بەهای پشكەكانی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەسەدا 75 دابەزیوە، ئەوەش خاوەن پشكەكانی نیگەران كردووەو وەك خۆیان دەڵێن"زەرەرێكی زۆر گەورەیە."
كێشەی زەویو جیۆلۆجیای كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان هۆكارێكی دیكەی دابەزینی داهاتی هەرێمەو كێشەی بۆ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان دروستكردووە.
کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی رایدەگەیەنێت نەوتی کێڵگەی تەق تەق پاشەکشەی گەورەی کردووەو یەدەگی نەوتەکەی لەسەدا 66 دابەزیووە، ئەویش بەهۆی دزەکردنی ئاو بۆ بۆرییە نەوتییەکانی ئەو کێڵگەیە.
ئەگەر كوردستان دەوڵەت بوایە ئەوا بەئەگەری زۆرەوە شیاوبوو بۆ ئەندامێتی رێكخراوی ئۆپیكو لەوێشدا بچوكترین ئەندام نەدەبوو، بەوپێیەی بەرهەمی نەوتی هەرێمی كوردستان لەئێستادا 600 هەزار بەرمیلە لەرۆژێكدا.
حكومەتی هەرێم دەیەوێت بەكردەوە كشتوكاڵ بكاتە ئەو لەویەتی كارەكانیو ئەو كەرتە بەشێوەیەك ببوژێنێتەوە بیكاتە سەرچاوەیەكی سەرەكی داهاتو ئیدی تەنها پشت بە نەوت نەبەستێت.
كۆمپانیایەكی ڕوسی بۆماوەی 3 ساڵ نەوتی هەرێم دەكڕێتو پێشوەخت پارەكەی دەدات، ئەو كۆمپانیایە پێشتریش هەوڵیداوە بێتە هەرێم و نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كڕیوە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نیوەی یەكەمی ئەم مانگەدا هەناردەی نەوتی بەڕێژەی لەسەدا 13 زیادكردووە.
ژمارەی ملیاردێرو ملیۆنێرەكانی هەرێمی كوردستان كەمیكردووەو كێبڕكێی كۆمپانیاكانیش بۆ ڕیزبەندی یەكەمی دەوڵەمەندیی، لەنێوان گروپی كارە لە هەولێرو فاروقی مەلا مستەفا سەرۆكی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق لە سلێمانی.