بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی "گروپێكی دزین و بە قاچاخبردنی نەوت"ی ڕاگەیاند

بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان. وێنە؛ پەرەگراف.

پەرەگراف

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستگیركردنی "گروپێكی دزین و بە قاچاخبردنی نەوت"ی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی ئاسایش، گروپەكە لە چوار هاوڵاتی‌و دوو كارمەندی ئاسایش پێكهاتوون، بەبێ ئەوەی پلەی كارمەندەكانی ئاسایش‌و پۆنیەتی دزین‌و بە قاچاخبردنی نەوتەكە ڕوون بكاتەوە.

ئەنجومەنی ئاسایش داوادەكات، دەزگا ئەمنییەكان لە پارێزگا و ناوچە جیاجیاكانی دیكەی هەرێم، جێبەجێكاری یاسابن، دەڵێت"بەهەمانشێوە مامەڵە لەگەڵ ڕێگر و یاساشكێنەكان بكەن و داڵدەی قاچاخچی و گەندەڵكاران نەدرێت."

ڕاگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی ئاسایش دوای ئەوەدێت، دوێنێ پەرەگراف لە ڕاپۆرتێكدا ئەوەی ئاشكرا كرد، چەند بەرپرسێكی باڵای ئاسایشی هەولێر "دەستبەسەر كراون" بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەیەكدا كە كونكردنی بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان‌و دزینی نەوتەكەیەتی، ئەمەش بەوتەی دوو سەرچاوەی ئاگادار.

پەرەگراف لە بەدواداچونەكەیدا ئەوەی خستبووەڕوو، ئەو دۆسیەیە كۆتایی مانگی ڕابردوو ئاشكرا بووەو چەندین كەس لە ناو دامودەزگاكانی حكومەت‌و دەرەوەی حكومەت تێوەگلاون‌و كاریان تێدا كردووە، لەلایەن ئاژانسی پاراستنی پارتی‌و دژە تیرۆری سەربە ئاسایشی گشتی هەولێر لێكۆڵینەوەی تێدا دەكرێت.

سەرچاوەیەكی باڵا كە ئاگاداری وردەكاریی دۆسیەكەیە بۆ پەرەگراف وتی"چوار بەرپرسی باڵای ئاسایشی هەولێر لەناو ئەو كەسانەدان كە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت، دەستبەسەر زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلاری یەكێكیاندا گیراوە."

بەدەر لەو بەرپرسە ئەمنییانە، چەند كەسێكی دیكەش تێوەگلاون لە دۆسیەكەو لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت، یەكێك لەوانە بازرگانێكی نەوتە، سەرچاوەكە وتی"ئەوانە نزیكەی دوو ساڵە بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانیان لە چەند شوێنێكەوە كون كردووەو نەوتەكەیان دزیوە، لە بازاڕی ڕەشدا ساخیان كردووەتەوەو دەیان ملیۆن دۆلاریان لەو ڕێیەوە دەستكەوتووە" سەرچاوەیەكی دیكەش ئەم زانیارییەی پشتڕاست كردەوە.

هەرچەندە سەرچاوەكان ناوی چەند بەرپرسێك دەهێنن كە تۆمەتبارن‌و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كراوە، هەندێكیان دەستبەسەرن‌و هەندێكی دیكەیان لەژێر چاودێریدان، بەڵام پارێزگاری هەولێر ڕەتیكردەوە ئەو كەسانە بەرپرسیان تێدابێت.

نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بۆ پەرەگراف وتی"كەسیان بەرپرس نین. فەرمانبەری حكومەتی تێدایە‌و خەڵكن ڕەنگە كارمەندێكی ئاسایش‌و لەو بابەتانەی تێدابێت."

پارێزگاری هەولێر وتیشی"ئەوانە بۆری نەوتیان كون كردووەو دزییان كردووە لە سوتەمەنی‌و لە بۆری نەوتەكە."

لەبارەی ژمارەی دەستگیركراوانی ئەو دۆسیەیە، نەوزاد هادی وتی"نازانم چەند كەسن، لێكۆڵینەوەی تێدا دەكرێت. لێرەیەو لە دهۆكەو لەسەر ڕێی بۆری نەوتەكەیە، وردەكاری لای ئێمە نییە. دۆسیەكە لە ئەنجومەنی ئاسایشە."

بە پێچەوانەی وتەكانی پارێزگاری هەولێر، سەرچاوەكانی پەرەگراف تەئكیدیان لەوەكردەوە چەند بەرپرسێكی باڵای ئەمنیی لەناو ئەو كەسانەدان كە لەو دۆسیەیەدا دەستبەسەر كراون‌و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

دەقی ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی دەستگیركردنی گروپەكە

لەچوارچێوەی هەڵمەتەكانی جێبەجێكردنی یاسا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی دەستێوەردان لە موڵكی گشتی. بەپێی بڕیاری دادوەر، لە ئۆپەراسیۆنێكی دەزگا ئەمنییەكان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی، گرووپێكی دزین و بە قاچاخبردنی نەوت دەستگیركرا، كە پێكهاتووە لە چوار هاوڵاتی و دوو كارمەندی ئاسایش.

دەستگیركراوان بەپێی ڕێوشوێنە یاساییەكان مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت و دوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكانیش، لەلایەن دادگاوە دۆسیەكانیان یەكلادەكرێتەوە.

ئێمە لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، هەموو لایەك دڵنیادەكەینەوە، لەپێناو سەروەری یاسا، ئەرك و شەونخوونی دەزگاكانمان بەردەوام دەبێت و ڕێگەنادەین دەستدرێژی بكرێتە سەر موڵك و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان، هەر كەس و لایەنێكیش یاساشكێنی بكات، ڕووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە و سزای یاسایی خۆی وەردەگرێت.

پێویستە دەزگا ئەمنییەكان لە پارێزگا و ناوچە جیاجیاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان‌، جێبەجێكاری یاسابن و بەهەمانشێوە مامەڵە لەگەڵ ڕێگر و یاساشكێنەكان بكەن و داڵدەی قاچاخچی و گەندەڵكاران نەدرێت.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان
18ی ئۆكتۆبەری 2018

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی "گروپێكی دزین و بە قاچاخبردنی نەوت"ی ڕاگەیاند

2018-10-18 20:15:09