بنەمای پەرەگراف متمانەیە

پەرەگراف دۆسیەیەكی زەبەلاحی "دزینی نەوتی هەرێم" ئاشكرا دەكات

بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان. وێنە؛ پەرەگراف.

پەرەگراف- سوركێو محەمەد

چەند بەرپرسێكی باڵای ئاسایشی هەولێر "دەستبەسەر كراون" بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەیەكدا كە كونكردنی بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان‌و دزینی نەوتەكەیەتی، بەپێی دوو سەرچاوەی ئاگادار.

ئەو دۆسیەیە كۆتایی مانگی ڕابردوو ئاشكرا بووەو چەندین كەس لە ناو دامودەزگاكانی حكومەت‌و دەرەوەی حكومەت تێوەگلاون‌و كاریان تێدا كردووە، لەلایەن ئاژانسی پاراستنی پارتی‌و دژە تیرۆری سەربە ئاسایشی گشتی هەولێر لێكۆڵینەوەی تێدا دەكرێت، پەرەگراف چەند ڕۆژێكە بەدواداچوونی بۆدەكات.

سەرچاوەیەكی باڵا كە ئاگاداری وردەكاریی دۆسیەكەیە بۆ پەرەگراف وتی"چوار بەرپرسی باڵای ئاسایشی هەولێر لەناو ئەو كەسانەدان كە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت، دەستبەسەر زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلاری یەكێكیاندا گیراوە."

بەدەر لەو بەرپرسە ئەمنییانە، چەند كەسێكی دیكەش تێوەگلاون لە دۆسیەكەو لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت، یەكێك لەوانە بازرگانێكی نەوتە، سەرچاوەكە وتی"ئەوانە نزیكەی دوو ساڵە بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانیان لە چەند شوێنێكەوە كون كردووەو نەوتەكەیان دزیوە، لە بازاڕی ڕەشدا ساخیان كردووەتەوەو دەیان ملیۆن دۆلاریان لەو ڕێیەوە دەستكەوتووە" سەرچاوەیەكی دیكەش ئەم زانیارییەی پشتڕاست كردەوە.

هەرچەندە سەرچاوەكان ناوی چەند بەرپرسێك دەهێنن كە تۆمەتبارن‌و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كراوە، هەندێكیان دەستبەسەرن‌و هەندێكی دیكەیان لەژێر چاودێریدان، بەڵام پارێزگاری هەولێر ڕەتیدەكاتەوە ئەو كەسانە بەرپرسیان تێدابێت.

نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بۆ پەرەگراف وتی"كەسیان بەرپرس نین. فەرمانبەری حكومەتی تێدایە‌و خەڵكن ڕەنگە كارمەندێكی ئاسایش‌و لەو بابەتانەی تێدابێت."

پارێزگاری هەولێر وتیشی"ئەوانە بۆری نەوتیان كون كردووەو دزییان كردووە لە سوتەمەنی‌و لە بۆری نەوتەكە."

لەبارەی ژمارەی دەستگیركراوانی ئەو دۆسیەیە، نەوزاد هادی وتی"نازانم چەند كەسن، لێكۆڵینەوەی تێدا دەكرێت. لێرەیەو لە دهۆكەو لەسەر ڕێی بۆری نەوتەكەیە، وردەكاری لای ئێمە نییە. دۆسیەكە لە ئەنجومەنی ئاسایشە."

بە پێچەوانەی وتەكانی پارێزگاری هەولێر، سەرچاوەكان تەئكید لەوە دەكەنەوە چەند بەرپرسێكی باڵای ئەمنیی لەناو ئەو كەسانەدان كە لەو دۆسیەیەدا دەستبەسەر كراون‌و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

یەكێك لەو كەسانە بەرپرسێكە لە لوتكەی دەسەڵاتی ئەمنیی هەولێردایە، پەرەگراف ئەوەی پشتڕاست كردووەتەوە ئەو كەسە ئێستا هەرێمی كوردستانی بەجێهێشتووەو لە دەرەوەی وڵاتە، بەڵام لەبارەی هۆكاری چوونە دەرەوەكەی قسەی جیاواز هەیە، سەرچاوەیەك دەڵێت"پەیوەندی بەو دۆسیەیەوە هەیەو هەڵهاتووە"، بەڵام سەرچاوەیەكی دیكە وتی"هێشتا دیارنییە بۆ لەدەرەوەیەو پەیوەندیدارە یاخود نا."

هاوكات بەرپرسێكی دیكەی ئاسایشی هەولێر كە بەهەمانشێوە دەسەڵاتی فراوانی هەیەو كەسێكی ناسراوی شارەكەیە، تائێستا دووجار بانگكراوە بۆ ئاسایشی گشتی بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو دۆسیەیە، وەك سەرچاوەكان دەڵێن، تادێت دۆسیەكە فراوان دەبێت‌و خەڵكی دیكەش تێوەدەگلێن.

هەرلەبارەی دەستگیركردنی ژمارەیەك بەرپرسی ئەمنیی، سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی"بە مەبەستی لێكۆڵینەوەیە لەسەر بنەمای هەندێك ڕاپۆرت، كەس تۆمەتبار نەكراوەو دوای لێكۆڵینەوە ئەگەر پێویست بە ئیجرائاتی دیكە بكات حكومەت ئیجرائاتی خۆی دەكات."

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەسەر ئەم دۆسیەیە، پەرەگراف پەیوەندیكرد بە تاریق نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر، بەڵام وەڵامی نەدایەوە.

حكومەتی هەرێم چوار ساڵە لەڕێی بۆری نەوتی سەربەخۆی خۆیەوە نەوتەكەی هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا دەكات‌و لەوێوە دەنێردرێتە بازاڕەكانی جیهان، لەو ماوەیەدا كەرتی نەوت زۆرترین قسەی لەسەر كراوەو ڕەخنەی توند لە "ناشەفافی" بڕی هەناردەو داهاتەكەی گیراوە.

توركیا دار زەیتونەكانی عەفرین دەبڕێتەوە

دوای داگیركردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە، دار زەیتونەكانی ئەو كانتۆنەی ڕۆژئاوای كوردستان كەوتنەبەر ڕق‌و ئاگرباران‌و وێرانكاریی.

پەرەگراف دۆسیەیەكی زەبەلاحی "دزینی نەوتی هەرێم" ئاشكرا دەكات

2018-10-17 17:50:23