15 پەرلەمانتاری کورد لە بەغداد پشتیوانییان بۆ ناڕەزایی مووچەخۆرانی ھەرێم ڕاگەیاند

26-09-2020 06:33

پەرەگراف

١٥ پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا پشتیوانی داواکاری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ھەرێم و ناڕەزایەتییەکانیان دەکەن و داوا لە حکومەتی ھەرێم دەکەن دەستھەڵگرێت لە "سیاسەتی چەوساندنەوەی فەرمانبەران" و بڕینی موچەکانیان و مانگانە و لە کاتی خۆیدا موچەکانیان دابین بکات.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەیان

پشتیوانی لە داخوازی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەین

ئێمە ئەو پەرلەمانتارانەی لە خوارەوە ناومان ھاتووە کە نوێنەرایەتی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دەکەین لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پشتیوانی داواکاری مامۆستایان و فەرمانبەران و ناڕەزایەتییەکانیان دەکەین.

داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین دەستھەڵگرێت لە سیاسەتی چەوساندنەوەی فەرمانبەران و بڕینی موچەکانیان و مانگانە و لە کاتی خۆیدا موچەکانیان دابین بکات.

1. ئەحمەد حاجی رەشید
2. غالب محمد عەلی
3. سروە ونس
4. یسرا رەجەب
5. رێبوار کەریم مەحمود
6. رابون مەعروف
7. سەرکەوت شەمسەدین
8. جەمال کۆچەر
9. موسەنا ئەمین
10. کاوە محمد
11. هۆشیار عەبدوڵا
12. سەلیم هەمزە
13. یوسف محمد سادق
14. بەهار مەحمود
15. عەبدولباری مودەریس