بنەمای پەرەگراف متمانەیە

توركیا دار زەیتونەكانی عەفرین دەبڕێتەوە

توركیا دار زەیتونەكانی عەفرین دەبڕێتەوە
بڕینەوەو تێكدانی باخە زەیتونەكانی عەفرین لەلایەن توركیاوە.

پەرەگراف

دوای داگیركردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە، دار زەیتونەكانی ئەو كانتۆنەی ڕۆژئاوای كوردستان كە سەرچاوەی سەرەكی بژێوی ژیانی خەڵكن، كەوتنەبەر ڕق‌و ئاگرباران‌و وێرانكاریی، لە نوێترین پێشهاتیشدا توركیا دەستیكردووە بە بڕینەوەی سەدان دار زەیتون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەمڕۆ گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوەو دەڵێت، ئەنجومەنی ناوخۆیی‌و هێزەكانی توركیا دەستیانكردووە بە بڕینەوەی دار زەیتونەكان بۆ كردنەوەی ڕێگاو خاڵێكی سنوریی لە ناوچەی جەندریس لە ڕیفی عەفرین لەگەڵ ناوچەی ئەسكەندەرون لە بەری توركیا.

ئامانج لە كردنەوەی ئەو ڕێگایەش بۆ بەمەبەستی بازرگانی‌و گەیاندنی خۆراك‌و شمەكە بە ناوچەكەو ئەو چەكدارانەی سەربە دەوڵەتی توركیا كە جێگیركراون.

توركیا دوای داگیركردنی عەفرین چەندین ڕێكاری بەرامبەر زەیتونەكان گرتووەتەبەر، هەرلە؛ سوتاندن، تێكدان‌و باج خستنەسەر بەرهەمی زەیتون هەتا دەگاتە تاڵانكردنی بەرهەمەكەی لەلایەن چەكدارانی سەربەو وڵاتەوە.

سوپای توركیاو گروپە چەكدارە توندڕەوەكانی سەربەو وڵاتە كە لەناویاندا پاشماوەكانی داعش هەن، 18-3-2018 چوونە ناو عەفرین، ئەوەش دوای بۆردومانێكی چڕی ئاسمانیی‌و زەمینیی بۆ ماوەی 2 مانگ كە بەهۆیەوە زیاتر لە 100 هەزار كەس ئاوارەبوون‌و زۆربەیان تائێستاش نەگەڕاونەتەوە.

عەفرینییەكان كە ناوچەكەیان دەوڵەمەندو ناودارە بە زەیتون پەیوەندییەكی ڕۆحییان لەگەڵیدا هەیە، بەڵام ئێستا توركیا كەوتووەتە نێوانیان‌و خەڵكی ناوچەكەی لەو دارە دابڕیوە.

دار زەیتونەكانی عەفرین.

سوریا لە مێژوودا بە نیشتیمانی یەكەمی زەیتون دادەنرێت، كە لەوێوە بۆ یەكەمجار زەیتون ڕەوانەی یۆنان‌و دواتر تەواوی جیهان كراوە، سوریا لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بەدووەم‌و لەسەر ئاستی جیهانیش بەچوارەم دادەنرێت لەڕووی بەرهەمهێنانی زەیتونەوە.

لە سوریاشدا، شاری عەفرین دەوڵەمەندترین ناوچەی بەرهەمهێنانی زەیتونە‌و لە پلەی یەكەمدایە، ئەوەش بە بوونی 13 ملیۆن دار زەیتون لە كۆی 67 ملیۆن لەسەرتاسەری ئەو وڵاتەدا.

بەشی زۆری ئەو زەیتونەی لە عەفرین بەرهەمدەهێندرێت، بەكاردێت بۆ دروستكردنی ڕۆنی زەیتون(زەیتی زەیتون)، ئەوەش لەڕێی ئامێری تایبەتەوە. 

