کونسوڵی ئەمریکا گرنگی ئازادیی ڕاگەیاندن لەگەڵ پارێزگاری دھۆک تاوتوێ دەکات

13-10-2020 09:44
کۆبوونەوەی کونسوڵی ئەمریکاو پارێزگاری دھۆک، ١٢-١٠-٢٠٢٠

پەرەگراف

ڕۆب واڵەر کونسوڵی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ عەلی تەتەر پارێزگاری دھۆک، تیشکی خستەسەر گرنگی ئازادیی ڕاگەیاندن و ڕادەربڕین، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کونسوڵخانە کە وێنەیەکی بۆ پەرەگراف نێردراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا هەڵمەتێكی دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووس، مامۆستا و چالاكانی مەدەنی لە پارێزگای دهۆك بەڕێوەچوو، ئەوەش حکومەتی ھەرێمی ڕوبەڕوی ڕەخنەی تووندی ناوخۆیی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردەوە.

ئەو بارودۆخەی لە دهۆك گوزەراو فشارو پێشێلکارییەکانی دەسەڵات، بە "ڕەشبگیری" ناو برا، چونكە ڕۆژنامەنووس و چالاکانی دھۆک دەڵێن؛ هەڵدەكوترێتەسەر سەر ماڵی چالاکان و ھەڕەشە لەوانە دەکرێت کە دەیانەوێت ماف و ئازادییەکانیان پیادەبکەن، بەتایبەت خۆپیشاندان.

دەقی ڕاگەیەندراوی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەرێم لەبارەی سەردان و کۆبوونەوەکانی کونسوڵ لە دھۆک

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا

ھەولێر، عێراق

بۆ بڵاوکردنەوەی دەستبەجێ

  ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠

کونسوڵی گشتی ڕۆب واڵەر سەردانی دھۆک دەکات

ڕێکەوتی ١٢ ی تشرینی یەکەم کونسوڵی گشتی ڕۆب واڵەر سەردانی پارێزگای دھۆکی کرد. لەگەڵ پارێزگاری دھۆک عەلی تەتەر کۆبووەوەو گفتوگۆی دۆخی سیاسیی و ئابووری پارێزگاکە و ھەرەوھا بەرنامەی گەشەپێدانی داھاتوویان کرد. کونسوڵی گشتی سوپاسی پارێزگایدھۆکی کرد بۆ لەخۆگرتنی ھەزاران ئاوارەو پەنابەر لە ماوەی شەڕی دژ بە داعش و، ستایشی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی کرد لە نێوان گروپەئاینی و ئیتنیەکانداو ھەرەوەھا تیشکی خستەسەر گرنگی ئازادی ڕاگەیاندن و ڕادەربڕین. کونسوڵی گشتی و پارێزگار ھەروەھا گفتوگۆیدۆخی ھەنوکەی تایبەت بە پەتای کۆرۆناشیان کرد.

لە میانی سەردانەکەی بۆ دھۆک، کونسوڵی گشتی ھاوڕێیەتی نوێنەرانی پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانسی ئەمەریکیبۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی و ھەروەھا وەزیری تەندروستی دکتۆر سامان بەرزنجی و پارێزگار عەلی تەتەری کرد لە ڕێوڕەسمی کردنەوەییەکەی تازە دروستکراوی تایبەت بە جیاکردنەوەی نەخۆشانی کۆرۆنا. یەکە ٢٠ قەرەوێڵەییەکەی تایبەت بەکۆرۆنا بۆ لەخۆگرتنی حالەتە زۆرسەختەکانی نەخۆشانی کۆرۆنا دیزاین کراوەو لە داھاتوشدا بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو چارەخوازانە بەکاردێت کە نەخۆشیەکانی تریسیەکانیان ھەیە. یەکەکە لەلایەن پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دروست کراوەو پارەکەشی لەلایەن ئاژانسی ئەمەریکی بۆپەرەپێدانی نێودەوڵەتیەوە دابین کراوە.

کونسوڵی گشتی ھەرەوھا سەردانی زانکۆی ئەمەریکی لە کوردستانی کردو لەگەڵ سەرۆکی زانکۆکە دکتۆر ڕانداڵ ڕۆدس کۆ بووەوە. کونسوڵی گشتی مینحەیەکی بە بڕی ٤ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی بەمەبەستی پشتیوانیکردنی ستایلی خوێندنی باڵای ئەمەریکی بۆ زانکۆکەڕاگەیاند کە دەیان زەمالەی خوێندن بۆ خوێندکارانی لۆکاڵی دابین دەکات و پشتیوانی دەستپێشخەریەکانی تایبەت بە متمانە وەرگرتنی زانکۆکەو ھەرەوھا پەیوەندی دوور مەودا لە نێوان زانکۆی ئەمەریکی لە کوردستان و شەش زانکۆی ئاست بەرزی ئەمەریکی دادەمەزرێنێت. دواتر، کونسوڵی گشتی و دکتۆر ڕۆدس میزگردێکیان لەگەڵ گروپێک خوێندکاری زانکۆکە ڕێکخست.

کونسوڵی گشتی گەشتەکەی دھۆکی بە سەردانێکی کورت بۆ ئەشکەوتی چوارەستین کۆتایی پێھێنا، کە لەلایەن بەڕێوەبەری مۆزەخانەینیشتمانی  دھۆکەوە،  دکتۆر حەسەن ئەحمەد قاسم، ڕێنوێنی کرا.