بنەمای پەرەگراف متمانەیە

پشكی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژە بودجەی عێراق نزیكەی 14 ترلیۆن دینارە

پەرەگراف

پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق ئەمڕۆ گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەران، بەپێی پڕۆژەكە كە دەست پەرەگراف كەوتووە، پشكی هەرێمی كوردستان بە نزیكەی 14 ترلیۆن دینار دیاریكراوە لە بەرامبەر پابەندبوونەكانی هەرێم.

ئەو پشكەی بۆ هەرێم دیاریكراوە 13 ترلیۆن و 904 ملیار و 12 ملیۆن و 452 هەزار دینارە، ئەوەش زیاترە لە كۆی مووچەی یەك ساڵی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ لێبڕین، هەرێم مانگانە پێویستی بە 894 ملیار دینارە بۆ مووچە كە بۆ 12 مانگ دەكاتە 10 ترلیۆن‌و 728 ملیار دینار، بەوپێیەش ئەو بڕەی وەك پشكی هەرێم دیاریكراوە لە پڕۆژە بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق، زیاتر لە 3 ملیار دیناری زیاترە لەو پارەیەی هەرێم پێویستی پێیەتی بۆ مووچەی 12 مانگ بەبێ لێبڕین.

لە بەرامبەر ئەو پشكەی بۆی دیاریكراوە، هەرێمی كوردستان پابەند كراوە بە ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە نرخی نەوتی هەناردەكراو لە كۆمپانیای سۆمۆی عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا هەرێم پێویستە داهاتە فیدراڵییەكان ڕادەست بكات.

بەپێی پڕۆژەكە ئەگەر هەرێم پابەندی ڕادەستكردنی نەوت‌و داهاتەكان نەبێت، ئەوا لەو پشكە دەبڕدرێت كە بۆی دیاری كراوە.

لە بەشێكی دیكەی پڕۆژە یاساكەدا باسلە قەرزەكانی سەر هەرێم كراوە، ئەوە خراوتە ڕوو، هەرێمی كوردستان پێویستە لە ناوەی 30 ڕۆژدا ئەو قەرزو پابەندییە داراییانە ئاڕاستەی بەغداد بكات كە لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2019 بەهۆی نەناردنی شایستەكانی لەلایەن بەغداوە تووشی بووە، دیوانی چاودێریی دارایی عێراق‌و هەرێم لە ماوەی 90 ڕۆژدا وردبینیی بۆ ئەو لیستانە دەكەن.

لە پڕۆژەكەدا ئەوەش هاتووە، حساباتی نێوان هەرێم‌و عێراق لە 2004 بۆ 2020 پاكتاو دەكرێت، ئەوەش دوای وردبینیی لە لایەن دیوانی چاودێری دارایی عێراق‌و هەرێم.

پڕۆژە یاساكە لە حكومەتەوە ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق كراوە، وەك پێشتر پەرەگراف ئاشكرایكرد، حكومەتی عێراق ئامادەی ڕێككەوتنە لەسەر بودجەی 2021 لەگەڵ هەرێم، لەو ڕووەوە ئێستا تۆپەكەی خستووەتە گۆڕەپانی پەرلەمانی عێراق، بەڵام لەوێ ئاڕاستەی بەهێز دژی هەرێمی كوردستانە‌و ئەگەری گۆڕانكاریی هەیە لەو بەشەی پڕۆژەكە كە تایبەتە بە هەرێم.

تێڕوانینی دژە كورد‌و هەرێمی كوردستان لە پەرلەمان‌و گۆڕەپانی سیاسی عێراق لە بەهێزبووندایەو ئەو بێمتمانەییەی بەهۆی جێبەجێ نەكردنی ڕێككەوتنەكانی پێشووترەوە دروست بووە، باری سەرشانی هەرێمی قورستر كردووە.

لایەنە عێراقییەكان خاڵی لاوازی هەرێمی كوردستان دەزانن كە نەبوونی پارەیە بۆ مووچەو ناڕەزایی فراوانی شەقامی كوردیی لێكەوتووەتەوە، لەگەڵ خراپیی دۆخی دارایی حكومەتی ناوەند لە بەغداد، ناشیانەوێت وەك ساڵانی ڕابردوو مامەڵە لەگەڵ هەرێم بكەن.

بە ڤیدیۆ؛ گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان كارە خێرخوازییەكانی لە 2020دا بڵاودەكاتەوە

گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان بە ڤیدیۆ ئاماری هاوكارییەكانی لە ساڵی 2020دا بڵاوكردەوە، لەو ساڵەدا هاوكاریی بەخشیوەتە 26 هەزارو 134 خێزان

تابلۆیەكی شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان بە وتەی ئۆجەلانەوە لە نەرویج؛ توركیا توڕە دەكات

تابلۆیەكی شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان كە وتەیەكی عەبدوڵا ئۆجەلانی لەسەر نووسراوەو لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج هەڵواسراوە، توركیای توڕە كردووە

پشكی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژە بودجەی عێراق نزیكەی 14 ترلیۆن دینارە

2020-12-29 20:19:35