بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ساڵێكە پارە نەخراوەتە سندووقی پترۆدۆلاری چەمچەماڵەوە

چەمچەماڵ ناوچەیەكی دەوڵەمەندە بە گازی سروشتی و كۆمپانیای دانەگاز و هاوپشكەكانی وەبەرهێنانی تێدا دەكەن

پەرەگراف – هەڤاڵ زەنگەنە

ماوەی ساڵێكە هیچ بڕە پارەیەك نەخراوەتە سندووقی پترۆدۆلاری چەمچەماڵەوە. چەندین جار لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتەوە هەوڵی گواستنەوەی پارە بۆ ناو سندووقەكە دراوە، بەڵام هەوڵەكان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەنجامی نەبووە و وەزارەتی داراییش كارەكانی سنووری چەمچەماڵ وەك پێویست ڕایی ناكات، ئەمە بەوتەی قائیمقامی چەمچەماڵ بۆ پەرەگراف.

چوار ساڵ لەمەوبەر، دوای خۆپیشاندانی خەڵكی چەمچەماڵ و لەسەر داوای ئیدارەی قەزاكە، بڕەپارەیەك وەك پترۆدۆلار لە داهاتی گازی سنوورەكە بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و خزمەتكردنی قەزای چەمچەماڵ دیاری كرا. ئەو پارەیە حیسابێكی بانكی بۆ كراوەتەوەو لە سندووقێكدا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دانراوە.

لە سێ‌ ساڵی سەرەتایدا بەو پارەیە كە كۆی گشتیی 7 ملیۆن دۆلار بووە، ژمارەیەك پڕۆژە بۆ قەزاكە جێبەجێ كراون، بەڵام ئێستا ئەوە ڕاگیراوە. ڕەمك ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ، بۆ پەرەگراف وتی "ساڵێكە هیچ بڕە پارەیەك نەخراوەتە سندووقی پترۆدۆلاری چەمچەماڵەوە تا پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان جێبەجێ بكرێن".

ئەو ناوچانەی كە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ گازی سروشتییان لێ بەرهەم دەهێنرێت، لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە زۆر هەژارن، بە تایبەت ڕێگاوبان و كارەبا و ئاو. هەروەك گوندی توڕكە كە ئێستا بیرێكی نوێی تیادا لێدراوە، تا ئێستا كارەبای نیشتمانیی نییە و ڕێگاوبانەكەی لەوپەڕی خراپیدایە.

قائیمقامی چەمچەماڵ دەڵێت "چەندین پڕۆژەمان پێشكەش كردووە و ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ وەرگیراوە، وەك قیرتاوكردنی ڕێگاكانی ئاغجەلەر- كانی شەیتان كە زیاتر لە 70 گوند و ناحیەیەك لێی سوودمەند دەبن، قیرتاوكردنی ڕێگای ئاغجەلەر – تەكیە، تەواوكردنی قوتابخانەیەكی 18 پۆلی لە ناحیەی تەكیە و قیركردنی گەڕەكی مامۆستایان لە چەمچەماڵ، كە ئەو پڕۆژانە زۆر پێویستن، بەڵام تا ئێستا لە وەزارەتی دارایی پارەیان بۆ خەرج نەكراوە".

ئەو وتانەی قائیمقامی چەمچەماڵ دوای بەرنامەیەكی كەناڵی ڕووداو دێت كە تێیدا هەریەك لە ده‌رباز كۆسرەت ڕەسووڵ وەزیری ئاوەدانكردنەوەو ڕێباز حەملان وەزیری دارایی، لەسەر داواكاری و پڕۆژەكانی قەزای چەمچەماڵ قسەیان كرد.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە ڕایگەیاند، پارەی پترۆدۆلاری قەزای چەمچەماڵ لە پێنج دۆلارەوە بۆ 10 دۆلار زیاد كراوە، بۆیە پێویستە قائیمقامی قەزاكە ڕوونكردنەوە لەسەر جێبەجێنەكردنی پڕۆژەكان بدات. هاوكات وەزیری دارایی وتی "با ئیدارەی چەمچەماڵ دەرخستە بەرز بكەنەوە، ئێمە پارەیان بۆ خەرج دەكەین و بودجەیان بۆ دابین دەكەین".

بەڵام قائیمقامی چەمچەماڵ جەخت لەوە دەكاتەوە "لە ڕێگای نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتەوە، چەندین جار هەوڵی گواستنەوەی پارە ناو بۆ سندووقی پترۆدۆلاری تایبەت بە چەمچەماڵ دراوە، بەڵام لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەنجامی نەبووە، هەروەها وەزارەتی دارایش كارەكانی سنووری چەمچەماڵ وەك پێویست ڕایی ناكات".

