بنەمای پەرەگراف متمانەیە

عێراق هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ ئێران ڕادەگرێت

كاركردن لە بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستان، مانگی 5ی 2013. وێنە؛ پەرەگراف.

پەرەگراف

عێراق سەرەتای مانگی داهاتوو هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ ئێران ڕادەگرێت، بەپێی ڕێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ حكومەتی هەرێم، نەوتی كەركوك بە بۆری هەرێم هەناردەی توركیا دەكرێت.

لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو كە دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندیی گەڕایەوە بۆ كەركوك، هەناردەی نەوتی ئەو پارێزگایە بە بۆری ڕاگیرا‌و دوای چەند ڕۆژێك بە تانكەر هەناردەكردن بۆ ئێران دەستیپێكرد، لە مانگی داهاتووەوە لە چوارچێوەی پابەند بوون بە سزاكانی ئەمەریكا هەناردەكردنەكە بۆ ئێران ڕادەگیرێت.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاویكردەوە، ئێستا عێراق كەمتر لە 30 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا لە ڕێگای تانكەرەوە هەناردەی ئێران دەكات.

"هەناردەكردنی نەوتی كەركوك لە ڕێگای تانكەرەوە بۆ ئێران لە مانگی داهاتووەوە ڕادەگیرێت ئەوەش بۆ پابەندبوون بەسزاكانی ئەمەریكا لە دژی ئێران. كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق(سۆمۆ) بەنیازە وەكو جێگرەوەیەك بۆ ڕاگرتنی نەوتی كەركوك، بڕی 30 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا لە كێڵگە نەوتییە بچوكەكانی نزیك موسڵ بفرۆشێت‌و سۆمۆ ڕۆژی پێنجشەممە تەندەرەكەی دەرچواندووە" سەرچاوەیەك بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز وادەڵێت.

كەركوك پارێزگایەكی دەوڵەمەندە بە نەوت، بەهۆی كێشەكانی نێوان هەرێم‌و بەغداوە نەوتی ئەو پارێزگایە زیاتر لە ساڵێكە بە بۆری هەناردە ناكرێت، ئەوەش زیانی زۆری بە ئابوری عێراق بەگشتی‌و كەركوك‌و هەرێمی كوردستان گەیاندووە.

ڕۆیتەزر لە زاری سەرچاوەی ئاگادارەوە ئەوەی خستووەتەڕوو، حكومەتی پێشوی عێراق بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا ڕێككەوتنێكی واژۆكردووە كە دەستبكاتەوە بە هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ بەندەری جەیهانی توركیا لە ڕێگای حكومەتی هەرێمەوە.

ئەو ڕێككەوتنە نوێیە دەبێت بەشێوەی كۆتایی لەلایەن عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق و سامر غەزبان وەزیری نەوتی نوێی عێراقەوە پەسەند بكرێت.

بەرلە ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حكومەتی هەرێم ڕۆژانە لەڕێی بۆری سەربەخۆی خۆیەوە 300 هەزار بەرمیل نەوتی كەركوكی هەناردەی توركیا دەكرد، لە دوای ئەو ڕووداوانە عێراق لەگەڵ ئێران ڕێككەوت بە تەنكەر نەوتی كەركوك هەناردەی ئەو وڵاتە بكرێت، سەرەتا 30 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەو دواتر بەرزبكرێتەوە بۆ 60 هەزار بەرمیل، بەڵام مانگی داهاتوو كە سزاكانی ئەمەریكا دژی ئێران دەچنە قۆناغێكی تووندترەوە، عێراق هەناردەی نەوتەكەی بۆ ئێران ڕادەگرێت.

حكومەتی ناوەندیی ئەگەر بیەوێت نەوتی كەركوك بە ڕێژەیەكی زۆرو بە بۆری هەناردەی دەرەوە بكات، تاكە ڕێگای بۆری سەربەخۆی نەوتی هەرێمی كوردستانە، لەگەڵ ئەوەشدا حكومەتی ناوەندیی لە هەوڵی دروستكردنی بۆرییەكی نوێدایە تاوەكو پێویستی بە بۆرییەكەی هەرێم نەبێت لە داهاتوودا.

دوای ئەوەی داعش لە مانگی 2ی 2014 بۆری نەوتی كەركوك-جەیهانی تەقاندەوەو دواتریش موسڵ‌و بەشێكی زۆری ناوەڕاستی عێراق كۆنتڕۆڵ كرد، بۆرییەكە بەتەواوی كەوتە ژێردەستی ئەو ڕێكخراوەو زیانی زۆری بەركەوتووە، عێراق بە باشتری دەزانێت بۆرییەكی نوێ دروست بكات نەك ئەو بۆرییە چاك بكاتەوە.

بۆری نەوتی هەرێم لە ئێستادا تەنها نەوتی كێڵگەكانی هەرێم دەگوازێتەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا كە كەمترە لە 300 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.

بۆری نەوتی هەرێم بۆسەر سنوری توركیا ماوەی چەند ساڵێكی پێچووە تادروستكراوەو كۆتایی ساڵی 2013 تەواوبووە، 281 كیلۆمەترەو نزیكەی 200 ملیۆن دۆلاری تێچووە، ئەمەش بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز(مانگی 7ی 2013).

بۆری نەوتەكەی هەرێم لەسەر سنوری توركیا لەهەمان بۆری نەوتی كەركوك-جەیهان بەستراوە(دوای وێستگەی خوێندنەوەی نەوتی عێراق لەسەر بۆرییەكە) لەبەرئەوە نەوتی هەرێم لە ڕێگەی هەمان بۆرییەوە لەخاكی توركیا دەگوازرێتەوە بۆ بەندەری جەیهان، بەوپێیەش كاتێك هەرێم دەتوانێت نەوت هەناردە بكات كە حكومەتی عێراق نەتوانێت نەوتی كەركوك لەڕێگەی بۆری خۆیەوە هەناردە بكات، چونكە لەخاكی توركیا تەنها یەك بۆری هەیە بۆ گواستنەوەی نەوتی عێراق‌و هەرێم بۆ بەندەری جەیهان.

عێراق هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ ئێران ڕادەگرێت

2018-10-26 20:06:07