پەرەگراف
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ڕایگەیاند، زۆرترین ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا کە ١٠١ حەڵەتە لە سلێمانی.
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سەد و یەک تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، کە پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەکانەوە، شەش تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و ٩٣ تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە،
٥١ لەوان دانیشتووی قەزای پێنجوین
٤٢ دانیشتووی ناو شاری سلێمانی
٣ دانیشتووی وارماوە
١ دانیشتووی قەزای کەلار
١ دانێشتووی قەزای کفری
١ دانیشتووی قەزای خانەقین
١ دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە
١ دنیشتووی شاری بغداد
وەزارەتی تەندروستی
٣١ ئایار ٢٠٢٠