قەدەغەی ھاتووچۆ لە دھۆک بەردەوام دەبێت

03-06-2020 03:20

پەرەگراف

پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستی پارێزگاکەیان زۆر خراپەو تاوەکو 24 کاتژمێری دیکەش قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت.

فەرھاد ئەتروشی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەشی خستە ڕوو، کەرەنتینکردنی ھەرکەسێک ھەزار دۆلار لەسەر حکومەت دەکەوێت، لەبەرئەوەی ١٤ ڕۆژ لە ئوتێل دەبێت و سێ ژەم خواردنی پێدەدرێت. وتیشی: جگە لە خوێندکاران و ئەوانەی بۆ نەخۆشیی چوونەتە دەرەوەی ھەرێم ھەرکەسێکی دیکە بگەڕێتەوە ھەرێم دەبێت خۆی پارەی کەرەنتینەکردنەکەی بدات.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆلە ھەولێرو سلێمانی قەدەغەی ھاتووچۆ ھەڵبگیرێت و بە مەرج و ڕێنمایی نوێوە ژیان ئاسایی بکرێتەوە.

بڕیارەکەی پارێزگای دھۆک دوای ئەوەدێت تەنھا ئەمڕۆو دوێنێ ٥٢ تووشبووی کۆرۆنا لە دھۆک دەستنیشان کراون کە سەرجەمیان لە داوەتێکی نانخواردنەوە تووشبوون.