کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان گرژیی تێکەوت و ڕاگیرا

30-11-2020 12:55

پەرەگراف

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا گرژیی دروست بوو بەھۆی نەخستنە بەرنامەی کاری پرسی مووچەو خاچاخچێتیی، سەرۆکی پەرلەمان لە ژێر فشاری پەرلەمانتاراندا ناچاربوو کۆبوونەوەکە ھەڵبگرێت.

فراکسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەکان و بەشێک لە پەرلەمانتارانی یەکێتی و گۆڕان لە ناڕازییەکانی ئەمڕۆ بوون و داوای دانیشتنی پەرلەمان دەکەن لەسەر پرسی مووچەو قاچاخچێتیی نەک شتی دیکە.

لەگەڵ هەڵگرتنی دانیشتنی ئەمڕۆدا، بڕیاردرا پەرلەمان دانیشتنێك بە ئامادەبوونی شاندی دانوستاندنكاری هەرێمی كوردستان لەبارەی مووچە و بودجە و دۆخی دارایی ئەنجام بدات.

ئەوە لەکاتێکدا نزیکەی ٥٠ ڕۆژە حکومەتی ھەرێم مووچەی دابەش نەکردووەو چاوەڕێی گەیشتنی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی بەغدایە.