بنەمای پەرەگراف متمانەیە

حكومەت دان بەوەدا دەنێت پاڵاوگە نایاساییەكان سەرچاوەی نەخۆشیی مەترسیدارن

پاشەڕۆی پاڵاوگەیەكی نایاسایی لە نزیك شاری هەولێر. وێنە؛ پەرەگراف.

پەرەگراف

حكومەتی هەرێم دان بەوەدا دەنێت پاڵاوگە نایاساییەكان زیانیان بە ژینگەو تەندروستی مرۆڤ گەیاندووەو سەرچاوەی نەخۆشیی مەترسیدارن، بڕیاریدا ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان بگرێتەبەر.

ئەوە لەكاتێكدایە چەند ساڵێكە دەیان پاڵاوگەی نایاسایی لە هەرێمی كوردستان بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی كاردەكەن، ئەو پاڵاوگانە بچووك‌و كۆنن‌و حكومەت نەیتوانیوە یاسا بەسەریاندا جێبەجێ بكات، لەبەرئەوەی زۆربەیان بەرپرسانی باڵای حزبی‌و حكومییان لە پشتەوەیەو ئەوان سوودمەندی ماددین لە بوونی پاڵاوگەكان.

بۆ گفتوگۆو بڕیاردان لەسەر پاڵاوگە بچووكە نایاساییەكان، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان كۆبووەتەوە بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران‌و وەزیرە پەیوەندیدارەكان، پارێزگاران، سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان، وەزیری ناوخۆ، نوێنەری دەستەی دەستپاكی، دیوانی چاودێریی دارایی، داواكاری گشتی‌و نوێنەری ئاسایش.

لە كۆبوونەوەكەدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕاپۆرتێكی سەبارەت بە ژمارەی پاڵاوگەكان‌، شوێنەكانیان و مێژووی سەرهەڵدانی ئەو دیارە نایاساییە پێشكەش كردووە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی حكومەتی هەرێم، كۆبوونەوەكە كۆك بووە كە پێویستە بە زوویی چارەسەری ئەو دیارەیە بكرێت، بەتایبەتی كە ئەو پاڵاوگانە بوونەتە هۆكاری زیانگەیاندنێكی گەورە بە تەندروستی و ژینگەی هەرێمی كوردستان.

"لە كۆبوونەوەكەدا چەند نموونەیەكی زەق لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی باسكراون كە بە ‌هۆی پاشەڕۆی ئەو پاڵاوگانەوە زیانی گەورە بەر‌ سەرچاوەكانی ئاو و بەرهەمی كشتوكاڵی گەیشتووەو‌ هۆكاری سەرەكیشن بۆ بڵاوبوونەوەی چەند نەخۆشییەكی مەترسیدار."

پاشەڕۆی پاڵاوگە نایاساییەكان مەترسین بۆسەر ژینگەو تەندروستی مرۆڤ. وێنە؛ پەرەگراف.

كۆبوونەوە بڕیاری داوە وەزارتی سامانە سروشتییەكان بە هاوكاریی وەزارەتی ناوخۆو سەرۆكی یەكە ئیدارییەكان لە دەرفەتێكی نزیكدا بە میكانیزمێكی پێویستی یاسایی، كار بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسە بكات‌و حكومەتیش ڕێكاری پێویست بەرامبەر پاراستنی ژینگە و تەندروستی و ژیانی هاووڵاتیان بگرێتەبەر، دواتریش دەرئەنجامی ئەو ڕێكارە یاساییانە بۆ ڕای گشتی بخرێنەڕوو.

بەپێی هەواڵەكە، هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی‌و قوباد تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكەدا تەئكیدیان لەوە كردووەتەوە كە پێویستە دەزگا ئیدارەییەكان بەتایبەتی دەزگاكانی جێبەجێكردن وەك وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایش و پۆلیس بە هاوكاریی پارێزگارەكان كار لەسەر ئەم بابەتە بكەن لە ‌چوارچێوەی ئەو میكانزمەی لە كۆبوونەوەكەدا خراوەتەڕوو، داوكاری گشتیش ڕاسپێردراوە لەڕووی یاساییەوە هاوكاری ئەو تیمە بێت.

"هەروەها دووپاتیان كردەوە كە پاراستنی ژینگە و ژیانی هاووڵاتیان لە كارە لە پێشینەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە،‌ چونكە ژیانی خەڵك و پاراستنی ژینگە لە پرسە ئابوورییەكان گرنگترن و پێویستە جیاوازی لەنێوان ژیان و ژینگەی خەڵك، لەگەڵ دابینكردنی سووتەمەنی بكات."

ئه‌م بابه‌ته 326 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ڕۆحانی جارێكی دیكە بە گەروی هورمز هەڕەشە دەكات‌و دەڵێت: ترەمپ یاری بە كلكی شێر دەكات

ڕۆحانی هۆشداریی دەداتە دۆناڵد ترەپ لە هەڵگیرساندنی شەڕ لەگەڵ وڵاتەكەی‌و جارێكی دیكە هەڕەشەی داخستنی گەروی هورمز دەكات.

حكومەت دان بەوەدا دەنێت پاڵاوگە نایاساییەكان سەرچاوەی نەخۆشیی مەترسیدارن

2018-07-25 19:37:03