بنەمای پەرەگراف متمانەیە

سەرما و بێ نەوتیی؛ خەڵكی كوردستان دەنێرێتە موسڵ

پەرەگراف- مەسعود هادی

بەشێك لە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، ڕودەكەنە شاری موسڵ و لەوێوە نەوتی سپی دەهێننەوە، چونكە نرخەكەی هەرزانتر و كوالێتیشی باشترە.

حكومەتی هەرێم، ساڵانە بە چەند قۆناغێك بەشە نەوتی سپی بەسەر خەڵكدا دابەشدەكات و پڕۆسەكە ئەوەندە سستە، لە هەندێك ناوچە تا گەیشتنی نەوتەكە زستان لە كۆتایی نزیكدەبێتەوە.

"لە موسڵ و دەوروبەری بەرمیلێك نەوتی سپی بە 95 هەزار دینارە، بەڵام لە بازاڕەكانی دهۆك یەك بەرمیل نەوت لە نێوان 130 تا 140 هەزار دیناردایە، جگە لەوەی نەوتەكەیشی باش نییە و دوكەڵ دەكات كاتێك دەكرێتە زۆپاوە" سیروان حامد بۆ پەرەگراف وای وت.

ئەو هاووڵاتییە دەڵێت، بۆ كڕینی نەوت لە دهۆكەوە چۆتە موسڵ، چونكە جگە لە گرانی نرخەكەی لە هەرێمی كوردستان، تا بەشە نەوتی حكومییان پێدەگات "لە سەرمادا ڕەنگە ڕەق ببینەوە".

حكومەتی فیدراڵی عێراق، ساڵانە نزیكەی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی ڕەوانە دەكات بۆ هاووڵاتیانی نیشتەجێی هەرێمی كوردستان و لەڕێی حكومەتی هەرێمەوە، هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر وەردەگرێت، ئەوەش بە كۆبۆن و بە نرخی 40 تا 46 هەزار دینار بۆ بەرمیلێك.

شیرین ئەمین، پەرلەمانتاری كوردستان، لەسەر زۆریی ئەو نرخە نوسراوێكی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە و پرسیویەتی بۆچی هەر بەرمیلێك بە 46 هەزار دینار دەدرێتە خەڵك لە كاتێكدا نرخی هەر بەرمیلێك حكومەتی عێراقی بە 33 هەزار دینار دیارییكردووە.

ئەو پەرلەمانتارە نوسراوەكەی لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك بڵاوكردەوە و هێشتا وەڵامی حكومەتی وەرنەگرتووە.

بەشێك لە خەڵكی هەرێمی كوردستان، ساڵانە و لە گەرمای وەرزی هاویندا نەوت دەكڕن، لە ترسی گرانی و سستی دابەشكردنی نەوتی حكومی.

"دوو زستانە حكومەت نەوتی پێنەداوین، هەر ساڵێك لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەستپێدەكات و تا بە ئێمە دەگات دەبێت بە وەرزی هاوین" عەبد ساڵح وادەڵێت.

عەبد كە لە قەزای بەردەڕەش نیشتەجێیە ئەوەشی بە پەرەگراف وت "لەبەر ئەو سستیەیە هاوڵاتیان هیچ كاتێك چاوەڕێی وەرگرتنی نەوتی حكومی ناكەن، من تائێستا كە زستان نەهاتووە دوو بەرمیل نەوتم تەواو كردووە، هێشتاش حكومەت هەر لە ناوچە شاخاوییەكاندا نەوت دابەشدەكات".

لە شاری موسڵ و ناوچەكانی تری ئەو پارێزگایە، لەوانە باشیك، لیترێك نەوتی سپی بە 450 دینارە، لە كاتێكدا لە هەرێمی كوردستان نرخی یەك لیتر نزیكەی 650 دینارە لە بازاڕدا.

عەبد هاوشێوەی دەیان هاووڵاتی تر لە موسڵ نەوت دەكڕێت و پێیوایە كوالێتیشی زۆر باشترە لەو نەوتەی لە هەرێم هەیە.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە ئەیلولی ئەمساڵدا، لایەنە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد بەر لە هاتنی وەرزی زستان نەوت بەسەر تەواوی خەڵكدا دابەشبكەن، سەرەتاش لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەستپێبكەن، كە پلەكانی گەرما زۆر دادەبەزێت و لەژێر سفری سیلیزیدایە.

عەبدولسەمەد تێلی، سەرۆكی لیژنەی سوتەمەنی لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك بۆ پەرگراف وتی "قۆناغی دابەشكردنی سوتەمەنی لەناوچە شاخاویەكانی سنوری دهۆك بەرەو كۆتایی چووە و تەنیا دوو ناحیە ماوە، دواتر بەشە نەوتی ناوچەكانی تر دابەشدەكرێت، بەڵام بە گشتی پڕۆسەكە زۆر بە خاوی و سستی بەڕێوەدەچێت".

هۆكاری ئەو سستییە بەوتەی تێلی، ئەوەیە لەڕێی حكومەتی عێراقییەوە ڕۆژانە 100 هەزار لیتر نەوتی سپی ڕەوانەی دهۆك دەكرێت لە پاڵاوگەی كارەوە، ئەوەش هەندێك ڕۆژ ناگات، لە كاتێكدا ئەگەر هەر خێزانێك 200 لیتر وەربگرن ئەوا سنوری دهۆك پێویستی بە دەیان ملیۆن لیتر هەیە.

ئەو دەڵێت، بۆ ئەو 200 لیترەی بە هەر خێزانێك دەدرێت بڕی تەنیا 42500 دینار وەردەگیرێت.

"پاڵاوگەی كار نەوت بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراقیش دەنێرێت، بۆیە حكومەتی عێراقی تا پارێزگاكانی خۆی بمێنێت زۆر گرنگی بە پارێزگاكانی هەرێم نادات".

سەرۆكی لیژنەی سوتەمەنی نەیشاردەوە بەهۆی ئەو كێشانەی لە دابەشكردنی نەوتەكەدا هەیە، ئەگەر پڕۆسەكە بەو سستییە بەردەوام بێت، ئەوا تا كۆتایی وەرزی زستان تەنیا سەدا 25ی دانیشتوانی پارێزگای دهۆك نەوت وەردەگرن.

كەمیی و گرانی نەوتی سپی لە كاتێكدایە، كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانیش زۆر كەمبووەتەوە، بۆیە خەڵك ناتوانن هۆكاری تری گەرمكردنەوە بە كاربهێنن لە بری زۆپا، بە ناچاری، لە بازاڕەكاندا نەوت دەكڕن.

2019-12-19 19:34:23