سەرۆكی لیژنەی داراییو ئابوری پەرلەمان دەڵێت، مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتاران بەپێی ساڵی خزمەتو تەمەن بڕەكەی دیاریی دەكرێت، لە سەدا 25ی مووچەكانیانەوە دەستپێدەكات تاوەكو لەسەدا 70.
عێراق سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ توركیاو ئێران، لەڕێی بۆرییو تانكەرەوە.
ڕاپۆرتی یەكەمی ئەو كۆمپانیا جیهانییانەی وردبینی بۆ پڕۆسەی نەوتی هەرێم دەكەن كۆتایی هاتووەو دوای تاوتوێكردنی لەگەڵ پەرلەمان، حكومەت بڵاوی دە كاتەوە.
حكومەتی هەرێم پڕۆژە یاسایەكی پەسەندكرد بە ئامانجی ڕاگرتنی سودمەندبوونی ناشایستە لە بودجەو خاوێنكردنەوی لیستی مووچەو ڕێكخستنەوەی خانەنشینی.
حكومەتی هەرێم بۆئەمساڵ دەتوانێت مووچەیەكی دیكە دابەشبكاتو لە ساڵی داهاتوودا تەنها بە گرتنەبەری "چاكسازیی گەورەو جددی" دەتوانێت مانگانە مووچەیەك دابەشبكات.
حكومەتی هەرێم دەڵێت، تائێستا حكومەتی بەغدا داوای لیستی موچەخۆرانی هەرێمی نەكردووەو ئاگادارنینو نازانن خەریكی لێوردبوونەوەی كام لیستانەن وەك عەبادی ڕایگەیاندبوو.
عێراق بۆرییەكی نوێ دروستدەكات بەمەبەستی گواستنەوەی نەوتی كەركوك بۆ بەندەری جەیهانی توركیاو دەبێتە جێگرەوەی بۆرییە كۆنەكە.
دوای یارمەتیدانی عێراق بۆ خامۆشكردنی تەوژمێكی كوردی بەرەو سەربەخۆیی، ئێران ئێستا خۆی ئامادەدەكات بۆ كۆنترۆڵكردنی هەناردەی نەوتی كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك.
نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، ئامادەن نەوتو فڕۆكەخانەو دەروازە سنورییەكانو سەرجەمی داهات ڕادەستی بەغدا بكەن لە بەرامبەر ناردنی پشكی سەدا 17.