بنەمای پەرەگراف متمانەیە

خانەنشینیی پەرلەمانتاران لە عێراق‌و هەرێم هەڵدەوەشێتەوە

پەرەگراف

دادگای فیدراڵیی عێراق، خانەنشینكردنی پەرلەمانتاران‌و پلە تایبەتەكانی هەڵوەشاندەوە کە بەبێ ڕەچاوکردنی مەرجی تەمەن و خزمەت خانەنشین کراون و بە نادەستوریی لە قەڵەمیدا، بڕیارەكە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوەو ئەوانەی بەبێ ڕەچاوكردنی تەمەن‌و ساڵانی خزمەت بە پلەی باڵا خانەنشینكراون، خانەنشینییەكەیان هەڵدەوەشێتەوە، هەربەپێی بڕیارەكە ئەو ماددەیەی یاسای چاكسازیی لە هەرێم هەڵدەوەشێتەوە كە خەڵكی كوردستان داوای هەڵوەشاندنەوەییان دەكرد.

ئیاس ساموك، وتەبێژی فەرمیی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند، دادگای باڵای فیدراڵی ئەمڕۆ بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ماددەی 13 لە یاسای فیدڕاڵی(ئەنجومەنی نوێنەران و پێكهاتەكانی) ژمارە 13ی ساڵی 2018‌و چەند ماددەیەكی دیكەی هەمان یاسا، بەوپێیەی "پێچەوانەی دەستوور" بوون. ئەو یاسایە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران لە دواڕۆژەكانی خولەكەیدا دەریكردو سەرۆك كۆماری ئەوكات پەسەندی كردو بوو بە یاسا.

بەپێی ئەو یاسایەی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران لە كۆتایی تەمەنیدا دەریكرد، مووچەی خانەنشینی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران‌و جێگرەكانی‌و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران تەرخان كرابوو بەبێ ڕەچاوكردنی ساڵانی خزمەت‌و تەمەن‌و بەدەر لە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق.

بەڵام ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا كە پێویستە خانەنشینی پەرلەمانتارانیش بە هەمان پێوەرەكانی ساڵانی خزمەت‌و تەمەنی فەرمانبەرانی ئاسایی بێت كە لە یاسای خانەنشینیی یەكگرتوودا هاتووەو نابێت هیچ مامەڵەیەكی تایبەتیان بۆ بكرێت، پێویستە تەمەنیان لە 50 ساڵ كەمتر نەبێت‌و خزمەتیشیان لە 15 ساڵ كەمتر نەبێت لە هەر دامودەزگایەكی حكومەتدا بووبن، بەمجۆرە پێداچوونەوە بە سەرجەم خانەنشینە پلەباڵاكاندا دەكرێت‌و ڕێكدەخرێنەوە.

بڕیاری دادگای فیدراڵی سیفەتی ئیلزامیی هەیە بۆ سەرجەم دەسەڵاتەكان لەناویاندا دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان.

ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە بارەی بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی عێراق، لە نوسینێكیدا لە فەیسبوكی خۆی ئەوەدەخاتەڕوو دادگای باڵای فیدڕاڵی داواكاری خەڵكی بۆ دادپەروەریی لە نێوان خانەنشینی پلە تایبەت‌و فەرمانبەری ئاسایی بە "بڕیارێكی بنبڕ" پەسەندكرد.

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند"لە عێراق و هەرێمیش كۆتایی بە خانەنشینكردنی خاوەن پلە باڵاكان بەبێ ڕەچاوی تەمەن و ساڵانی خزمەت دێت و دەبێت خاوەن پلە باڵاكانیش تەنها لەسەر بنەمای مووچە خانەنشین بكرێن و تەمەنیشیان نەگاتە 50 ساڵ و خاوەنی 15 ساڵ خزمەت نەبن خانەنشین نابن."

ئامانج ڕەحیم ئەوەشدەخاتەڕوو، بڕیارەكە "(اثر رجعی) هەیە"‌و خانەنشینە كۆنەكانیش دەگرێتەوە.

مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتارو پلە تایبەتەكان لە عێراق‌و هەرێمی كوردستان ناڕەزایی زۆری خەڵكی لێكەوتووەتەوە، سەرەتای ئەمساڵ حكومەتی هەرێم پڕۆژەیەكی چاكسازیی ئاڕاستەی پەرلەمان كردو بوو بە یاسا، بەڵام ماددەی سێیەمی یاساكە كە ‌تایبەتە بە مووچە‌و خانەنیشنی پلە باڵاكان‌و مشتومڕو كاردانەوەی فراوانی لێكەوتەوە، بەوهۆیەوە یاساكە گەڕێندراوەتەوە بۆ پەرلەمان.

لەو یاسای چاكسازییەی گەڕێندرایەوە بۆ پەرلەمان، مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتاران هاوتا نەكرا بە مەرج‌و ڕێنماییەكانی خانەنشینیی فەرمانبەرانی ئاسایی، بەڵكو بەپێی ساڵی خزمەت‌و تەمەن بڕەكەی دیاریی كرا، لە لەسەدا 25ی مووچەكانیانەوە دەستپێدەكات تاوەكو لەسەدا 70، پێشتر سەرجەمیان بە لەسەدا 80ی مووچە خانەنشین دەكران و ئێستاش پلە تایبەتەکان بە لەسەدا 80ی مووچەکانیان خانەنشین دەکرێن.

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم باسلەوە دەكات، بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی عێراق ماددەی 3ی یاسای چاكسازییەكەی هەرێم هەڵدەوەشێنێتەوە كە تایبەتە بە مووچەی خانەنشینی خاوەن پلە باڵاكان‌و ناڕەزایی بەرفراوانی خەڵكی لێكەوتەوە‌و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەكرا.

ئامانج ڕەحیم، دەڵێت"هیچ بژاردەیەكی دیكە نامێنێت لەبەردەم ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان جگە لە هەڵوەشاندنەوەی یاساكانی هەرێم تایبەت بە خانەنشینی خاوەن وەزیفە باڵاكان‌و هاوتاكردنی خانەنشینی خاوەن وەزیفە باڵاو تایبەتەكان لەگەڵ خانەنشینی فەرمانبەرانی ئاسایی بە هەمان میكانیزم‌و مەرجی ساڵانی خزمەت‌و تەمەن، هەر شتێكی دیكە بە پێچەوانەی ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی بە نادەستووری دادەنرێت."

ڕوسیا لە قوماری نەوتی هەرێمی كوردستاندا چی دەستكەوت؟

هەرچەندە ڕوسیا بەفەرمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕیفراندۆمەوە بە "بێلایەن" ناوبرد، بەڵام بەوتەی دیبلۆماتكارێك، كریملن بە نافەرمی پەیامی پاڵپشتی بە بارزانی گەیاندبوو.

وەزارەتی ناوخۆ بۆ پەرەگراف: بە هێزی ئەمنیی‌و سەربازیی پاڵاوگە نایاساییەكان دادەخەین

خاوەنی پاڵاوگە نایاساییەكان بڕیاری حكومەت جێبەجێ ناكەن‌و پاڵاوگەكانیان داناخەن، وەزارەتی ناوخۆ هێزی ئەمنیی‌و سەربازیی بۆ داخستنیان بەكاردەهێنێت.

ئەو باندەی پارەكەی نەخۆشخانەی شاریان دزی 7 كەسن‌و دەستگیركران

ئەو باندە چەكدارەی پارەكەی نەخۆشخانەی شاریان لە سلێمانی ڕفاند سەرجەمیان دەستگیركران‌و پارەكە دۆزرایەوە.

پارەكەی نەخۆشخانەی شار چۆن دزرا؟

مووچەی پزیشك‌و كارمەندانی تەندروستیی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی لەلایەن چەند چەكدارێكی دەمامكدارەوە دزرا.

خانەنشینیی پەرلەمانتاران لە عێراق‌و هەرێم هەڵدەوەشێتەوە

2018-12-23 19:40:47