بنەمای پەرەگراف متمانەیە

یادی 10 ساڵەی دانەگاز لە هەرێم؛ نێچیرڤان بارزانی: كارەبای نیشتیمانی زیاد دەكەین

پەرەگراف

كۆمپانیای دانەگاز یادی 10 ساڵەی كاركردنی لە هەرێمی كوردستان كردەوەو نێچیرڤان بارزانی لە یادەكەدا ڕایگەیاند، تا مانگی ئاداری داهاتوو بە سێ قۆناغ كارەبای نیشتیمانی زیاد دەكەن‌و لە ماوەی كەمتر لە 2 ساڵدا وەزارەتی كارەبا دەگاتە ئامانجەكانی.

دانەگازو هاوبەشەكانی لە نیسانی 2007 بۆ وەبەرهێنان‌و سودوەرگرتنی لە سامانی سروشتی كوردستان گرێبەستیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم واژۆكرد، لە مانگی 10ی ساڵی دواتر لە كێڵگەی گازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ دەستیان بە كاركردن كرد، دوای چەند ساڵێك ڕاگرتنی كارەكانیان، ساڵی ڕابردوو دەستیان پێكردەوەو لەگەڵ حكومەت ڕێككەوتنی نوێیان واژۆ كرد.

ئەمشەو لە هەولێر دانەگاز بە بەشداریی سەرۆكی كۆمپانیاكەو گەورە وەبەرهێنەرانی ئیماراتی یادی 10 ساڵەی كاركردنی لە هەرێم كردەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت وتارێكی پێشكەش كردو ئاماژەی بە گرنگیی وزەو سامانی سروشتی كرد لە پێشخستنی كوردستان‌و سوپاسی دانەگازو هیلالی ئیماراتی كرد(هەردوو كۆمپانیاكە یەك كەس بەڕێوەبەریانە) بۆ كاركردنیان لە هەرێم.

"ئەمڕۆ دەبینین ئامانجەكانی سیاسەت‌و ئەو پلانە ستراتیژییەی حكومەتی هەرێم لە بواری وزەدا وردە وردە دێتەدی‌و ڕۆڵێكی گەورە لە بەرەو پێشبردنی هەموو كەرتەكان لە كوردستان دەگێڕێت" نێچیرڤان بارزانی وای وت.

دانەگازو هاوبەشەكانی تائێستا بە بەهای 1 ملیارو400 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانیان لە هەرێم كردووەو لە ساڵانی داهاتوودا قەبارەی وەبەرهێنان زیاتر دەكەن.

وەزارەتی كارەبا سودمەندی سەرەكی وەبەرهێنانی ئەو كۆمپانیایەیە، بەوپێیەی وێستگەكانی كارەبا بەشێكیان بە گاز كاردەكەن‌و پلانی وەزارەت ئەوەیە سەرجەم وێستگەكان بگۆڕێت بۆ گاز.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەكرد، كارەكانی دانەگاز دەرئەنجامی ئەرێنی‌و دیاری هەبووە لە هاوبەشیكردن لە بەرهەم هێنان‌و زیادكردنی تەزوی كارەبا، ئەوەی خستەڕوو، ئێستا وەزارەتی كارەبا 1500 مێگاوات بە گاز بەرهەم دەهێنێت لە وێستگەكانی هەولێرو چەمچەماڵ‌و چاوەڕوان دەكرێت 300 مێگاواتی دیكە زیاد بكات.

نێچیرڤان بارزانی وتیشی"لەگەڵ پلانەكانی دیكەی وەزارەت بۆ زیادكردنی بەرهەم هێنانی كارەبا، لە ئێستاوە تا مانگی ئاداری داهاتوو بە سێ قۆناغ ڕێژەكانی پێدانی كارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان بە شێوەیەكی بەرچاو زیاد دەكرێت."

سەرۆكوەزیرانی هەرێم باسیلەوەشكرد، لەگەڵ تەواوبوونی جێبەجێ كردنی سیستمی پێوەری زیرەك كە وەك هەنگاوێكی چاكسازیی حكومەتی هەرێم دەستیپێكردووە، لە ماوەی كەمتر لە 2 ساڵی داهاتوو وەزارەتی كارەبا لە كۆتایی ئامانجی خۆی نزیكدەبێتەوە كە دەیەوێت بە دابینكردنی گاز‌و گۆڕینی وێستگەكانی كارەبا بۆ گاز، كارەبای تەواو دابین بكات.

"لەكاتی جێبەجێ بوونی تەواوی پلانی حكومەت بۆ گۆڕینی تەواوی وێستگەكان بۆ گاز، ساڵانە سەدان ملیۆن دۆلار دەگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەت" نێچیرڤان بارزانی وای وت.

