بنەمای پەرەگراف متمانەیە

بە حكومەت و پەرلەمانەوە؛ هێشتا پڕۆژەی چاكسازییان نەخستۆتە سەر كاغەز

پەرەگراف – هەڤاڵ زەنگەنە

حیزبە سەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان، هەریەكە خۆی بە پاڵەوان و خاوەنی ڕاستەقینەی چاكسازی لە موچە و دەرماڵە و خانەنشینیی دەزانێت، لە كاتێكدا هێشتا پڕۆژەكە بە تەواوی نەشخراوەتە سەر كاغەز تا ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت.

كابینەی پێشووی حكومەت بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، نیوەی تەمەنی بە بەڵێنی ئەنجامدانی چاكسازی گەورە بەڕێكرد لە ڕێی پڕۆژەیەكەوە لە موچە و خانەنشینیدا، بەڵام بێ ئەنجام مایەوە تا حكومەتی نوێی مەسرور بارزانی، كە ئەویش چەند مانگێكە هەمان دروشمی بەرزكردۆتەوە.

لە نوێترین هەنگاودا، لیژنەیەكی هەماهەنگی لە ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی كوردستان، سەرقاڵی گفتوگۆ و داڕشتنەوەی جارێكیتری پڕۆژەكەن لەسەر كاغەز، تا بەپێی تەوافوقی لایەنە بەشدارەكانی دەسەڵات، بدرێتە دەست پەرلەمانتاران و بەبێ گرفت تێیپەڕێنن.

پڕۆژەیاسای چاكسازی لە موچە و خانەنشینی و دەرماڵەكان، لە خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان پەسەند كرا، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی خەڵك و بەشێك لە فراكسیۆنەكانەوە، گەڕێندرایەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

جەلال محەمەد ئەمین، بڕیاردەری لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ پەرگراف وتی "بڕیارە دوای پێداچوونەوە و كاركردن لەسەر سەرنجی لایەنەكان بۆ پڕۆژە یاساكە، بكرێتە پڕۆژەیەكی موتەكامل و لە ڕۆژانی داهاتوودا پڕۆژەیاساكە بگەڕێـتەوە بۆ پەرلەمان".

پڕۆژە یاساكە لە 8 بەش و 20 مادە پێكدێت، تایبەتە بە پێداچوونەوە بە موچە، خانەنشینی، دەرماڵە، هەژماركردنی ساڵەكانی خزمەت، بوارەكانی سەربازی، ئاسایشی ناوخۆ، كەسوكاری شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، چارەسەری دوو موچەیی.

جەلال محەمەد كە ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕانە دەڵێت، بۆچونێك هەیە پڕۆژەكە پێش ئەوەی بگەڕێـتەوە بۆ پەرلەمان تەوافوقی لەسەر بكرێت، ئەوەش لەنێوان لایەنە بەشداربووەكانی حكومەت، "بۆ ئەوەی یەكەم لەناو پەرلەمان ئەرقەلەی بۆ دروست نەكرێت و دووەمیش بۆ ئەوەی لەكاتی جێبەجێكردن دا بەزوویی جێبەجێبكرێت و گرفت نەیەتەڕێی".

بەشێك لە لایەنە سیاسییەكانی حكومەت، پێشتر و زیاد لە جارێك، ناڕاستەوخۆ یەكترییان بە دروستكردنی گرفت بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساكە تۆمەتباركردووە، بە تایبەت كە دەست دەبات بۆ كەمكردنەوەی ئیمتیازاتی پلە باڵاكان و نەهێشتنی دووموچەیی و بندیوار.

یەكێتی و پارتی، تۆمەتبارن بە بڕینەوەی موچە یان دوو موچەیی بۆ هەزاران كادیری ڕێكخستنەكانی خۆیان، ئەوەش لەسەر بودجەی حكومەت.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی ، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێـتی ڕەتیدەكاتەوە حیزبەكەی دژی پڕۆژەی چاكسازی بێت بە بیانوی بڕینی موچەی فەرمانبەری ڕێكخراوەكان.

"ئێمە لەسەردەمی جەنابی مام جەلال كە سەرۆكی هەرێم بوو لەئیدارەی سلێمانی پڕۆژەیەكی هەبوو بەناوی چاكسازی و پاكسازی، لە ڕابردووشدا مەبدەئی چاكسازیمان هەبووە، بۆیە هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكەینەوە كە یەكێـتی بە ڕێگر لە پڕۆژەكە دەزانن و ئێمە پێشتر لە حكومەت پڕۆژەی چاكسازیمان هەبووە و پێشكەشمان كردووە" گەڵاڵی بۆ پەرەگراف وای وت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە بڕیارێك لە 30ی تەمموزی ئەمساڵ لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ پڕۆژەكە.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران 7ی تشرینی یەكەم لە كۆبونەوەیەكی ئەو لیژنەیەدا جەختیكردۆتەوە "خواست و ئیرادەمان بۆ ئەنجامدانی چاكسازی زۆر بەهێزە و بە هاوكاری پەرلەمانی كوردستان ئەنجامی دەدەین"، بەپێی ڕاگەیەندراوێكی حكومەت.

