بنەمای پەرەگراف متمانەیە

كوردستان نەوتەكەی دەداتە بەغداد؟

كوردستان نەوتەكەی دەداتە بەغداد؟
بۆری نەوتی سەربەخۆی هەرێم كە نەوت دەگوازێتەوە بۆ توركیا. وێنە؛ پەرەگراف

پەرەگراف- هەڤاڵ زەنگەنە

حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندە لەسەر ڕادەستكردنی نەوتی خۆی لە بەرانبەر پێدانی شایستە داراییەكانی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، ئەوەش بەپێی ڕێككەوتنێك لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی داهاتوودا.

بەپێی یاسای بودجەی عێراق، پێویستە مانگانە هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی كۆمپانیای نیشتمانی بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بكات، تا تەواوی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە ڕەوانە بكرێت.

ئەو بڕگەیەی یاسای بودجە جێبەجێنەكراوە، چونكە هەولێر ئەو بڕە نەوتەی ڕادەست نەكردووە و بەغداش لە بەرانبەردا تەنیا پارەی بۆ موچە ناردووە.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پەرەگراف وتی "لەم مانگەدا دەبێت موازەنە بێـتە پەرلەمان، كەواتە دەبێـت حكومەتی هەرێم و بەغدا ڕێكبكەون".

"وەفدە هونەرییەكان گفتوگۆیان كردووە و تائێستا دیارنیە لەسەر چ شێوازێك ڕێككەوتوون، بەڵام ئاگاداری بەردەوامی گفتوگۆكانین، تەنها ئەوە ماوە وەفدێكی باڵاتر بێت بۆ ئەوەی بەتەواوەتی لە دانوسانەكاندا بگەن بەیەك".

وەفدە هونەرییەكان لە نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتەكان، دارایی و خاڵە سنورییەكان پێكهاتوون، چەندین هەفتەیە هەردولا لە هەولێر و بەغدا، گفتوگۆكانیان بەردەوامی هەیە.

گفتوگۆكان هاوكاتە لەگەڵ هەوڵەكانی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێ و پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2020.

بەوتەی میرزا بڕیاربووە هەفتەی ڕابرد‌وو وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا بكات، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەكانی عێراقەوە دواخراوە.

خۆپیشاندانەكانی ناڕەزایی دژی حكومەت، سەرەتای ئەم مانگە لە بەغداوە دەستیپێكرد و چەند پارێزگایەكی دیكەی گرتەوە، كە بەهۆی بارگرژییەكانەوە ناوەندی دەسەڵاتی لە عێراق بەرەو بارودۆخی ئاڵۆز برد و بەهۆی پێكدادان و تەقەی هێزە ئەمنییەكانیشەوە، زیاتر لە 100 كەس كوژران و هەزاران كەس برینداربون.

شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان كە بەدواداچونی بۆ دۆسیەی دارایی و گفتوگۆكانی هەرێم كردووە بۆ پەرەگراف وتی "وەفدی هەرێم ڕازین بە ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت لە سەرەتای ساڵی 2020 بە عێراق، بەمەرجی ناردنی شایستە داراییەكان".

ئەوەی لە كۆبونەوەكاندا بۆتە تەوەری سەرەكی گفتوگۆ؛ شایستە داراییەكانی هەرێمە لە بودجەدا.

"نوێنەری حكومەتی هەرێم سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد و ئێمە پێشنیاری خۆمان پێداون كە پێویستە ڕێككەوتنەكان سەقامگیری بۆ بودجە و موچەی فەرمانبەران بگەڕێنێتەوە، پابەندبن بەناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بۆ ئەوەی بەغدا تا شایستە داراییەكانی هەرێم دابین بكات" بەوتەی جەودەت.

لەگەڵ هەڵبژاردنیدا بە سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی كە بە دۆستی كورد ناوی دەهێنرێت، بەڵێنیدا لە ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەست بۆ موچەی فەرمانبەران نەبات، لەوكاتەوە مانگانە بڕە پارەیەك بۆ موچە ڕەوانەی هەرێم دەكات.

لە حكومەتەكانی پێشودا، بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی و حەیدەر عەبادی، بودجەی تەواو بۆ موچەی فەرمانبەران ڕەوانە نەكرا، بەهۆی بە سەربەخۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پێویستە هەرێم یەكلابێتەوە كە ئایا پشتیوانی عادل عەبدولمهدی دەكات یان نا، چونكە پشتیوانی ناوبراو بە هەنگاوی كرداریی و ڕادەستكردنی نەوت دەبێت نەك بە بەیاننامە.

شیروان میرزا وتی "فشاری زۆر لەسەر سەرۆك وەزیر هەیە كە بۆ پارە بۆ هەرێم دەنێرێت بەبێ ناردنی نەوت، بۆیە دەبێت هەرێم ئەو 250 هەزار بەرمیلە بە كاملی بنێرێت ئەوكاتە داوای ئیستحقاقی خۆی بە كاملی بكات".

بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر كۆبونەوەكانی وەفدە هونەرییەكان؛ پەرەگراف زیاد لە جارێك پەیوەندی بە هەریەكە لە خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ دۆسیەی بەغدا و ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمەوە كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.

یەك لەدوای یەك دەرگاكان بەڕووی هەرێمی كوردستاندا دادەخرێن

پێدەچێت لە ئایندەیەكی نزیكدا جیهان شوێنی خەزنكردنی نەوتی زیادەی نەبێت

سعودیە بازاڕی نەوتی تووشی شۆك كرد؛ كاریگەریی لەسەر كوردستان دەبێت؟

سعودیە شەڕی نرخی ڕاگەیاند بەرامبەر ڕوسیاو بە هەنگاوێكی كتوپڕ بازاڕی نەوتی جیهانیی تووشی شۆك كرد

دهۆك هەر فڕۆكەخانەی نەدی؛ ساڵانێكە پڕۆژەكە ڕاگیراوە و دەیان خێزانیش بەهۆیەوە بوون بە كرێچی

فڕۆكەخانەی دهۆك، ساڵانێكە بووەتە خەونێكی بەتاڵی خەڵك و كەسیش نازانێت چارەنوسی چی لێدێت.

كەی دامەزراندن دەستپێدەكاتەوە؟

محەمەد بە هەزار چەرمەسەری خوێندنی زانكۆی تەواو كرد، لەوەش زیاتری چەشت بەدوای ئیشدا و لە بوارەكەی خۆیدا هیچی دەستنەكەوت، بۆیە ناچار..

كوردستان نەوتەكەی دەداتە بەغداد؟

2019-10-14 18:39:24