حکومەتی ھەرێم کەمکردنەوەی مووچەی پلە باڵاو تایبەتەکانی ڕاگەیاند

03-06-2020 04:31

پەرەگراف

وتەبێژی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، مووچەی پلە باڵاو تایبەتەکان لە ھەرێمی کوردستان کەم دەکرێنەوە.

جوتیار عادل لەبارەی دابەشکردنی مووچە ئەوەی خستە ڕوو، تائێستا وادەی دابەشکردنی مووچە دیار نییەو چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەکەن بۆ دابینکردنی پارەی مووچەو لیستی مووچە،  ھەرکاتێک پارە لەبەردەستبێت مووچە دابەش دەکرێت. تەئکیدیشی کردەوە ھەموو ھەوڵێکیان بۆ دابینکردنی مووچەیەو کۆی داھات بۆ مووچە تەرخان دەکەن.

وتەبێژەکەی حکومەت باسی لەوەش کرد، لیژنەیەک پێکھێنراوە بۆ پێداچوونەوەی مووچەو ھەوڵدەدرێت مووچەی ئەوانە کەم نەکرێتەوەکە مووچەکانیان کەمە، دوای ئەوەی ئەو لیژنەیە ڕاسپاردەکانی ئامادەکرد ئەوکات کەمکردنەوەی مووچە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

جوتیار عادل جارێکی دیکە تەئکیدی لەوەکردەوە کە ئامادەن بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدادو ئامادەکاریی بۆ سەردانی شاندی ھەرێم دەکرێ بۆ بەغداد، بەڵام ھێشتا وادەی سەردانەکە دیار نییە.