بنەمای پەرەگراف متمانەیە

جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا بۆ خولی ڕاهێنانی پەرەگراف: ڕۆژنامەوانیی سەربەخۆ پێشمەرجی دیموكراسیی كارایە

سڤین كراوسپێ جێگری كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێم پەیامێكی لەڕێی سكایپەوە پێشكەش كرد.

پەرەگراف

خولی ڕاهێنانی چڕی ڕۆژنامەوانیی ماڵپەڕی پەرەگراف بە پاڵپشتی دارایی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، بە ڕەچاوكردنی ڕێكارە تەندروستییەكانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمڕۆ لە سلێمانی دەستی پێكرد، جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا لە پەیامێكی ڕاستەوخۆدا بۆ بەشداربووان، باسی لە گرنگیی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ ‌و ئامانجی پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ خولەكە كرد.

لە خولەكەدا 12 ڕۆژنامەنووس بەپێی دابەشبوونی ناوچەی جوگرافی لە سەرتاسەری هەرێم‌و ناوچە كێشەلەسەرەكانەوە بەشدارن، بەپێی ڕەچاوكردنی هاوسەنگی ڕەگەزیی(6 كوڕو 6 كچ) هەریەكەیان لە دەزگایەكی ڕاگەیاندنەوە، بەشداربووان لەسەر بنەمای سیڤی لە ناو 138 كەسدا(103 كوڕو 35 كچ) هەڵبژێردرابوون كە سیڤییان ناردبوو بە مەبەستی بەشداریكردن.

دەستپێكی یەكەم ڕۆژی خولەكە وتنەوەی وانەی یاسای ڕاگەیاندن بوو لەلایەن د.سامان فەوزی پسپۆڕی بوارەكە، ڕاهێنەر بە گفتوگۆی چڕوپڕ لەگەڵ بەشداربووان شەن‌و كەوی بابەتە یاساییەكان‌و یاسای ڕۆژنامەگەری‌و سكاڵا یاساییەكانی كرد لە دادگاكانی هەرێمی كوردستان، بە ئامانجی ڕەچاوكردنی یاساو ڕێكارەكان لەكاتی كاری ڕۆژانەی ڕۆژنامەنووساندا.

هاوكات سڤین كراوسپێ جێگری كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا كە لەڕێی سكایپەوە پێشكەشی كرد، تیشكی خستەسەر گرنگیی خولەكە لە بەرزكردنەوەی ئاستی زانیاریی‌و تێگەیشتنی ڕۆژنامەنووسان، خۆشحاڵیی پیشاندا كە ڕۆژنامەنووسان لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم بە ناوچە كێشەلەسەرەكانیشەوە ئامادەی خولەكەن‌و هاوسەنگی ڕەگەزیی ڕەچاوكراوەو نیوەیان لە ڕەگەزی مێ-ن.

جێگری كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێم، لە وتەكانیدا وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە كە بۆچی وڵاتەكەی پشتیوانیی پەرەگراف دەكات لەم پڕۆژەیەیدا، وتی "ئەڵمانیا باوەڕی بە ڕۆڵی پڕكاریگەریی ڕۆژنامەنووسان هەیە لە تەواوی جیهاندا. ڕۆژنامەوانیی سەربەخۆ پێشمەرجە بۆ دروستبوونی دیموكراسیی كارا بەوپێیەی زانیاری دروست‌و باوەڕپێكراو بۆ ڕایگشتی دابین دەكات".

كراوسپێ لە وتەكانیدا ستایشی ڕۆژنامەنووسان‌و كارەكانیانی كردو تەئكیدی لە گرنگیی ڕەچاوكردنی ڕێكارە تەندروستییەكان كردەوە لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی خولەكەدا بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، هیوایشی خواست ڕۆژنامەنووسانی بەشداربوو پەیوەندییەكی بەهێز لە نێوانیان دروست ببێت.

خولەكە ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت(11بۆ16-10-2020)، ڕۆژانە كاتژمێر ٩ی بەیانی بۆ ٣ی دوانیوەڕۆ دەخایەنێت. لە خولەكەدا سێ ڕاهێنەری بە ئەزموون وانە دەڵێنەوە لەبارەی؛ یاساو ئیتیكی كاری ڕۆژنامەوانی، داڕشتنی بابەتی ڕۆژنامەوانی، ئامادەكردنی ڕاپۆرت‌و بەدواداچوونی وردو بنكۆڵكاری.

لە دوای خولەكە، هەر ڕۆژنامەنوسێكی بەشداربوو پێویستە ڕاپۆرتێكی بنكۆڵكاری بە هاوكاری سەرپەرشتیارانی خولەكە ئامادە بكات‌و لە ماڵپەڕی پەرەگراف بڵاودەبێتەوە. دواتر بۆ ماوەی دوو مانگ ڕۆژنامەنووسەكان سەرپەرشتی دەكرێن و لە ڕێگەی چاودێری شارەزا و پێدانی تێبینی هەفتانە، ڕێنمایی دەكرێن لە كاری ڕۆژانەیاندا.

جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا بۆ خولی ڕاهێنانی پەرەگراف: ڕۆژنامەوانیی سەربەخۆ پێشمەرجی دیموكراسیی كارایە

2020-10-11 17:01:32