بنەمای پەرەگراف متمانەیە

سعودیە بازاڕی نەوتی تووشی شۆك كرد؛ كاریگەریی لەسەر كوردستان دەبێت؟

پەرەگراف

سعودیە شەڕی نرخی ڕاگەیاند بەرامبەر ڕوسیاو بە هەنگاوێكی كتوپڕ بازاڕی نەوتی جیهانیی تووشی شۆك كردو نرخی نەوت گەورەترین نزمبوونەوەی تۆماركرد كە لە 1991ەوە بەوجۆرە لە یەك ڕۆژدا هاڕەی نەكردووە.

لە مانگی ڕابردووەوە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نرخی نەوت لە نزمبوونەوەدابوو، بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە 70 دۆلارەوە هاتبووە 55 دۆلار، بەڵام ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا ئەو نرخە زیاتر لە سەدا 20 دابەزی‌و بەرمیلێك بوو بە كەمتر لە 34 دۆلار.

هۆكاری سەرەكیی هاڕەی نرخی نەوت لە ئەمڕۆدا شەڕی سعودیەیە بەرامبەر ڕوسیا، ئەوەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو(4-6ی ئەم مانگە) كۆبوونەوەكانی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت بێ ئەنجام بوو، سعودیە پێشنیاری كەمكردنەوەی زیاتری بەرهەمهێنانی نەوتی كرد بە بڕی 1 ملیۆن 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، بەڵام ڕوسیا ئەوەی ڕەتكردەوە.

سعودیە چۆن هاڕەی بە نەوت كرد؟

كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی وەك فشار خستنەسەر ڕوسیاو بۆ كەمكردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بە كڕیارەكانی ڕاگەیاندووە داشكاندنی 6 تا 8 دۆلاریان بۆ دەكات لە هەر بەرمیلێكی نەوت كە پێیان دەفرۆشێت لە كاتێكدا پێشتر ئەو داشكاندنە چەند سەنتێك تا كەمتر لە 2 دۆلار بووە.

لەگەڵ ئەو هەنگاوەدا سعودیەكان بە نیازن مانگی داهاتوو بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 10 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بەرزبكەنەوە لە كاتێكدا ئێستا 9 ملیۆن‌و 700 هەزار بەرمیلە، سعودیە خواستی خۆیی پیشانداوە كە ئامادەیە بەرهەمهێنان بگەیەنێتە 12 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە، ئەوەش كاریگەریی دەبێت لە زیاتر دابەزینی نرخی نەوت بەوپێیەی بەرهەمهێنان زیاتر دەبێت لە خواستی بازاڕ.

سعودیە بۆ لێدانی ڕاستەوخۆ لە نەوتی ڕوسیا، بە وڵاتانی ئەوروپای كڕیاری نەوتی ڕوسیای ڕاگەیاندووە كە داشكاندنی زیاتریان بۆ دەكات لە نرخی نەوت، بەو هەنگاوەش دەیەوێت نەوتی ڕوسیا نەگاتە بازاڕی ئەوروپا.

شرۆڤەكارانی ئابوریی‌و بازاڕی نەوت پێیانوایە، هەنگاوەكانی سعودیە بۆ فشار خستنەسەر ڕوسیایە تا بچێتەوەسەر مێزی گفتوگۆو ڕازیی ببێت بە داواكارییەكانی سعودیە، نەوەك سیاسەتێكی ئابوریی تایبەت بە سعودیە خۆی، چونكە ئەو سیاسەتە لە بەرژەوەندیی سعودیە خۆیشی نییەو زیانی زۆری لێدەكات.

سعودیە لە 2015دا دا تووشی قەیرانی دارایی قوڵ بوو ڕوبەڕوی گەورەترین كورتهێنانی بودجە بووەوە بە بڕی 98 ملیا دۆلار، ئەوەش بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، ئەمە یەكەمجار نییە سعودیەی زەبەلاح لە بەرهەمهێنانی نەوت هاڕە بە نرخی نەوت بكات، ساڵی 1998 نرخی بەرمیلێك نەوتی دابەزاند بۆ خوار 10 دۆلار.

كاریگەریی دابەزینی نرخی نەوت بۆسەر عێراق‌و كوردستان

بودجەو مووچەی عێراق‌و هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی سەرەكیی پشت بە فرۆشی نەوت دەبەستێت، دابەزینی نرخی نەوت كاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەریان، هەر وەك ئەوەی لە ساڵی 2016 ڕوویداو نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ ماوەی چەند مانگێك هاتەخوار 30 دۆلار، بەوەش یە تایبەت كوردستانی تووشی قەیرانێكی قووڵی دارایی كرد كە هێشتا كاریگەرییەكانی بەردەوامە.

محەمەد حسێن، بەڕێوەبەری ناوەندی عێراقی بۆ لێكۆڵینەوەو شیكاریە سیاسیەكان، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریكا، دەڵێت"داهاتی عێراق و هەرێم زیاتر لە نیوە كەم دەكات، كە داهاتیان كەم دەكاتە واتە گرفتی پارەیان بۆ دروست دەبێت، گرفتی كەمی پارەش، كاریگەری لەسەر موچەی فەرمانبەران، خەرجیە گشتیەكان و خزمەتگوزاری و هەموو كەرتەكان دەبێت".

بەڕێوەبەری ناوەندی عێراقی بۆ لێكۆڵینەوەو شیكارییە سیاسیەكان، دەشڵێت"ئەو بودجەیەی بڕیاریان لێداوە، ناتوانن خەرجی بكەن، ئەمە كێشەیەكی گەورەیە بۆ هەردوو حكومەت، لەوەش ناچێت بتوانن چارەسەری بكەن، چونكە هۆكارەكانی چارەسەریان لەبەردەستدا نیە".

لە وەڵامی ئەوەی كەی نرخی نەوت جێگیر دەبێتەوە؟ بەرێوەبەری ناوەندی عێراقی بۆ لێكۆڵینەوە و شیكاریە سیاسیەكان، ئاماژە بەوەدەكات لەئێستادا نزیكەی ملیۆنێك و 300 هەزار بەرمیل نەوت سەر ڕێژی هەیە، واتە ئەو بڕە زیاتر لەبازاڕدایە، بەراورد بەو خواستەی لەسەریەتی و كڕیارەكانی دەیانەوێت.

"گەر ڕوسیا و سعودیە بیانتوانیبا، ئەو ملیۆن و 300 هەزار بەرمیلە كەم بكەنەوە لەبەرهەم هێنانی ڕۆژانەیان، ڕەنگە نرخی نەوت بۆ سەرووی 50 دۆلار بەرزبوایەتەوە و جێگیریان بكردایە" محەمەد حسێن وادەڵێت، ئاماژەش بە كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات‌و دەڵێت"بەهۆی كۆرۆنا و كاریگەریە ئابورییەكانی كۆرۆناوە، ڕۆژانە خواست لەسەر نەوت كەم دەكات، خەڵك سەیارە بەكار ناهێنێت، گەشت و گوزار كەم بۆتەوە، كارگەیەكی زۆر داخراون، چین ساڵی پار لەمكاتەدا ڕۆژانە 14 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەكاردەهێنا، بەڵام ئێستا 11 ملیۆن بەكار دەهێنێت".

هەربۆیە ڕێككەوتنی سعودیە‌و ڕوسیا لەلایەك‌و نەمانی كاریگەرییەكانی كۆرۆنا لەلایەكی دیكە، ڕاستەوخۆ كاردەكەنەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت‌و جێگیربوونی بازاڕ.

2020-03-09 21:20:22