بنەمای پەرەگراف متمانەیە

"هەڵوێستەكەی یەكێتی ڕەنگدانەوەی لەسەر ڕێككەوتنەكانی پێكهێنانی حكومەت دەبێت"

پەرەگراف

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند: بەشدارینەكردن و دەنگنەدانی فراكسیۆنی یەكێتی بە سەرۆكی هەرێم، ڕەنگدانەوەی لەسەر هەموو ڕێككەوتنەكانی نێوان پارتی و یەكێتی سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەت دەبێت.

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، لە دوای هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆكی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی "سوپاسی ئەو لایەنانە دەكەین كە ڕێككەوتنمان لەگەڵیان هەبوو و ئەمڕۆ ڕێككەوتنەكەیان وەكو خۆی جێبەجێ‌ كرد".

سەبارەت بە بەشدارینەكردنی فراكسیۆنی یەكێتی لە كۆبوونەوەكە، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی وتی "لە دوایین ساتەكانی بەر لە دەستپێكردنی كۆبوونەوەكە، لەلایەن فراكسیۆنی یەكێتییەوە ئاگادار كراینەوە كە فراكسیۆنەكەیان بەشداریی كۆبوونەوەكە ناكات. چەند خولەكێكیش كۆبوونەوەكە دواخرا و لە هەوڵدا بووین لەگەڵیان، بەڵام دیاربوو بڕیاری پێشوەختە هەبوو كە بەشداری نەكەن".

ئەومێد خۆشناو ئاماژەی بەوە كرد كە یەكێتی لە ڕاگەیەندراوێكدا هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی بە تاكڕەوی ناوبردووە، لە وەڵامی ئەوەشدا دەڵێت "ئەگەر پارتی بیویستایە بەبێ‌ یەكێتی سەرۆكی هەرێم هەڵبژێرێت، ئەوا حەوت مانگ چاوەڕێی نەدەكرد".

خۆشناو جەختی لەوە كردەوە كە "بەشداریكردنی فراكسیۆنی یەكێتی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمدا بەشێك بووە لە ڕێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی، بە فراسیۆنی یەكێتیمان وتووە كە بەشدارینەكردن و دەنگنەدانی ئەوان بە سەرۆكی هەرێم، ڕەنگدانەوەی لەسەر هەموو ڕێككەوتنەكانمان سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەت دەبێت".

یەكێتی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لەلایەن لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی حیزبەكەوە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا خوێندرایەوە،هۆشداریی داوەتە پارتی و دەڵێت "هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم بەبێ دەنگی فراكسێۆنی یەكێتی، پرسی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی دەخاتە بەردەم ئەگەر و پێشهاتی تازە و دەرئەنجام و لێكەوتەكانی ئەو سیاسەتە ناواقعییانە هەرچییەك بێت ئۆباڵەكەی دەكەوێتە ئەستۆی لایەنی بەرامبەر".

لەوبارەیەوە سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی وتی "ڕۆژگاری هەڕەشە بەسەرچووە و هێشتا زووە ئێمە وەڵامی ئەو جۆرە هەڕشانە بدەینەوە. مەكتەبی سیاسیی پارتی بە فەرمی وەڵامی یەكێتی دەداتەوە. هەروەها پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت بەردەوام دەبێت".

ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەش كرد، چەند ڕۆژێكی دیكە نێچیرڤان بارزانی وەكو سەرۆكی هەرێم لە مەراسیمێكی تایبەتدا لە پەرلەمانی كوردستان سوێندی یاسایی دەخوات و دواتر مەسروور بارزانی بۆ پێكهێنانی سەرۆكی هەرێم ڕادەسپێردرێت.

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریمه‌وه‌ ده‌دوێت

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: ڕێوشوێنی یاسایی به‌رانبه‌ر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك، ده‌گرینه‌ به‌ر كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داوا كراوه‌.

باره‌گای بارزانی وه‌ڵامێكی توندی مه‌حموود سه‌نگاویی دایه‌وه‌

باره‌گای بارزانی وه‌ڵامی قسه‌كانی مه‌حموود سه‌نگاویی دایه‌وه‌ و به‌ "مافیا و تاڵانچی و بكوژ" ناوی ده‌بات.

وته‌بێژی یه‌كێتی: وته‌كانی مه‌حموود سه‌نگاوی گوزارشت له‌ هه‌ڵوێست‌ و سیاسه‌تی یه‌كێتی ناكات

مه‌حموود سه‌نگاوی هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر مه‌سعوود بارزانی و به‌ "پیاوێكی زۆر بچووك" ناوی ده‌بات.

ئەمریكا بڕیاری ڕەوانەكردنی هێزێكی گەورەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا

وەزیری بەرگریی ئەمریكا بڕیاری ڕەوانەكردنی هەزار سەربازی دیكەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا.

"هەڵوێستەكەی یەكێتی ڕەنگدانەوەی لەسەر ڕێككەوتنەكانی پێكهێنانی حكومەت دەبێت"

2019-05-28 13:05:48