بە پێچەوانەشەوە ڕەمك ڕەمەزان داوای ڕوونكردنەوە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە دەكات سەبارەت بە ڕاگرتنی پارەی سندووقی پترۆدۆلاری قەزای چەمچەماڵ. داواش دەكات ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت بۆ ئەوەی سنووری چەمچەماڵ لەو مافەی خۆی سوودمەند ببێت.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەسەر هۆكاری ڕاگرتنی پارەی سندووقی پترۆدۆلاری چەمچەماڵ، پەرەگراف چەندین جار پەیوەندیی بە بەڕێوەبەری گشتی و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تایبەت بەو مەلەفە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە كرد، بەڵام پەیوەندییەكان بێ وەڵام بوون، هاوكات پەیوەندیمان بە چەند بەرپرسێكی دیكەی وەزارەتەكەوە كرد، ئەوانیش بە پاساوی جیاجیا ئامادە نەبوون لەبارەی ئەو پرسەوە قسە بكەن.

قەزای چەمچەماڵ سوودێكی لە خەرجكردنی پارەی پترۆدۆلار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بینیوە، قائیمقامی قەزاكە دەڵێت "تا ئێستا حەوت ملیۆن دۆلار خراوەتە سندووقی پترۆدۆلاری چەمچەماڵەوە. سێ‌ ملیۆن دۆلاری بۆ قیرتاوكردنی ڕێگای گوندەكانی بناری گل خەرج كراوە كە كێڵگەی كۆرمۆری تێدایە، دوو ملیۆن دۆلاریش بۆ قیرتاوكردنی ڕێگای چەمچەماڵ – شوان، هەروەها دوو ملیۆن دۆلار بۆ ڕاكێشانی كارەبای 27 گوند لە سنووری ناحیەكانی قادر كەرەم و جەباری و سەنگاو، 116 هەزار دۆلاریش بۆ یەكەی پاڵاوتنی ئاوی خواردنەوە لە كانی شەیتان".

قەزای چەمچەماڵ ناوچەیەكی دەوڵەمەندە بە گازی سروشتی و كۆمپانیای دانەگاز و هاوپشكەكانی لە كێڵگەی كۆرمۆر وەبەرهێنانی تێدا دەكەن. لە ماوەی پێشوویشدا بیرێكی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بە دووریی چەند كیلۆمەترێك لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵەوە، لە گوندی توڕكە لێدرا.

گازی چەمچەماڵ لە ڕێگای بۆرییەوە بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە چەمچەماڵ و هەولێر دەگوازرێتەوە، هەروەها لە ڕێگای تانكەریشەوە بۆ كارگەكانی غازی ماڵان.

كوردستان نەوتەكەی دەداتە بەغداد؟

حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندە لەسەر ڕادەستكردنی نەوتی خۆی لە بەرانبەر پێدانی شایستە داراییەكانی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە

ڕێوشوێنی نوێ دەگیرێتەبەر
فۆڕمەكەی دەستەی دەستپاكی سامانی ڕاستەقینەی بەرپرسان ئاشكرا ناكات

ئەو فۆڕمەی بۆ بەرپرسان دەنێردرێت تا بە دەستی خۆیان ئەو موڵك‌و ماڵ‌و سامانە بنوسن كە هەیانە، هەقیقەتی سامانەكەیان ئاشكرا ناكات

عێراق چۆن دەتوانێت نەوتی بەسرە بە بۆریی هەرێم هەناردەی توركیا بكات؟

عێراق ئامادەكاریی دەكات بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەكی نوێی هەناردەكردنی نەوتی بەسرە، تا لە ئەگەری داخستنی گەروی هورمز فرۆشی نەوتی تووشی گرفت نەبێت.

ڕوسیا لە قوماری نەوتی هەرێمی كوردستاندا چی دەستكەوت؟

هەرچەندە ڕوسیا بەفەرمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕیفراندۆمەوە بە "بێلایەن" ناوبرد، بەڵام بەوتەی دیبلۆماتكارێك، كریملن بە نافەرمی پەیامی پاڵپشتی بە بارزانی گەیاندبوو.

ساڵێكە پارە نەخراوەتە سندووقی پترۆدۆلاری چەمچەماڵەوە

2019-05-27 19:47:50