دانەگاز سەرەتای كاركردنی، ڕۆژانە 80 ملیۆن پێ سێجا گازی بەرهەم دەهێنا، دواتر ئەو ڕێژەیە بەرزبووەوە بۆ 300 ملیۆن‌و ئەم هەفتەیە گەیشتووەتە 400 ملیۆن پێ سێجا، پلانی ئەوەی هەیە لە 2 ساڵی داهاتوودا بیگەیەنێتە زیاتر لە دوو ئەوەندە.

هاوكات دانەگاز لە هەرێم ڕۆژانە زیاتر لە 100 تۆن گازی شل بۆ پێداویستی ناوخۆی ماڵان بەرهەم دەهێنێت، هەروەها 2 هەزار هەلی كاری هەمیشەیی‌و 20 هەزار هەلی كاری كاتیی ڕەخساندووە.

نێچیرڤان بارزانی بەشێكی وتارەكەی تەرخانكرد بۆ باسكردن لە كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغداو ئامادەیی هەرێمی پیشاندا بۆ چارەسەركردنیان بەپێی دەستور، هەروەها تەئكیدی كردەوە هەرێمی كوردستان بایەخ‌و پەرەی زیاتر بە وزە بەگشتی‌و وەبەرهێنان لە سامانە سروشتییەكان بەتایبەتی دەدات، داوای لە كۆمپانیاكانی بواری وزە لە جیهان كرد ڕووبكەنە هەرێم.

دانەگاز؛ لە داوای قەرەبوویەكی زەبەلاح بۆ دەستپێكردنەوەی كار

دانەگاز ساڵێك دوای كاركردنی كەوتە كێشەو ناكۆكییەكی تووند لەگەڵ حكومەتی هەرێم‌و تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لە دادگای لەندەن‌و داوای قەرەبووكردنەوەیەكی زەبەلاح، بەڵام ساڵی ڕابردوو لەگەڵ حكومەتی هەرێم ڕێككەوت‌و هەردوولا تەواوی سكاڵاكانیان لەسەر یەكتر كشاندەوە.

دانەگازو هاوبەشەكانی ساڵی 2013 ڕایانگەیاند، زیاتر لە 2 ملیار دۆلاریان لە هەرێم بردووەتەوە لە دادگای لەندەن، هەروەها كۆمپانیاكە سەرقاڵی ئامادەكاریی بوو بۆ تۆماركردنی سكاڵایەكی دیكەو داوای قەرەبووكردنەوەی بە بڕی زیاتر لە 26 ملیار دۆلار.

كێشەكانی نێوان دانەگاز و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگەڕایەوە بۆ ساڵی 2009 كاتێك دانەگاز و هاوبەشەكانی دوو كۆمپانیای دیكەیان هێنا بۆ پڕۆژەی گازی چەمچەماڵ ئەوانیش كۆمپانیاكانی ئۆ ئێم ڤی(OMV)ی نەمسایی‌و ئێم ئۆ ئێڵ (MOL)ی هەنگاریی بوون‌و دواتر پێكەوە یەكەیەكی وەبەرهێنانیان پێكهێنا بەناوی پێرڵ پیترۆڵیەم كە لەسەدا 70ی لەلایەن دانەگاز و كرێسێنتەوە خاوەندارێتی دەكرا، هەروەها هەریەك لە ئۆ ئێم ڤی و ئێم ئۆ ئێڵ هەروەها كۆمپانیای ئاڕ دەبلیو ئی (RWE) ئەڵمانی هەریەكەیان لەسەدا 10ی پشكەكانیان هەبوو.

لەو كاتەدا ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم بە پێكهاتەی ڕێكەوتنەكە ڕازی نەبوو و حكومەتی هەرێم هیچ پاداشتێكی لەو ڕێككەوتنەدا دەست نەكەوت، لەكاتێكدا كاتێك كۆمپانیای IOC مافی موڵكدارییەكانی فرۆشت بە وەبەرهێنەرێكی دیكە حكومەتی هەرێم بڕێك قازانجی دەستكەوت بوو.

لە وەڵامی ئەو گرێبەستەی دانەگازو هاوبەشەكانیدا، ئاشتی هەورامی فەرمانیدا هەموو كارەكانی هەڵكەندن هەڵپەسێردرێت‌و هێزی چەكدار بۆ كێڵگەكان جوڵەیان پێكرا بۆ جێبەجێكردنی فەرمانەكەی هەورامی.

بەوهۆیەوە بیرێكی نوێی گازی سروشتی كە پێشبینی بەرهەمی زۆری لێدەكرا لە چەمچەماڵ داخرا. بەرهەمی كێڵگەی كۆرمۆر(نزیك چەمچەماڵ) لە ساڵی 2011وە لە دەوروبەری 330 ملیۆن پێ سێ جادا بۆ هەر ڕۆژێك وەستا.

