بنەمای پەرەگراف متمانەیە

بەرهەم ساڵح "نمایشی سیاسی" بە كازمییەوە دەكات؛ خوانەكەی مێرگەپان كۆسرەت ڕەسوڵی نیگەران كرد

بەرهەم ساڵح‌و كازمی لە مێرگەپان 11-9-2020. وێنە؛ ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار

پەرەگراف

ئەو نیوەڕۆخوانەی بەرهەم ساڵح لە باخەكەی لە مێرگەپان بۆ كازمی ڕێكیخست، پشكۆی ناكۆكییەكانی ناو یەكێتی گەشاندەوە، چەند بەرپرسێكی باڵای ئەو حیزبەی نیگەران كرد لەناویاندا كۆسرەت ڕەسوڵ، نیگەرانەكان پێیانوایە بەرهەم ساڵح سەردانەكەی كازمی بەكارهێناوە بۆ "خۆنمایشكردن‌و گەورە پیشاندانی خۆی‌" لەسەر حسابی ئەوان.

بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق نەخشەكێشی سەردانە دوو ڕۆژییەكەی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بوو بۆ هەرێمی كوردستان كە ئاستێكی بەرزی نمایش‌و خۆدەرخستنی سیاسی پێوەدیاربوو، بەتایبەت لە ڕووی ڕاگەیاندنەوە؛ چەندین وێنەی كۆبوونەوەو پیاسەی دووقۆڵی‌و دەست لەپشتدان، هاوكات دیمەنی باخەكەی بەرهەم ساڵح بۆ یەكەمجار بە فەرمیی لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمارەوە بڵاوكرانەوە.

لەچوارچێوەی بایەخی بەرهەم ساڵح بە سەردانەكەو ڕوماڵكردنی، تیمی ڕاگەیاندنی سەرۆككۆمار گرتەیەكی ڤیدیۆیی گفتوگۆی نێوان بەرهەم ساڵح‌و مستەفا كازمییان بە ژێرنووسی كوردی بڵاوكردەوە كە لەناو باخەكەی مێرگەپان تۆمار كراوەو تێیدا موجامەلەی یەك دەكەن‌و بە شان‌و باڵی یەكتریدا هەڵدەدەن؛ وادەردەكەوێت پەیامی بەرهەم ساڵ ئەوەبێت، كازمی هاوڕێ‌و دۆستێكی نزیكییەتی‌و كاریگەریی لەسەری هەیە.

وێنەكانی دیداری باخەكەی بەرهەم ساڵح لە مێرگەپان، سەرنجی زۆر كەسی بەلای خۆیدا ڕاكێشا، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان توانجی لێ درا، زۆر كەس ڕەخنەی "خۆبەكەمزانیی" لە سەركردە كوردەكان دەگرن.

"كاك كۆسرەت بە فێڵ برابوو، د.بەرهەم پێی گوتبوو تەنها نیوەڕۆخوانێكەو پێیخۆشە ئەویش ئامادەبێت، بەڵام لەوێ كۆبوونەوە ڕێكخراوە بە بەشداریی كەسی یەكەمی ژمارەیەك حیزب، كازمی باسی دۆخی عێراق‌و هەڵبژاردنی پێشوەخت‌و چەند پرسێكی دیكەی كردووەو بە شان‌و باڵی سەرۆككۆماردا هەڵیداوە" سەرچاوەیەكی باڵا كە بەوردیی ئاگادارە بۆ پەرەگراف وای وت.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو، ئەوانەی لەناو یەكێتی نیگەرانن ماڵی مام جەلال‌و كۆسرەت ڕەسوڵن، "ماڵی مام جەلال دەیانویست كۆبوونەوەكە لە دەباشان‌و لە ماڵی ئەوان بێت، بەڵام بەرهەم ساڵح مێرگەپانی دیاریی كردووە، كاك كۆسرەتیش شێوازی كۆبوونەوەو دانیشتنەكەی لەگەڵ كازمی بە شایستەی پێگەی خۆی‌و ئامادەبووانی دیكەی كۆبوونەوەكە نەزانیوە".

لە چوارچێوەی نیگەرانییەكاندا مەسعود مەلا هەمزە سكرتێری ڕۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك(دواتر سڕییەوە)، بەبێ ناوهێنان ناڕاستەوخۆ هێرشی توندی كردەسەر بەرهەم ساڵح‌و بە"سپڵە" ناوی برد، وتی"ئەوەی ئێستا هەتە هی خۆت نیە، ئەو برادەرانەت بۆیان فەراهە كردیت و نەیانفرۆشتی، بەڵام وەك پیشەی هەمیشەیت خۆت لێ دەگۆڕێ و غرور دەبی و وا ئەزانی كۆتایی دنیایە".

