۆلار جیاوازییەكەیەتی كە دەبوو بەغداد لەو سێ ساڵە 36 ملیار دۆلارمان بۆ بنێرێت."

هەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی مووچەی تەواو بەبێ پاشەكەوت پێویستی بە 890 ملیار دینارە، بەڵام بڕی 720 ملیاری پێدابین دەكرێت ئەوەش دوای ئەوەی بەغداد بڕی 317 ملیار دیناری بۆ دەنێرێت، ئەوەش وایكردووە نەتوانێت سیستمی پاشەكەوت هەڵبگرێت.

ڕاوێژكارەكەی جێگری سەرۆكی حكومەت تەئكید دەكاتەوە كە بەغداد پابەندە بە ناردنی 317 ملیار دینارەكەی مانگانە.

دەربارەی لابردنی سیستمی پاشەكەوت دەڵێت"لە راستیدا پاشەكەوت شتێك نییە بڵێین موستەحیلە ناتوانین هەڵیبگرین، ئێستا حاڵی حازر حكومەتی هەرێم پڕۆژەی یاسای خانەنشینی ناردووەتە پەرلەمان، پەسەندكرا و بەداخەوە گەڕێنرایەوە، بەپێی ئەو پڕۆژە یاسایە 100 ملیار دینارمان بۆ دەگەڕێتەوە، ئەمە لەگەڵ ئەو 38 ملیار و نیوەی پەرلەمانی عێراق پەسەندی كرد كە دەبێت بنێردرێت بۆ كەسوكاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی، لەگەڵ ئەو 38 ملیار دینارەی پشكی هێزەكانی پێشمەرگەیە، ئەگەر ئەمانە بنێرن ئەوا دەتوانین پاشەكەوت لەسەر مووچە بەتەواوەتی هەڵبگرین، ئێمە تەنها 170 ملیار دیناری دیكەمان پێویستە بۆ ئەوەی مووچەی تەواو بدەین بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم."

"ساڵی ڕابردوو بەرلە ڕیفراندۆم داهات لە خەرجیی زیاتر بووە"

سەمیر هەورامی لە بەشێكی دیكەی چاوپێكەوتنەكەیدا تیشكدەخاتەسەر پرسی فرۆشتنی نەوت‌و داهاتی هەرێم‌و هەناردەكردنی نەوتی كەركوك لەلایەن عێراقەوە.

هەورامی باسلەوەدەكات، هەناردەی نەوتی كەركوك لە ڕێگەی تانكەرەوە بۆ ئێران كە ئێستا ڕۆژانە 30 بۆ 60 هەزار بەرمیلە تێچویەكی زۆری هەیەو بۆ هەر بەرمیلێك 17 دۆلار خەرجیی دەوێت، هەرێم بە بەغدادی وتووە ئامادەن لە ڕێی بۆریی هەرێمەوە نەوتەكە هەناردە بكەن، "ئەوان خۆشحاڵ بوون بەو ئاسانكارییە، تەنها كرێی بۆریی داواكراوە كە كۆمپانیایەك دەبێت، بەڵام هێشتا وەڵامی ئەوەیان نەداوینەتەوە."

ڕاوێژكارەكەی قوباد تاڵەبانی ئەوە ئاشكرا دەكات، ساڵی ڕابردوو هەرێمی كوردستان داهاتی لە خەرجیی زیاتر بووە، بەڵام ئەوە ڕوون ناكاتەوە بۆچی ئەوكات حكومەتی هەرێم دەستكاری سیستمی پاشەكەوتی نەكردووەو بڕی پاشەكەوتی مووچەی كەم نەكردووەتەوە.

سەمیر هەورامی دەڵێت"حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدوای ساڵی 1991ەوە تا ساڵی 2017 هەموو ساڵێك كورتهێنانمان هەبووە، ئێمە 11 ملیار دۆلارمان خەرج كردووە بەنموونە نۆ ملیار دۆلارمان بووە، ساڵی پار بە حوكمی چاكسازییەكان و تا مانگی ڕیفراندۆم هاوسەنگییەكی باشمان ڕاگرتبوو لە نێوان داهات‌و خەرجی‌و داهاتمان زیاتر بوو بۆ یەكەمجار دوای ئەو ماوەیە(مەبەستی ماوەی بڕینی بودجەیە لەلایەن بەغدادەوە 2014)، بەڵام ڕیفراندۆم وایكرد ڕێژەی 55 لە سەدی نەوت بچێتە ژێر دەسەڵاتی بەغداد."

ئه‌م بابه‌ته 503 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەرێم 16 ملیار دۆلار قەرزارەو پێشنیاری كردووە بخرێنەسەر قەرزەكانی عێراق

2018-04-11 18:42:43