پەکەکە بە تووندی وەڵامی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم دەداتەوە

26-10-2020 06:29

 پەرەگراف

پەکەکە وەڵامێکی تووندی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی دایەوەو ڕاگەیەندراوەکەیان لەبارەی دەستگیرکردنی گروپێکی سەربە پەکەکە، بە "چەواشەکاریی و ھاوئاھەنگیی پارتی و میتی تورکیا" ناودەبات.

کۆما جڤاکێن کوردستان(کەجەکە- چەتری کۆکەرەوەی ڕێکخراوەکانی سەربە پەکەکەیە) لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "گەریلا لە مسۆگەرکردنیئەمن و ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا رۆڵی پێشەنگی گێڕاوە و هیچ کات بە دەستی خۆی ئەم ئەمن و ئاسایشە ناخاتە بەر مەترسییەوە کەبە سەدان شەهید لە پێناویدا گیانیان بەخت کردووە".

ئەو ڕاگەیەندراوەی کەجەکە دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم ڕایگەیاند، چەند هێرشێكی تێكدەرانەیان پووچەڵ كردووەتەوەكە تێیاندا كەسایەتی ناوخۆیی‌و بیانیی‌و كونسوڵخانەی وڵاتان بە ئامانج گیراون، چەندین كەس دەستگیركراون كە پەیوەندییان لەگەڵ "گرووپی تیرۆریستی"دا هەبووە بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشانە، دەشڵێت: یەكێكیان لەلایەن پەكەكەوە پیلانی بۆ دانراوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکە

بۆ رایگشتی

پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەستی بە شاڵاوێکی بەرفراوانی چەواشەکاری کردووە. پەدەکە بۆ شاردنەوەی هەموو تاوانە نەتەوەیی وسیاسیەکانی لە بەرامبەر گەلی کوردستان، دەست بۆ هەموو ئاژاوەگێری و چەواشەکارییەک دەبات. هەر لە تۆمەت هەڵبەستن لە رووداویکوشتنی بەرپرسی خاڵی سنووری سەرزێڕی (کە لە لایەن هەپەگەوە بە درۆخرایەوە) بگرە تا هەواڵ و راپۆرتی بێ بنەما سەبارەت بەتەڤگەرەکەمان، هەوڵ دەدات کە بۆ پلانی چەپەڵی داهاتوو زەمینە ئامادە بکات.

ئەم هەواڵەی کۆتاییش کە گوایا گروپێکی سەر بە تەڤگەرەکەمانیان دەستگیر کردووە، هیچ بنەمایەکی نییە، بە تەواوی دوورە لە راستیەوە. ئەمهەواڵە چەواشەکارییانە بە هاوکار و هاوئاهەنگی دەزگای سیخوڕی میت دروست کراوە و ئامانجەکەی ئەوەیە کە زەمینە ئامادە بکات بۆرەوایەتی دان بە هێرش بۆ سەر تەڤگەرەکەمان. رای گشتی گەلی کوردستان ئەوە باش دەزانێت کە لە کاتی تەنگانەدا و لە کاتی هێرشیداعش بۆ سەر هەبوونی گەلی کورد لە باشوور، کێ باشووری پاراست و کێ سەنگەر و گەلی بەجێهێشت و هەڵات. ئێمە وەکو تەڤگەریئازادیخوازی گەلی کوردستان پاراستنی هەبوون، ئازادی، ئارامی و ئاسایشی گەلی کوردستان لە بەرامبەر هێرشی داگیرکەران وبەکرێگیراوانیدا بە ئەرکی نەتەوەیی و ئەخلاقی خۆمان دەزانین.

سەدان هەڤاڵی گەریلا بۆ پاراستنی گەلی باشوور لە شەنگالەوە بگرە تا هەولێر، گیانی خۆیان فیدا کرد و فەرماندەی وەکو زەکی شەنگالی وعەگید جڤیان و تێکۆشەر گەڤەر لەم رێگایەدا شەهید بوون.

گەریلا لە مسۆگەرکردنی ئەمن و ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا رۆڵی پێشەنگی گێڕاوە و هیچ کات بە دەستی خۆی ئەم ئەمن و ئاسایشەناخاتە بەر مەترسییەوە کە بە سەدان شەهید لە پێناویدا گیانیان بەخت کردووە. لێرەدا پێویستە ئەوە بزانرێت ئەو هێزانەی کە ئاسایشیهەرێمی کوردستان دەخەنە مەترسییەوە، پارتی دیمۆکراتی کوردستان و دەوڵەتی تورکیان. لە ئەنجامی پلانی هاوبەشی داگیرکاری ئەم دووهێزەدایە کە رۆژانە دەنگی تەقینەوەی بۆمب و تۆپ و رۆکەتی تورکیا لە چیا و دۆڵەکانی کوردستان کەم نابێتەوە. هەروەها، هاوشێوەیدەسەڵاتی ئەردۆغان، پارتی دیمۆکراتی کوردستان شاڵاوی گرتن، رفاندن، زیندانیکردن، تۆقاندن و فشاری هەمەلایەنی لە دژیرۆژنامەنووسان، مامۆستایان، چالاکوان و کەسایەتی ئۆپۆزیسیۆن بەڕێوەدەبات و ئەمن و ئاسایشی هاوڵاتیان تێک دەدات.

لێرەدا بانگ لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و رای گشتی گەلی کوردستان دەکەین کە بە وشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەمشاڵاوە گێرەشێوێنییەی شەڕی تایبەتی پەدەکە و میتی تورکیادا بکە و بە هەڵوێستی بونیادنەر و نشتیمانپەروەرانە ئەم پلانگێرییە نوێیە لەسەرگەلەکەمان پووچەڵ بکەنەوە.

کۆمیتەی پەیوەندیەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە

٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠"