فرسەت سۆفی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

18-11-2020 08:29

پەرەگراف

فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر، دوای مانگێک لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە تورکیا بەھۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانی لەدەستدا.

پارێزگاری ھەولێر دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا خرایەژێر چاودێریی چڕ، بەھۆی کاریگەریی خراپی ڤایرۆسەکەو ناجێگیریی دۆخیتەندروستی، ٣ی ئەم مانگە ڕەوانەی تورکیا کرا.

فرسەت سۆفی، تەمەن ٤٢ ساڵ، ماوەی ساڵێک و دوو مانگە بووەتە پارێزگاری ھەولێر، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە یاسا، پێشتر ئەندامیپەرلەمانی کوردستان و مامۆستای زانکۆ بووە.