بنەمای پەرەگراف متمانەیە

حكوومەت چارەنووسی مووچەی دابەشنەكراوی پێنج مانگی ڕابردوو ئاشكرا دەكات

هەرێم سێ‌ مووچەی دیكەی مووچەخۆران "پاشەكەوت" دەكات. وێنە؛ پەرەگراف.

پەرەگراف

حكوومەتی هەرێم سێ‌ مووچەی دیكەی مووچەخۆران "پاشەكەوت" دەكات و بۆ دوو مووچەی دیكە "لە گفتوكۆدان لەگەڵ بەغدا" كە حكوومەتی فیدراڵی بیدات، شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان وا دەڵێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرایشی دەكات كە وەزیری دارایی هەرێم ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستاندا دانی بەوەدا ناوە لێبڕینی مووچە بڕیارێكی نایاساییە و وتی "بە وەزیری داراییمان وت كە لێبڕینی لەسەدا 21 و لەسەدا 18 لە مووچە، سەرپێچیی یاسایە، ئەوانیش تەئكیدیان كردەوە كە ڕاستە ئەمە سەرپێچیی یاسایە".

شێركۆ جەودەت پێیشی وایە "ئەگەر دادگا و سەروەریی یاسا هەبێت، دەبێت بەرپرسان و بڕیاردەران لە حكوومەتی هەرێم، لەسەر ئەو سەرپێچییە یاساییانەی لە لیستی مووچەدا كردوویانە، دادگایی بكرێن".

ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، بە بەشداریی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێم و ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان، كۆبووەوە.

پاش كۆبوونەوەكە، زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، دەربارەی هۆكاری بازدانی حكوومەتی هەرێم لە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانەوە بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول، ڕایگەیاند "ڕوونكردنەوەیان داینێ‌ كە وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوێكی بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان كردووە كە پێویستە مانگەكانی پێدانی مووچە لەگەڵ عێراق ڕێك بكرێتەوە".

بەپێی ئەو پلانەی وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێم ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەدا خستوویەتیە ڕوو، مووچەی مانگەكانی (نیسان، ئایار و حوزەیران)ی مووچەخۆرانی هەرێم "پاشەكەوت" دەكرێن. بۆ مووچەی مانگەكانی (تەمووز و ئاب)یش گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەكرێت تا خەرجی بكات.

هەرچی مووچەی مانگی ئەیلوولە، بۆ دابەشكردنی حكوومەتی هەرێم چاوەڕێی ناردنی 320 ملیار دینارەكەی حكوومەتی فیدراڵییە. ئەمە لە كاتێكدایە57 ڕۆژ بەسەر دابەشكردنی مووچەی پێشوودا تێدەپەڕێت كە مووچەی مانگی شوبات بوو. 

حكوومەتی هەرێم كە چەندین مووچەی ساڵانی ڕابردووی مووچەخۆرانی هەرێم قەرزدارە و ناوی "پاشەكەوتی مووچە"ی لێ‌ ناوە. بەپێی داتاكانی خۆی، "كۆی گشتیی پابەندیی دارایی تایبەت بە شایستەی دارایی مووچەخۆران و خانەنشینان (10 ترلیۆن و 597 ملیار 997 ملیۆن دینارە".

خامنەیی دوو داواكاریی هەیە؛ ئێران هەڕەشەی تۆڵەی تووندی كوشتنی زانا ئەتۆمییەكەی دەكات

 ئێران ڕاستەوخۆ ئیسرائیل تۆمەتبار دەكات‌و هەڕەشەی تۆڵەی تووند دەكات، عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتە دوو داواكاریی ئاڕاستەی بەرپرسانی وڵاتەكەی كرد.

باوكی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران كوژرا

موحسین فەخری زادە زانای ئەتۆمیی ئێران كە بە باوكی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئەو وڵاتە ناو دەبرا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە باكوری تاران دەستڕێژی گوللەی لێكراو دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

حكوومەت چارەنووسی مووچەی دابەشنەكراوی پێنج مانگی ڕابردوو ئاشكرا دەكات

2020-10-13 20:53:15