یوسف محەمەد: ھەندێک دەیانەوێت بازنەکانی ھەڵبژاردن بەو شێوەیەبێت بردنەوە مسۆگەر بکەن

15-10-2020 02:03
یوسف محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق.

پەرەگراف

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، چەند لایەنێکی سیاسی لە ھەوڵی ئەوەدان بازنەکانیھەڵبژاردن بەو شێوەیە دابەش بکەن کە بۆ خۆیان گونجاوە و بردنەوەیان مسۆگەر دەکات.

"ئەو لایەنانە گردبونەوە جەماوەرییەکانیان وەک ھەلێک قۆستۆتەوە کە بووەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیھەڵبژاردنەکانی پێشوو، فشار کردن بۆ گۆڕینی یاسای ھەڵبژاردنەکان، ئەوەش لە ڕێگەی دابەشکردنی کێکی کۆمسیۆنی ئێستا لە نێوانخۆیاندا" یوسف محەمەد لە بەیاننامەیەکدا وا دەڵێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ئەوەش دەخاتەڕوو، "سێ کێشەی سەرەکی ڕوبەڕوی ھەڵبژاردنەکان دەبێتەوە، یەکەمیان ساختەکارییە کە لەسەرجەم ھەڵبژاردنەکاندا ھەبووەو لەوەی ساڵ 2018 زۆرترین بووە، لەگەڵ ئەو پارە سیاسی و گەندەڵییەی بووەھۆی بڵاوبونەوەیساختەکاری و کڕینی پشکی تایبەت لە کۆمسیۆن، ھەروەھا ھەبونی چەک لای بەشێکی لایەنە سیاسییەکان ئەوەش لەسەر ئاستی حکومەتیعێراق و ھەرێمی کوردستان".

بڕیارە ناوەڕاستی ساڵی داھاتوو ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت، دابەشکاریی بازنەکانی ھەڵبژاردن و ڕێگریی لە ساختەکاری پرسی گەرمی ناو پەرلەمان و شەقامی عێراقین.

 

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان بە گرنگی دەزانێت ھەڵبژاردنێکی بێ ساختەکاریی بەڕێوەبچێت، ئەوەش بە چاودێرییەکی نێودەوڵەتی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە ھەڵبژاردنەوە، بۆ دوای پڕۆسەکەش ئەو چاودێرییە بەردەوامبێت.

 

یوسف محەمەد تەئکید لەوەش دەکاتەوە، دەبێت یاسای ھەڵبژاردنەکان چاکسازی و گۆڕانی تێدا بکرێت، بەشێوەیەک چارەسەری کێشەکانبکات بە تایبەت ساختەکاری، بۆ ئەوەی ھاوڵاتیان متمانەیان ھەبێت بە پڕۆسەی سیاسی، لایەنەکانیش وانەیەک وەربگرن لە نەچوونی ھاوڵاتیان بۆ دەنگدان و ھەڵبژاردنی ڕێگەی خۆپیشاندان و چونەسەر شەقام.