پەرەگراف
فڕۆكەیەكی نەفەر هەڵگری ئیندۆنیزیی دوای فڕینی لە فڕۆكەخانەی جاكارتای پایتەختی ئیندۆنیزیا لە ئاسمانی ئەو وڵاتە دیارنەما.
فڕۆكەكە لە جۆری بۆینگ 737، بە تیمی فڕۆكەوانییەوە 62 سەرنشینی هەڵگرتووەو بەرەو پارێزگایەك لە باشوری ئەو وڵاتە بەڕێكەوتووە.
حكومەتی ئیندۆنیزیا ڕایگەیاند، ئاژانسی نیشتمانیی گەڕان و ڕزگاركردن لەگەڵ كۆمیتەی سەلامەتی و گەیاندنی ناوخۆیی سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن بۆ زانینی چارەنوسی فڕۆكەكە.
شایەتحاڵەكان دەڵێن، لانی كەم یەك تەقینەوەیان بینیوەو بیستوە.
كەسوكاری سەرنشینەكان لە چاوەڕوانی هەواڵێكدان.
ماسیگرێك بە بی بی سی وتووە، ئەو خۆی پێكدادانێكی بینیوەو بەوهۆیەوە كاپتنی فڕۆكەكە بڕیاریداوە بگەڕێتەوە سەرزەوی.
ئەو ماسیگرە دەڵێت "فڕۆكەكە وەك هەورەبروسكە كەوتە ناو دەریاوەو لەناو ئاوەكەدا تەقییەوە"، ماسیگرەكە باسلەوەش دەكات، ڕووداوەكە زۆر نزیك بووە لە ئەوانەوەو پارچەی فڕۆكەكە بەر كەشتییەكەی كەوتووە.
فڕۆكەكە تەمەنی 26 ساڵە، 56 سەرنشینو 6 كەسی لە تیمی فڕۆكەوانیی تێدابووە، فڕۆكەكە توانای هەڵگرتنی 130 كەسی هەیە.
ڕێڕەوی فڕۆكەكەو شوێنی دیارنەمانی لە ڕادار.
گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان بە ڤیدیۆ ئاماری هاوكارییەكانی لە ساڵی 2020دا بڵاوكردەوە، لەو ساڵەدا هاوكاریی بەخشیوەتە 26 هەزارو 134 خێزان
تابلۆیەكی شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان كە وتەیەكی عەبدوڵا ئۆجەلانی لەسەر نووسراوەو لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج هەڵواسراوە، توركیای توڕە كردووە