بنەمای پەرەگراف متمانەیە

بە وێنەو ڤیدیۆ؛ ۆركشۆپەكەی پەرەگراف بۆ ڕاهێنانی ڕۆژنامەنووسان كۆتایی هات

ڕاهێنەران‌و بەشداربووان لە كۆتا ڕۆژی ۆركشۆپەكەدا.

پەرەگراف

ۆركشۆپێكی شەش ڕۆژەی پەرەگراف لە سلێمانی كۆتایی هات، تێیدا 12 ڕۆژنامەنووس ماوەی 36 كاتژمێر ڕاهێنانیان پێكراو وانەیان پێ گوترایەوە.

لە ۆركشۆپەكەدا سێ ڕاهێنەری بە ئەزموون وانەیان وتەوە لەبارەی؛ یاساو ئیتیكی كاری ڕۆژنامەوانی، داڕشتنی بابەتی ڕۆژنامەوانی، ئامادەكردنی ڕاپۆرت‌و بەدواداچوونی وردو بنكۆڵكاری، لە كۆتا ڕۆژی ۆركشۆپەكەدا بڕوانامە بە بەشداربووان بەخشرا.

ۆركشۆپەكە بەشێكە لە خولێكی ڕاهێنانی چڕی ڕۆژنامەوانیی كە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پاڵپشتی دارایی كردووەو ماوەی سێ مانگ دەخایەنێت. لە دوای ۆركشۆپەكە، هەر ڕۆژنامەنوسێكی بەشداربوو پێویستە ڕاپۆرتێكی بنكۆڵكاری بە هاوكاری سەرپەرشتیارانی خولەكە ئامادە بكات‌و لە پەرەگراف بڵاودەبێتەوە. دواتر بۆ ماوەی دوو مانگ ڕۆژنامەنووسەكان سەرپەرشتی دەكرێن و لە ڕێگەی چاودێری شارەزا و پێدانی تێبینی هەفتانە، ڕێنمایی دەكرێن لە كاری ڕۆژانەیاندا.

بەشداربووانی خولەكە بەپێی دابەشبوونی ناوچەی جوگرافی لە سەرتاسەری هەرێم‌و ناوچە كێشەلەسەرەكانەوە، بەپێی ڕەچاوكردنی هاوسەنگی ڕەگەزیی(6 كوڕو 6 كچ) هەریەكەیان لە دەزگایەكی ڕاگەیاندنەوە‌و بەپێی سیڤی هەڵبژێدرابوون لە ناو 138 كەسدا(103 كوڕو 35 كچ) كە سیڤییان ناردبوو بە مەبەستی بەشداریكردن.

 بۆچی ئەڵمانیا پشتیوانیی پڕۆژەكەی پەرەگراف دەكات؟

سڤین كراوسپێ جێگری كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان، لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنی ۆركشۆپەكەدا، لە پەیامێكدا كە لەڕێی سكایپەوە پێشكەشی كرد، تیشكی خستەسەر گرنگیی خولەكە لە بەرزكردنەوەی ئاستی زانیاریی‌و تێگەیشتنی ڕۆژنامەنووسان، خۆشحاڵیی پیشاندا كە ڕۆژنامەنووسان لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم بە ناوچە كێشەلەسەرەكانیشەوە ئامادەی خولەكەن‌و هاوسەنگی ڕەگەزیی ڕەچاوكراوەو نیوەیان لە ڕەگەزی مێ-ن.

جێگری كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێم، لە وتەكانیدا وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە كە بۆچی وڵاتەكەی پشتیوانیی پەرەگراف دەكات لەم پڕۆژەیەیدا، وتی "ئەڵمانیا باوەڕی بە ڕۆڵی پڕكاریگەریی ڕۆژنامەنووسان هەیە لە تەواوی جیهاندا. ڕۆژنامەوانیی سەربەخۆ پێشمەرجە بۆ دروستبوونی دیموكراسیی كارا بەوپێیەی زانیاری دروست‌و باوەڕپێكراو بۆ ڕایگشتی دابین دەكات".

كراوسپێ ستایشی ڕۆژنامەنووسان‌و كارەكانیانی كردو تەئكیدی لە گرنگیی ڕەچاوكردنی ڕێكارە تەندروستییەكان كردەوە لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی خولەكەدا بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، هیوایشی خواست ڕۆژنامەنووسانی بەشداربوو پەیوەندییەكی بەهێز لە نێوانیان دروست ببێت.

خامنەیی دوو داواكاریی هەیە؛ ئێران هەڕەشەی تۆڵەی تووندی كوشتنی زانا ئەتۆمییەكەی دەكات

 ئێران ڕاستەوخۆ ئیسرائیل تۆمەتبار دەكات‌و هەڕەشەی تۆڵەی تووند دەكات، عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتە دوو داواكاریی ئاڕاستەی بەرپرسانی وڵاتەكەی كرد.

باوكی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران كوژرا

موحسین فەخری زادە زانای ئەتۆمیی ئێران كە بە باوكی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئەو وڵاتە ناو دەبرا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە باكوری تاران دەستڕێژی گوللەی لێكراو دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بە وێنەو ڤیدیۆ؛ ۆركشۆپەكەی پەرەگراف بۆ ڕاهێنانی ڕۆژنامەنووسان كۆتایی هات

2020-10-17 17:14:47