پەرەگراف
مەسرور بارزانی دەڵێت، کەشێکی ئەرێنی هاتووەتە ئاراوە بۆ نەهێشتنی گرژییەکانی ناوخۆ، بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، دەستخۆشی لەگفتوگۆ و دیداری نێوان لایەنەکان دەکات و بە هەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەمی دەدات، بۆ یەکڕیزی و پشتیوانیکردنی زیاتر لە حکومەتی هەرێمیکوردستان.
ئەو وتانەی سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بووە کە تێیدا چەند پرسێک تاوتوێ کراون.
ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/7/29 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمیکوردستان و بەشداریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران باسی ئەو کەشە ئەرێنی و لەیەکگەیشتنەی کرد کە لە ئەنجامی گفتوگۆی نێوان لایەنەسیاسییەکانی هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە بۆ نەهێشتنی گرژییەکانی ناوخۆ و بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، دەستخۆشی لەوگفتوگۆ و دیدارانە کرد کە هەنگاوێکی گرنگە، بۆ یەکڕیزی و پشتیوانیکردنی زیاتر لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دواتر سەرۆکی وەزیران ئاماژەی بە گرنگیی ئامادەبوونی وەزیرانی حکومەت لە دانیشتنی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان دا و بە ناویئەنجومەنەوە، سوپاسی کردن بۆ خستنەڕووی زانیاریی و روونکردنەوەی بابەتەکانی پەیوەست بە پرسیاری پەرلەمانتارانی کوردستان. ستایشی ئەو هەماهەنگی و کارکردن بە گیانی یەک تیمی کرد، کە لە نێو کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
پاشان ھەریەک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان بە پێی تایبەتمەندیی، پوختەی پرسیار و سەرنجی پەرلەمانتارانیان لە دانیشتنی پەرلەمان لەڕۆژانی 27- 28 ی تەمموزی 2020 بۆ ئەنجومەنی وەزیران خستەڕوو لەسەر تەوەرەکانی تایبەت بە دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەیھەرێم و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا ڤایرۆس و دواتریش بابەتی دۆخی دارایی وئابووری ھەرێم و دوا پێشھاتەکانیدانووستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی.
ئینجا سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر دوایین ئەنجامەکانی گفتوگۆی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی و ئاماژەی بەوە دا، کە گفتوگۆ و دانوستان بەردەوامە و حکومەتی ھەرێم دووپاتی پابەندبوون بە ئیلتزامە دەستوورییەکانی خۆی دەکاتەوە لە بەرامبەردابینکردنی ماف وشایستە دەستوورییەکانی ھەرێم، چەندین پێشنیاریش بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن ئالوگۆڕ کراون و ھیوای خواست لەنزیکترین دەرفەتدا، دوای پشووەکانی جەژن بگەینە ڕێکەوتنێکی ھاوسەنگ کە بەرژەوەندی هەردوولای تێدا پارێزراو بێت.
ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی لە پلان و ھەوڵەکانی خۆی بەردەوام دەبێت بۆ ڕووبەڕوبونەوەی قەیرانی دارایی و بەتایبەتیش دابینکردنی شایستەی دارایی مووچەخۆران کە ئەرکی لە پێشینەمانە.
پاشان گفتوگۆ دەربارەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تایبەتی لە ڕۆژانیجەژنی قوربان کرا . ئەنجومەنی وەزیران ژوورەکانی ئۆپەراسیۆنی ڕاسپارد بۆ دەرکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنمایی تەندروستی نوێلە پێناوی پاراستنی ژیان وسەلامەتی ھاووڵاتیان.