بەو هۆكارانەوە گەشەپێدانی گازی چەمچەماڵ وەستاوەو ئەوەش بووەتە هۆی كاریگەریی خراپ بەسەر ئابووری كوردستانەوە، چونكە ئەو كێڵگانە سەرچاوەیەكی گرنگ بوون بۆ دارایی هەرێم و دابینكردنی وزەی كارەبا، هەرێم ناچار بوو گاز هاوردە بكات بۆ دەستەبەركردنی كارەبا.

ڕێككەوتنەوەی دانەگازو حكومەتی هەرێم ساڵی ڕابردوو ئەنجامدراو كۆمپانیاكە پەرە بە كارەكانی دەدات لە چەمچەماڵ، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەڵێت، بەپێی ڕێككەوتنەكە بڕی بەرهەمهێنانی گاز لە كێڵگەی كۆرمۆر كە دانەگاز كاری تێدادەكات بە ڕێژەی لەسەدا 160 زیاد دەكرێت‌و حكومەتی هەرێم لەسەدا 50ی ئەو زیادكردنە دەكڕێت‌و ڕێگە بە كۆمپانیاكە دەدات لەسەدا 50كەی دیكە بفرۆشێت.

هەروەها دوو بلۆكی دیكە لە كۆرمۆر دەدرێتە دانەگاز‌و سەرمایەگوزاریی تێدادەكات، هاوكات ئەو كۆمپانیایە لەتوانای مرۆیی ناوخۆییدا هاوكاریی هەرێم دەكات.

لەبارەی ئەو قەرزەی كۆمپانیاكە كە لەلای حكومەتی هەرێمەو لەدادگای ناوبژیوانیی لەندەن دۆڕاندویەتی، بەپێی ڕێككەوتنەكە دەبێت هەرێم ملیارێك دۆلار بداتە كۆمپانیاكەو بڕی یەك ملیارو 239 ملیۆن دۆلاری دیكەی دەمێنێتەوەو لە داهاتوودا دانەگاز لە فرۆشتنی گازی كێڵگەی كۆرمۆر هەڵیدەگرێتەوە، تائێستا ڕوون نییە ئەو بڕە پارانە چەندیان دراونەتەوە.

لە بەشێكی دیكەی ڕێككەوتنەكە ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی دانەگازو هاوبەشەكانی خەرجییەكانیان وەردەگرنەوە، گرێبەستەكەیان لەگەڵ هەرێم لەڕوی قازانجەوە دەستكاریی دەكرێت، بەجۆرێك ڕێژەی ئەو قازانجەی بۆ دانەگاز دەچێت وەك كۆمپانیاكانی دیكەی لێبێت كە لە كەرتی نەوتدا كاردەكەن، ئەوكاتەش %78ی قازانج بۆ حكومەتی هەرێم دەبێت‌و %22ی بۆ دانەگازو هاوبەشەكانی دەبێت.

ڕێوشوێنی نوێ دەگیرێتەبەر
فۆڕمەكەی دەستەی دەستپاكی سامانی ڕاستەقینەی بەرپرسان ئاشكرا ناكات

ئەو فۆڕمەی بۆ بەرپرسان دەنێردرێت تا بە دەستی خۆیان ئەو موڵك‌و ماڵ‌و سامانە بنوسن كە هەیانە، هەقیقەتی سامانەكەیان ئاشكرا ناكات

ساڵێكە پارە نەخراوەتە سندووقی پترۆدۆلاری چەمچەماڵەوە

ساڵێكە هیچ بڕە پارەیەك نەخراوەتە سندووقی پترۆدۆلاری چەمچەماڵەوە. چەندین جار لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتەوە هەوڵی بۆ دراوە، بەڵام ئەنجامی نەبووە.

عێراق چۆن دەتوانێت نەوتی بەسرە بە بۆریی هەرێم هەناردەی توركیا بكات؟

عێراق ئامادەكاریی دەكات بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەكی نوێی هەناردەكردنی نەوتی بەسرە، تا لە ئەگەری داخستنی گەروی هورمز فرۆشی نەوتی تووشی گرفت نەبێت.

ڕوسیا لە قوماری نەوتی هەرێمی كوردستاندا چی دەستكەوت؟

هەرچەندە ڕوسیا بەفەرمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕیفراندۆمەوە بە "بێلایەن" ناوبرد، بەڵام بەوتەی دیبلۆماتكارێك، كریملن بە نافەرمی پەیامی پاڵپشتی بە بارزانی گەیاندبوو.

یادی 10 ساڵەی دانەگاز لە هەرێم؛ نێچیرڤان بارزانی: كارەبای نیشتیمانی زیاد دەكەین

2018-11-19 21:54:08