بنەمای پەرەگراف متمانەیە

یوسف محەمەد: ھەندێک دەیانەوێت بازنەکانی ھەڵبژاردن بەو شێوەیەبێت بردنەوە مسۆگەر بکەن

یوسف محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق.

پەرەگراف

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، چەند لایەنێکی سیاسی لە ھەوڵی ئەوەدان بازنەکانیھەڵبژاردن بەو شێوەیە دابەش بکەن کە بۆ خۆیان گونجاوە و بردنەوەیان مسۆگەر دەکات.

"ئەو لایەنانە گردبونەوە جەماوەرییەکانیان وەک ھەلێک قۆستۆتەوە کە بووەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیھەڵبژاردنەکانی پێشوو، فشار کردن بۆ گۆڕینی یاسای ھەڵبژاردنەکان، ئەوەش لە ڕێگەی دابەشکردنی کێکی کۆمسیۆنی ئێستا لە نێوانخۆیاندا" یوسف محەمەد لە بەیاننامەیەکدا وا دەڵێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ئەوەش دەخاتەڕوو، "سێ کێشەی سەرەکی ڕوبەڕوی ھەڵبژاردنەکان دەبێتەوە، یەکەمیان ساختەکارییە کە لەسەرجەم ھەڵبژاردنەکاندا ھەبووەو لەوەی ساڵ 2018 زۆرترین بووە، لەگەڵ ئەو پارە سیاسی و گەندەڵییەی بووەھۆی بڵاوبونەوەیساختەکاری و کڕینی پشکی تایبەت لە کۆمسیۆن، ھەروەھا ھەبونی چەک لای بەشێکی لایەنە سیاسییەکان ئەوەش لەسەر ئاستی حکومەتیعێراق و ھەرێمی کوردستان".

بڕیارە ناوەڕاستی ساڵی داھاتوو ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت، دابەشکاریی بازنەکانی ھەڵبژاردن و ڕێگریی لە ساختەکاری پرسی گەرمی ناو پەرلەمان و شەقامی عێراقین.

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان بە گرنگی دەزانێت ھەڵبژاردنێکی بێ ساختەکاریی بەڕێوەبچێت، ئەوەش بە چاودێرییەکی نێودەوڵەتی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە ھەڵبژاردنەوە، بۆ دوای پڕۆسەکەش ئەو چاودێرییە بەردەوامبێت.

یوسف محەمەد تەئکید لەوەش دەکاتەوە، دەبێت یاسای ھەڵبژاردنەکان چاکسازی و گۆڕانی تێدا بکرێت، بەشێوەیەک چارەسەری کێشەکانبکات بە تایبەت ساختەکاری، بۆ ئەوەی ھاوڵاتیان متمانەیان ھەبێت بە پڕۆسەی سیاسی، لایەنەکانیش وانەیەک وەربگرن لە نەچوونی ھاوڵاتیان بۆ دەنگدان و ھەڵبژاردنی ڕێگەی خۆپیشاندان و چونەسەر شەقام.

خامنەیی دوو داواكاریی هەیە؛ ئێران هەڕەشەی تۆڵەی تووندی كوشتنی زانا ئەتۆمییەكەی دەكات

 ئێران ڕاستەوخۆ ئیسرائیل تۆمەتبار دەكات‌و هەڕەشەی تۆڵەی تووند دەكات، عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتە دوو داواكاریی ئاڕاستەی بەرپرسانی وڵاتەكەی كرد.

باوكی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران كوژرا

موحسین فەخری زادە زانای ئەتۆمیی ئێران كە بە باوكی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئەو وڵاتە ناو دەبرا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە باكوری تاران دەستڕێژی گوللەی لێكراو دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

یوسف محەمەد: ھەندێک دەیانەوێت بازنەکانی ھەڵبژاردن بەو شێوەیەبێت بردنەوە مسۆگەر بکەن

2020-10-15 14:03:41