هاوكات مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندی یەكێتی لە وتارێكدا لەبارەی هاتنەكەی كازمی دەڵێت "كازمی، دەبوایە بەرنامەیەكی گونجاوتری بۆ دیداری حیزبەكان دابنایە، خۆیشی سەری لە بارەگای سەرەكی حیزبەكان دابا. حیزب بە حیزب.. نەك بە هەرەوەز بیان بینێ‌! حیزبەكانیش، بەتایبەتی یەكێتی، نەدەبوو دوور لە ئەتەكیەت، بەشێكی بەرچاوی مەكتەبی سیاسی و سەروتر و خوارتریش، ڕیزیان بۆ دیداری ببەستایە".

نیگەرانیی سەركردەكانی یەكێتی لەكاتێكدان، كازمی یەكەم كۆبوونەوەی لە هەرێمی كوردستان لە بارەگای بارزانی‌و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتیدا بوو.

"ئەوە بە پلانی بەرهەم ساڵح بوو، نەخشەی سەردانەكەی كازمی ئەو كێشاویەتی، د.بەرهەم دەیەوێت بەوجۆرە پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی‌و بارزانی تەواو ئاسایی بكاتەوە تا ئاستی ئەوەی بارزانی وەك مەرجەع پیشان بدات، ئەو لە ئێستاوە ئامادەكاریی دەكات بۆ خولێكی دیكەی سەرۆككۆماریی لە بەغداد، بەڵام پارتی ئەو كۆدانە باش دەخوێنێتەوەو بۆئەوانیش گرنگ بوو كازمی بچێتە بەردەرگایان" سەرچاوەكەی پەرەگراف وای وت.

بەرلەوەی كازمی بگاتە سلێمانی، شاناز ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایگەیاند "ئەگەر هاتنی كازمی بۆ سلێمانی بۆ ئەوەیە كە نانی نیوەڕۆ لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق بخوات ئەوە پێویستی نەدەكرد خۆی ماندوو بكات و ئەو هەموو ڕێگەیە بكوتێت، دەیتوانی لەبەغدا ئەو برنج و فاسولیایەی لەگەڵدا بخواردایە..!! تیمی پڕۆتۆكۆڵی جەنابی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەبوو ئاگاداریان بكردایە كە مەزاری شكۆی نەتەوەیەك لە دەباشانە…!! و بارەگای یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە مێرگەپان نیە..!".

لەگەڵ كۆسرەت ڕەسوڵدا، هەریەكە لە؛ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی، عومەر سەید عەلی ڕێكخەری گشتی گۆڕان‌و سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی‌و چەند كەسایەتییەكی دیكە بەشداربوون لە كۆبوونەوەو نیوەڕۆخوانەكە.

مستەفا كازمیی خەڵكی بەغدایەو كەسێكی نزیكە لە بەرهەم ساڵح، ئەوان مێژوویەكی دورودرێژ لە پەیوەندیی‌و كاری پێكەوەییان لەگەڵ یەكتریدا هەیە، كازمی ماوەیەك لە سلێمانی ژیاوەو سەرنوسەری گۆڤارێك بووە بەناوی(ئسبوعیە) كە بە عەرەبی دەرچووەو دەزگای خەندانی بەرهەم ساڵح دەریكردووە.

مانگی 4ی ئەمساڵ بەرهەم ساڵح بە وەسف‌و پیاهەڵدانێكی زۆرەوە كازمیی بۆ پێكهێنانی حكومەت ڕاسپارد، كورد هەرزوو كەوتە پشتیوانیی ئەوەش لەسەر داوای بەرهەم ساڵح، بەجۆرێك هێشتا ئەو بە فەرمیی ڕانەسپێردرابوو بۆ پێكهێنانی حكومەت، نێچیرڤان بارزانی "بە ئاگاداریی حیزبە كوردییەكان‌و لەسەر داوای بەرهەم ساڵح" لە ڕاگەیەندراوێكدا پشتیوانیی بۆ كازمی ڕاگەیاند تا پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرێت.

بەرهەم ساڵح "نمایشی سیاسی" بە كازمییەوە دەكات؛ خوانەكەی مێرگەپان كۆسرەت ڕەسوڵی نیگەران كرد

2020-09-12 19:21:47