بەرلە داگیركردنی لەلایەن توركیاوە، لە عەفرین 250 ئامێری تایبەت بە دروستكردنی ڕۆنی زەتون هەبوون، كە 92 ئامێریان پێشكەوتو بوون‌و 158 ئامێری دیكەشیان هەر لەو ئامێرە كۆنانە بوون كە پێش چەندین ساڵ بەمەبەستی دروستكردنی ڕۆنی زەیتون بەكارهێنراون‌و تا ئێستاش كاردەكەن، هاوكات 18 كارگەری دروستكردنی كرێمی قژ و 10 كارگەی سابون دروستكردن هەبوون، كە كەرەستەی خاوی هەمویان زەیتون بووە.

خەڵكی عەفرین سەرەڕای ئەوەی زەیتون بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان بەكاردەهێنن، هاوكات پەیوەندییەكی ڕۆحیشیان لەگەڵیدا هەیە، ئەوان بەتاسەوە چاوەڕێی وەرزی لێكردنەوەی زەیتون دەكەن، هەندێك ئەو وەرزە بەوەرزی هاتنی بەخت-یش دەبینین، بۆیە بەشێكیان لەوكاتەدا دەچنە ژیانی هاوسەرگیرییەوە، یاخود بڕیار لەدروستكردنی ماڵ‌و كارە گرنگەكانی ژیانیان دەدەن.

زەیتون سەرچاوەی بژێوییە بۆ زۆرێك لە دانیشتوانی عەفرین.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، ناوی "ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتون"ی هەڵبژارد بۆ هێرشەكانی بۆسەر عەفرین‌و داگیركردنی، لەكاتێكدا داری زەیتون ڕەمزی ئاشتییەو مێژوویەكی پڕشنگداری هەیە لە دیرۆكی دووری مرۆڤایەتیدا.

ئایینەكان‌و ئەفسانەكان بەپیرۆزییەوە سەیری ئەو دارەیان كردووە، بەپێی ئەفسانە كۆنەكان، دوای ئەو لافاوە گەورەیەی سەر زەوی گرتووەتەوە، بۆ یەكەمجار ئەو كۆتری ئاشتییەی كۆتاییهاتنی لافاوەكەی ڕاگەیاندووە، چڵە زەیتوونێكی بەدەنووكەوە بووە، ئەوەش وەك هێمای گەڕانەوەی ئاشتی‌و ئارامیی بۆ سەر زەوی.

لە ڕووی تەندروستییەوە، لە ساڵی 1969 لە شاری لۆوك-ی ئیتاڵیا كۆنگرەیەكی جیهانیی لەسەر زەیتون بەسترا، پزیشكەكان لە؛ ئیتاڵیا، یۆنان، فەڕەنسا، تونس، یوگسلافیا‌و ئیسپانیا هەموو كۆكبوون كە لە ڕووی بایۆلۆجی‌و پزیشكییەوە، زەیتون ‌و ڕۆنەكەی؛ باشترینن.

ئامێری دروستكردنی زەیتی زەیتون لە كۆندا لە عەفرین.

بەدەر لە عەفرین، لە چەند ناوچەیەكی دیكەی سوریاش زەیتون هەیە، وەك؛ ئیدلب‌و باب‌و مەنبەج، بەڵام زەیتونی عەفرین لە جیهاندا ناودارەو زەیتەكەی لەڕووی جۆریی‌و پێكهاتەیەوە جیاوازەو خواستی زۆری لەسەرە.

عەفرین شارێكی ڕۆژئاوای كوردستانەو لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای حەلەب-ی سوریایەو هاوسنورە لەگەڵ توركیا بە درێژایی 100 كیلۆمەتر.

عەفرین بە (بووكی كوردستان) ناودەبرێت، ناوچەیەكی شاخاویی‌و گەشتیارییە، داهاتی سەرەكی لە سەر زەیتون‌و میوەو سەوزە‌و گەنمە، لە 360 گوند پێكدێت‌و لە سەرەتای شۆڕشی سوریا لەلایەن شەڕڤانانی كوردەوە كۆنتڕۆڵكراو سەرباری هەموو گەمارۆو هێرشی گروپە چەكدارەكان، كورد توانی بیپارێزێت‌و پێشكەوتن لە كەرتی جۆراوجۆر لە ناوچەكە بەدیهات، بەڵام ئێستا لەژێر داگیركاریی توركیادایە.

توركیا دار زەیتونەكانی عەفرین دەبڕێتەوە

2018-10-09 16:59:14