پەسەندكردنی ئەو پڕۆژەیە لەلایەن پەرلەمانەوە، پێشتر ناڕەزایی زۆری لێكەوتەوە، بە تایبەت خۆپیشاندانی خەڵك، بەهۆی هەبونی ماددەیەكی تایبەت بە خانەنشینی پلەباڵاكان، كە موچەی مانگانەیان دەگاتە زیاتر لە دوو ملیۆن دینار، هەر ئەوەش پەسەندكردنی پڕۆژەكەی گەڕاندەوە.

پێشەوا هەورامانی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی بۆ پەرەگراف وتی "پڕۆژەكە لای حكومەتە و گفتوگۆی لەسەركراوە، ئێمە وەك پارتی هیچ بەرهەڵستییەكمان نیە بۆ ئەم پڕۆژەیە، خۆمان بەخاوەنی دەزانین و گفتوگۆشی لەسەر دەكەین..، لەسەر كۆی پڕۆسەكەش باوەڕناكەم هیچ لایەنێك دژی بێت و هەموان گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی چاكسازی شتێكی زەرورییە و دەبێت بكرێت".

بیرۆكەی داڕشتنی ئەو پڕۆژەیاسایە، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014، هاوكات لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە هەرێمی كوردستان، كە بەهۆیەوە موچەی فەرمانبەران بۆ نیوە كەمكرایەوە بەناوی پاشەكەوتەوە و تەواوی پڕۆژەكانیش ڕاگیران.

پەرەگراف پەیوەندیكرد بە ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان و حكومەت، تا لەسەر وادەی ناردنی پڕۆژەیاسای چاكسازی بۆ پەرلەمان قسەبكات، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانی نەدایەوە.

ئەنجومەنی وەزیران، لە ئێستادا هەوڵی ئەوەدەدات سێ لایەنی بەشداری دەسەڵات، پارتی و یەكێتی و گۆڕان، لە دەرەوەی پەرلەمان لەسەر پڕۆژەكە ڕێكبكەون.

پەرلەمانتارەكەی گۆڕان دەڵێت ئەو سێ لایەنە سەرنجەكانی خۆیان خستۆتەڕوو لە سەر پڕۆژەكە، "تیمی حكومەت لەگەڵ هەرسێ فراكسیۆنەكە سەرقاڵی كاملكردنی پڕۆژەكەن و هەموو لایەنەكانیش پڕۆژەكە بە ئەولەویەت دەزانن، پڕۆژەكەش لەبەرئەوەی موچە و دەرماڵەی كۆمەڵێك كەس كەمدەكاتەوە بە تەئكید لەسەر ئاستی شەخس لەناو لایەنەكان كێشەی بۆ دروستدەكرێت".

جەلال محەمەد پێشیوایە دواجار "ئیرادەی چاكسازی لە ئیرادەی ڕێگرییەكان بەهێزترە".

سێ لایەنە سەرەكییەكەی پێكهێنەری حكومەت، لە نێو پەرلەماندا پێكەوە زۆرینەن، بۆیە دەتوانن پڕۆژەیاساكە تێپەڕێنن.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی دەڵێت وەك یەكێتی لەگەڵ چاكسازییدان بۆ دوو بواری سەرەكی؛ شەفافیەتی نەوت و داهات كە "تائیستا وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ڕەسیدی بانكی جیاوازی هەیە و نازانرێت چۆنە" لەگەڵ شەفافیەت لە خەرجییەكاندا، بەوشێوەیەش بە تەواوی پشتیوانی دەكەن.

پێشتر و لە سەروبەندی ڕەوانەكردنی پڕۆژەیاساكەدا بۆ پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران وەك ڕێگەچارەیەكی خێرای وەسفكرد، بۆ گەڕانەوەی خەرجییەكی زۆری بەفیرۆچوو، لەڕێی چاكسازی لە موچە و خانەنشینی و نەهێشتنی دوو موچەیی.

یەك لەدوای یەك دەرگاكان بەڕووی هەرێمی كوردستاندا دادەخرێن

پێدەچێت لە ئایندەیەكی نزیكدا جیهان شوێنی خەزنكردنی نەوتی زیادەی نەبێت

سعودیە بازاڕی نەوتی تووشی شۆك كرد؛ كاریگەریی لەسەر كوردستان دەبێت؟

سعودیە شەڕی نرخی ڕاگەیاند بەرامبەر ڕوسیاو بە هەنگاوێكی كتوپڕ بازاڕی نەوتی جیهانیی تووشی شۆك كرد

دهۆك هەر فڕۆكەخانەی نەدی؛ ساڵانێكە پڕۆژەكە ڕاگیراوە و دەیان خێزانیش بەهۆیەوە بوون بە كرێچی

فڕۆكەخانەی دهۆك، ساڵانێكە بووەتە خەونێكی بەتاڵی خەڵك و كەسیش نازانێت چارەنوسی چی لێدێت.

كەی دامەزراندن دەستپێدەكاتەوە؟

محەمەد بە هەزار چەرمەسەری خوێندنی زانكۆی تەواو كرد، لەوەش زیاتری چەشت بەدوای ئیشدا و لە بوارەكەی خۆیدا هیچی دەستنەكەوت، بۆیە ناچار..

بە حكومەت و پەرلەمانەوە؛ هێشتا پڕۆژەی چاكسازییان نەخستۆتە سەر كاغەز

2019-10-29 20:12:29