بنەمای پەرەگراف متمانەیە

نەجمەدین كەریم ئازاد كرا

نەجمەدین كەریم ئازاد كرا
نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك. وێنە؛ پەرەگراف.

پەرەگراف

نەجمەدین كەریم لە لوبنان ئازاد كراو دەگەڕێتەوە بۆ كوردستان، خۆی ڕەتی ناكاتەوە كە دەستگیر كرابێت، بەڵام هیچ وردەكارییەك باس ناكات دەربارەی چۆنیەتی‌و هۆكاری دەستگیركردنی، شەوی ڕابردوو پەرەگراف ئاشكرایكرد ئەمڕۆ یان سبەی ئازاد دەكرێت‌و پارتی لە ئاستی باڵادا لەسەر هێڵن بۆ ئەو مەبەستە.

نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشووی كەركوك بۆ میدیاكانی پارتی قسەیكردووەو دەڵێت "بە ئازادی لە بەیروتم و بەم زووانە دەگەڕێمەوە بۆ كوردستان".

نەجمەدین كەریم بە كەناڵی كوردستان 24ی گوتووە"ئەم ڕووداوە هیچ پەیوەندی بە پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول)ـەوە نییە و بەڵكو داوای حكومەتی عەبادی بووە لە وڵاتانی عەرەبی، كە هیچ كاریگەرییەكی نییە"، بەبێ ئەوەی زانیاریی دەربارەی ڕووداوەكە بخاتە ڕوو.

شەوی ڕابردوو بەڕێوەبەری نووسینگەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لە بەیروت، هەواڵی دەستگیركردنی نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوكی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بڵاوكردەوە، لە هەواڵەكەدا ئەوە خرابووە ڕوو، پۆلیسی ئینتەرپوڵ دەستگیریان كردووە بەهۆی بڕیاری دەستگیركردنی لەلایەن دادگای عێراقییەوە.

هاوكات سەرچاوەیەكی باڵای كورد بە پەرەگرافی ڕاگەیاند، هەواڵی دەستگیركردنی نەجمەدین كەریم لە بەیروتی پایتەختی لوبنان "ڕاستە‌و پارتی لەسەر هێڵە بۆ ئازاد كردنی"، هەروەها باڵیۆزی عێراق لە لوبنان دەستگیركردنی نەجمەدین كەریمی پشتڕاست كردەوە، بەڵام بەیاننامەیەك بەناوی نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی نەجمەدین كەریم بڵاوكرایەوەو ئەو هەواڵەی ڕەتكردەوە.

سەرچاوە باڵاكەی پەرەگراف وتی "پارتی لە ئاستی باڵادا لەسەر هێڵن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، بڕیارە سبەینێ(22-5) یان دوو سبەی(23-5) ئازاد بكرێت".

پاشان عەلی عامری، باڵیۆزی عێراق لە لوبنان لە لێدوانێكی تایبەتدا بە نووسینگەی بەیروتی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی ڕاگەیاند، چاودێری دۆسیەی دەستگیركردنی نەجمەدین كەریم دەكەن لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپوڵ لە فڕۆكەخانەی بەیروت.

باڵیۆزی عێراق لە لوبنان ئەوەشی خستبووە ڕوو، لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان لە گفتوگۆدان لە چوارچێوەی یاسادا.

دوای بەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، ڕاگەیەندراوێك بەناوی نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی نەجمەدین كەریم بڵاوكرایەوەو تێیدا هاتبوو "جارێكی تر چەند كەناڵێكی راگەیاندن وەك پیشەی هەمیشەییان و دوور لە پرەنسیپ و ئیتیكی كاری رۆژنامەوانی، هەواڵێكی چەواشەكارییان بڵاوكردووەتەوە، گوایە بەڕێز دكتۆر نەجمەدین كەریم لە كاتی گەشتكردنی بۆ وڵاتی لوبنان، لە فڕۆكەخانەی بەیرووت دەستگیركراوە".

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتبوو "لێرەوە بۆ هەموو هاونیشتمانیان لە كوردستان و بەتایبەت شاری كەركوك رادەگەیەنین؛ كە سەرلەبەری ئەو هەواڵە دوورە لە راستیەوە و بەڕێز دكتۆر نەجمەدین كەریم، بۆ كاری ئاسایی و دیپلۆماتی خۆی گەشتی دەرەوەی وڵاتی كردووە و هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە كوردستان".

نووسینگە ڕۆژنامەوانییەكەی باسیلەوەش كردبوو "دروستكردنی ئەم جۆرە هەواڵانە بۆ چەواشەكردن و بەلاڕێدابردنی هاونیشتمانییانە و هەروەها بۆ دوورخستنەوەی رایگشتییە لەو كێشە و گرفتانەی ئەمڕۆ لە پارێزگای كەركوك هەن".

لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كە دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندیی گەڕایەوە بۆ كەركوك، نەجمەدین كەریم كە هێشتا خۆی وەك پارێزگاری شەرعیی كەركوك لە قەڵەم دەدات، شارەكەی جێهێشتووەو ڕاكان جبوری جێگری پارێزگار(كەسێكی عەرەبە) بە وەكالەت پۆستەكە بەڕێوەدەبات.

نەجمەدین كەریم لەسەر چەند دۆسیەیەكی جیاواز فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركراوە لەلایەن دادگای عێراقییەوە، بەڵام دان بەو فەرمانانەدا نانێت‌و ناچێتە بەردەم دادگا.

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریمه‌وه‌ ده‌دوێت

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: ڕێوشوێنی یاسایی به‌رانبه‌ر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك، ده‌گرینه‌ به‌ر كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داوا كراوه‌.

باره‌گای بارزانی وه‌ڵامێكی توندی مه‌حموود سه‌نگاویی دایه‌وه‌

باره‌گای بارزانی وه‌ڵامی قسه‌كانی مه‌حموود سه‌نگاویی دایه‌وه‌ و به‌ "مافیا و تاڵانچی و بكوژ" ناوی ده‌بات.

وته‌بێژی یه‌كێتی: وته‌كانی مه‌حموود سه‌نگاوی گوزارشت له‌ هه‌ڵوێست‌ و سیاسه‌تی یه‌كێتی ناكات

مه‌حموود سه‌نگاوی هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر مه‌سعوود بارزانی و به‌ "پیاوێكی زۆر بچووك" ناوی ده‌بات.

ئەمریكا بڕیاری ڕەوانەكردنی هێزێكی گەورەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا

وەزیری بەرگریی ئەمریكا بڕیاری ڕەوانەكردنی هەزار سەربازی دیكەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا.

نەجمەدین كەریم ئازاد كرا

2019-05-22 18:47:19