حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا پێشوازیی لە هەڵوێستێكی حەیدەر عەبادی دەكات بۆ خەرجكردنی شایستەی دارایی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
ئێران تەواوی دەروازە سنورییەكانی وڵاتەكەی بەڕووی هەرێمی كوردستاندا داخستو مەرجی كردنەوەیان ڕێككەوتنی نێوان هەرێمو بەغدایە.
ئاشتی هەورامی وردەكاریی ڕێككەوتنی حكومەتی هەرێمو كۆمپانیای ڕۆسنەفتی ڕوسی ئاشكرادەكاتو دەڵێت، ڕێككەوتنەكە سەرچاوەیەكی نوێی داهات دروست دەكات.
لە ژێر ناوی "بەڵێ بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی" كۆمپانیایەك لە سلێمانی بە بڕی 4 ملیار دینار كۆبۆنی وەرگرتنی جلوبەرگ بێبەرامبەر بەسەر چینو توێژە جیاوازەكاندا دابەشدەكات.
حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیای پێرڵ پیترۆڵیەم(دانەگاز و هاوبەشەكانی) ڕێككەوت و هەردوولا تەواوی سكاڵاكانیان لەسەر یەكتر دەكشێننەوە.
وەزیری كشتوكاڵ داوادەكات ڕیفراندۆم ماوەی ساڵێك دوابخرێت بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆراك، هۆشداریش دەدات ئەگەر ئامادەكاریی نەكرێت پێدەچێت نرخی خواردن بەڕێژەیەكی زۆر بەرزببێتەوە.
كۆمپانیای نیڤا بریكاری سەرەكی كۆمپانیای فۆرد لە عێراق، دوای 10 ساڵ كاركردن داخرا، ئەوەش كێشەی بۆ هەندێك لە بەكارهێنەرانی ئۆتۆمبێلی فۆرد لە كوردستان دروستكردووە.
دەسەڵاتدارانی ئێران بەڵێنیان بە قائیمقامی قەڵادزێ داوە بەشێك لە ئاوی زێی بچوك بەربدەنەوە كە زیاتر لە 10 ڕۆژە گرتویانەتەوەو زیانی زۆر بۆ كەرتەكانی كشتوكاڵو سامانی ماسیو ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ هەبووە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاوی بەنداوەكانی لە عێراق دەگرێتەوەو ئەو كارەش بە "ناچاری" ناودەبات بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك لەلایەن ئێرانەوە.